|
ژنان و خه‌بات له پێناو
مرڤایه‌تیدا!
رۆژانه به درێژایی کات‌و
ساته‌کان باس له ره‌گه‌زو
مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌م ده‌کرێت و
به به‌رده‌وامی کێشه
ره‌گه‌زییه‌کان ده‌خرێتنه به‌ر
باس و خواستی که‌سانی
پسپۆر!به‌ڵام گرفتی ره‌گه‌زی
گرفتێكه که بووه به کێشه‌ی
هه‌ره گرنگی کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی و به به‌رده‌وامی
زه‌ین و بیری مرۆڤی به خۆوه
سه‌ر قاڵ کردوه! هه‌ر چه‌نده
پسپۆر‌و شاره‌زایان لێکۆڵینه‌وه‌ی
له سه‌رده‌که‌ن و باسی لێوه
ده‌که‌ن که چۆن خه‌ڵک به ئاگا
بێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی تاکی
کۆمه‌ڵ بزانێت خه‌بات له پێناو
خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تی ،
خه‌باتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و
هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ پێویسته
هه‌وڵی بۆ بدات.
ژیانی ئه‌مڕۆ ژیانێکی
پێشكه‌وتوانه‌یه و به هه‌ر
شێوازێک بێت، به پێی پێشکه‌وتنی
سه‌رده‌م به‌ره‌و پێش ده‌چێت،
هه‌ر بۆیه ژنانی کورد پێویسته
به ئاگا بێنه‌وه‌و خۆیان له
گه‌ڵ ژیانی سه‌ردمی ئه‌مرۆدا
بگونجێنن.
باسمان له مرۆڤایه‌تی بوون کرد
و بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که‌مان
نه‌چینه ده‌ره‌وه پێویسته
ئه‌وه بڵێم :له جیهانی ئێستادا
،به‌ده‌ر له دوڕگه
ئه‌فسانه‌ییه‌کان،سه‌ر زه‌وین و
خه‌ڵکانێک په‌یدا نابن که گرفتی
پێوه‌ندی سێکسی، تێیاندا یه‌کێک
له گرفته کۆمه‌ڵه‌یاتیه گرنگ و
ره‌نج هێنه‌ره‌کان نه‌بێت.
تا ئێستا ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی ، وه‌ك یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگه
پڕ گرێ و گۆڵانه به ده‌م ئه‌و
ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن زۆر جار
پێیان شوره‌ییه ، بچن
گرفته‌کانیان له و باره‌یه‌وه
چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر باس
له‌و کێشه‌یه بکه‌ین، ده‌توانین
بڵێین ،هه‌ر ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی تووشی ئه‌و گرفته
بووه‌و نه‌ک ته‌نها دۆخێکی سه‌ختی
هه‌یه له‌و بواره‌وه، به‌ڵکو
خه‌ریكه کۆمه‌ڵگه به گشتی
به‌ره‌و تێک‌شکاندن ده‌بات.
ره‌نگه به درێژایی ته‌واوی
مێژووی مرۆڤایه‌تی قۆناغێک په‌یدا
نه‌که‌ین وه‌ك قۆناغی ئێستا كه
تێیدا مه‌سه‌له‌ی جنسایه‌تی
کۆمه‌ڵگه وه‌ها خۆی گرینگ
نیشان دابێت!
ئێمه وه‌ک مرۆڤ به‌رهه‌می یه‌ک
سه‌ده خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی،یه‌ک سه‌ده خه‌باتی
توندی چینایه‌تی و یه‌ک سه‌ده
ئاکاری تاکه که‌سین و هێشتا له
ژێر گوشاری رۆحی هه‌تا هه‌تایدا
ده‌ژین و تێڕاماوین.
ئه‌وه‌ی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا
زۆر به شه‌رمه‌وه ناوی بهێنین
ووشه‌ی سێکسه! هه‌ر بۆیه زۆر
جار ده‌بینن که‌سێک کێشه‌ی سێکسی
هه‌یه زۆر به شه‌رمی ده‌زانێت
بچێت ئه‌و كێشه‌یه لای که‌سانی
پسپۆر چاره‌سه بکات. جا هه‌ر
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه ر دوو
ره‌گه‌زه‌که تووشی حاڵه‌تی
گوماناوی ده‌بن و تا دێت کێشه‌که
گه‌وره‌تر ده‌بێت و تووشی
جودابوونه‌وه ده‌بن. به رای
بیرمه‌ندان کاتێک کێشه
سێکسیه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن که
ئازادی هاوسه‌رگیری و ژیانی
هاوبه‌ش به شێوه‌ی راستگۆیانه
ئه‌نجام بدرێت و هه‌ر دوولا به
ره‌زامه‌ندی یه‌کدی ژیانی هاوبه‌ش
هه‌ڵبژێرن.
با ئه‌وه له بیر نه‌که‌ین ئێمه
وه‌ک مرۆڤ له ڕووی جه‌سته‌یی و
فکرییه‌وه ده‌بێت ئازاد بین و
بیررو هۆشی خۆمان له ده‌ست
خۆماندا بێت.
نووسینی : شه‌هلا یارحوسێنی
29.04.2008ی زاینی
|