|
ره‌حیم ره‌شیدی
خوێندکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کراوی
کورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، تووشی
خوێنرێژی گورچیله بووه.
ماڵپه‌ڕی ئیران پرس نیوز، له
زمان هه‌واڵنێری دیده‌بانی مافی
مرۆڤی کوردستانه‌وه ئاشکرای کرد،
خویندکاری به‌ندکراوی کورد
حه‌بیبوڵا له‌تیفی، ماوه‌ی حه‌وت
مانگه ده‌ستبه‌سه‌ره‌و له
گرتوخانه‌دا، شه‌پڵه لێیداوه.
ناوبراو به‌هۆی شکه‌نچه‌و لێدان
تووشی خوێنرێژی گورچیله بووه.
له‌تیفی
ماوه‌ی پتر له 3 مانگ له
گرتووخانه‌کانی سنه‌و ئیلام
بووه.
ئه‌م خوێندکاره ده‌ستبه‌سه‌ر
کراوه‌ی کورد، تاوانی هه‌نگاونان
دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خراوه‌ته
پاڵ، ئێستا له گرتووخانه‌ی
گشتیی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ره‌و
چاره‌نووسی ناڕوونه.
.وه‌رگری خه‌ڵاتی ئولف پاڵمه،
بڕیاری ٢ تا ٣ ساڵ زیندانی
ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
په‌روین ئه‌رده‌ڵان، چالاکی بواری
مافی ژنان، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی ١
میلیۆن واژو، له لقی ١٣ی
دادگای شۆڕشی رێژیم له تاران
بڕیاری 2 تاکوو 3 ساڵ گیرانی
ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره،
ئه‌گه‌ر په‌روین ئه‌رده‌ڵان له
ماوه‌ی دیاریکراودا، کارێک دژبه
یاساکانی کۆماری ئیسلامی بکات،
بریاری ته‌علیقی بۆ ده‌بێته
ده‌ستبه‌سه‌ر کردن.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه، په‌روین
ئه‌رده‌ڵان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٢٢
که‌سی دیکه ، ڕۆژی ١٣ ڕه‌شه‌مه‌ی
١٣٨٥ی هه‌تاوی، له کاتێکدا که
له دادگای شۆرشی رێژیم له
تاران له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا
بوون، کۆمه‌لێک له ژنان له
به‌رده‌م ئه‌و دادگایه
کۆببوونه‌وه بۆ پشتیوانی له
په‌روین‌و هاورێکانی، له
ئاکام‌دا ده‌که‌ونه به‌رهێرشی
چه‌کداره‌کانی رێژیم،
ئه‌و‌انیش بۆ به‌رگری‌و پشتیوانی
له‌و ژنانه له دادگا دێنه‌ده‌ر،
پاشان هێزه‌کانی رێژیم ئه‌یانگرن،
ئه‌وش ئه‌بێته هۆی
کرنه‌وه‌ی دۆزێکی دیکه به دژی
په‌روین‌و هاورێکانی.
شایانی باسه، په‌روین ئه‌رده‌ڵان
مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو
له
کاتێکدا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی
بنیادی ئولاف پاڵمێ له وڵاتی
سۆئێد، به‌ره‌وه ئه‌و
وڵاته به‌ڕێوه بوو، له
فڕۆکه‌خانه‌ی تاران رێی لێگیراوو
به‌دانانی گره‌و تا کاتی
بانگکردنی بۆ دادگا ئازاد کرا.
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
کرماشان، له‌هه‌مبه‌ر
که‌موکوڕییه‌کان، ناڕه‌زایه‌تیان
ده‌ربرێ.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی
پیشه‌یی مامۆستایان، رۆژی
پێنجشه‌ممه 12ی
بانه‌مه‌ڕی1387ی هه‌تاوی، نزیک
به 300 که‌س له مامۆستایانی
قوتابخانه‌کانی شاری كرماشان،
له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکردنی ئه‌و
شاره‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌رپرسی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و
فێركردنی كرماشان له
كۆبوونه‌وه‌ی 12ی بانه‌مه‌ڕداا
به‌شدار بوو، ناوبراو له
لێدوانێک‌دا، به‌ڵێنییدا به‌م
نزیکانه، داخوازییه‌كانی ئه‌و
مامۆستایانه‌ی كه له‌سه‌ر كارن
هه‌روه‌ها مامۆستا خانه‌نشین
كراوه‌كان، دابین ده‌كرێن‌و
داوای لێیان كرد كۆتایی به
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن، به‌ڵام
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه
قسه‌کانی ناوبراویان به جێددی
وه‌رنه‌گه‌رت، به‌ڵێنه‌كانی
به‌رپرسانیان به درۆ له قه‌ڵه‌م
دا.
پاشان به‌رپرسی تاوانه
ئیدارییه‌كانی پارێزگای كرماشان،
ده‌ستی به‌قسه کردن
كرد،مامۆستایانی ناڕازی
به‌دروشمدان وته‌كانیان به
ناوبراو بڕی‌و نه‌یانهێشت ناوبراو
درێژه به قه‌سه‌کانی بدات.
شیاوی ئاماژه‌ییه، مامۆستایانی
شاره‌کانی گه‌ناوه، خومه‌ینی
شار، ئه‌ده‌بیل‌و مه‌ریوان،
سنه‌و سه‌قز له ڕۆژی 12ی
بانه‌مه‌ڕدا، به کۆبوونه‌وه له
به‌رده‌م ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و
فێرکردنی ئه‌و شارانه، خوازیاری
ئاوڕدانه‌وه‌ی کاربه‌ده‌تسان له
ژیان‌و گوزه‌رانی مامۆستایان‌و
پێڕاگه‌یشتن به قوتابیان‌و
سیسته‌می په‌روه‌رده بوون.
.حه‌شیمه‌تی لاوانی بێ خێزانی
وڵات، نزیک به 12 میلیۆن که‌سه.
جێگری فه‌رهه‌نگی-کۆمه‌ڵایه‌تی
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان
ده‌ڵێ: حه‌شیمه‌تی لاوانی زگورتی
وڵات نزیک به 12 میلیۆن که‌سه.
ناوبراو له به‌شیکی دیکه‌ی
قسه‌کانیدا ئاماژه ده‌کات،
ساڵانه نزیک به 3 میلیۆن که‌س
به لاونی بێ خاوخێزان زیاد
ده‌کات، ئه‌وه له حالێکدایه
که ساڵانه که‌متر له یه‌ک
میلیۆن که‌س ژیانی هاوبه‌ش
پێکدێنن.
شایانی باسه ئێران له‌وباره‌وه
وڵاتی یه‌که‌مه له دونیادا که
پتر له 70 له‌سه‌ده‌ی
حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ته‌مه‌نیان ژێر
30 ساڵه.به‌ڵام به هۆی بارودۆخی
خراپی ئابوری‌و نه‌بوونی کار‌و
سه‌رگه‌رمی‌و وڵامده‌ر نه‌بوونی
سیسته‌می به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی
وڵات، دیارده‌ی لاو بوونی
حه‌شیمه‌تی وڵات نه‌ک نه‌بۆته
هۆکاری خێروبه‌ره‌که‌ت، به‌ڵکوو
زۆر دیارده‌ی مه‌ترسیداری وه‌کوو،
ئیدز، گیرۆده بوون به ماده
سڕکه‌ره‌کان‌و له‌شفرۆشی
لێکه‌وتۆته‌وه.
.کۆماری ئیسلامی ئێران، له
باره‌ی پێشێلکردنی ئازادیی
دینه‌وه، کارنامه‌یه‌کی ڕه‌شی
هه‌یه.
کۆمیسیۆنی ئامریکایی ئازادیه‌کانی
دین له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
ده‌ڵێ، وڵاته‌کانی، چین، برمه،
سودان، خراپترین وڵاتانی پێشلکاری
ئازادییه‌کانی دینن.
ئه‌و کۆمیسیۆنه سه‌ربه‌خۆیه‌و
به پێی بڕیاری کۆنگره‌ی ئامریکا
تێده‌کۆشێ، رۆژی هه‌ینی 2ی مای،
ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوکرده‌وه
که له ساڵی 2008دا
ئازادییه‌کانی دینیان پێشێل
کردوه.
کوره شیمالی، ئێران، پاکستان،
عه‌ره‌بستانی سعوودی،
تورکه‌مه‌نستان، ئوزبه‌کستان‌و
ویتنام، ئه‌و وڵاتانه‌ی به
شێوازێکی ترسهێنه‌ر ئازادی دین
پێشێل ده‌که‌ن.
کۆمیسیۆنی ناوبرا ئاماژه دکات،
ده‌بێ ولاتانی، ئه‌فغانستان،
بنگلادش، کوبا، میسر، ئه‌ندونزی‌و
نه‌یجریه، له‌م باره‌یه‌وه له
ژێر چاوه‌دێریدا بن.
له ڕاپۆرتی ئه‌م کۆمیسیۆنه‌دا
باس له‌وه ده‌کرێ که کۆماری
ئیسلامی ئێران له‌م بواره‌دا
کارنامه‌یه‌کی ڕه‌شی هه‌یه.
.به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئامریکا
له شاری له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک
وه‌زیری ئه‌و وڵاته کۆبوه‌وه.
ژنراڵ دیوید پترایوس، فه‌رمانده‌ی
هێزه فره نه‌ته‌وه‌کان له
عێراق، بڕیاره له داهاتوویه‌کی
نزیکدا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی
ئامریکا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست
به‌ئه‌ستۆ بگرێ، پاش کۆبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا
له شاری له‌نده‌ن، سه‌باره‌ت به
ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی تاران له
کاروباری عێراق قسه‌ی کرد.
ناوبرا له قسه‌کانیدا ئاماژی
کرد، کۆمه‌ڵیک چه‌کوچۆڵ له
به‌سره‌و به‌غداد گیراون، ئه‌م
چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نیانه،
دروستکراوی ئێرانن‌و له لایه‌ن
ریژیمی ئێرانه‌وه دراونه‌ته
رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی نێو
عێراق.
.له
کاتی به‌رێوه چوونی
کۆنفه‌رانسێکدا له وڵاتی ئوتریش،
رێگای به‌شداری کردن به
هه‌واڵنێری ئیرنا نه‌درا.
هه‌واڵنێری فه‌رمیی کۆماری
ئیسلامی ئێران "ئیرنا"، رێگه‌ی
پێنه‌درا به‌شداری کۆنفرانسێک بێت
که له رۆژی شه‌ممه‌و یه‌کشمه
له شاری ویه‌ن پێته‌ختی وڵاتی
ئوتریش به‌رێوه ده‌چێت.
یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و
کۆنفرانسه ئاشکرای کرد،
هه‌واڵنێری ئێرانی هاوکاری کۆماری
ئیسلامی ده‌کات، هه‌ر بۆیه مافی
به‌شداری کردن له‌و کۆنفرانسه‌ی
پێنه‌دراوه.
ناوبراو له دڕیژه‌ی قسه‌کانیدا
ده‌ڵی، ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی
شه‌خسیش ئیزن به هه‌واڵنێری
رێژیم ناده‌ین به‌شداری ئه‌و
کۆنفرانسه بێت.
.وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ئامریکا،
گه‌یشته
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنێری
فه‌رانسه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئامریکا، کاندولیزا رایس،
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست،
له‌سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری
سه‌رۆککۆماری ئامریکا بۆ
ناوچه‌که، ده‌گاته شاری
ئورشه‌لیم.
بڕیاره، ناوبراو ئه‌مشه‌و
له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل
کۆ‌بێته‌وه‌و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
بۆ چاوپێکه‌وتنی مه‌حمود عه‌باس
سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خودموختاری
فله‌ستین، ده‌چێته شاری ڕاموڵا‌و
سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
هاوبه‌شی نێوان ئیسرائیل‌و
فله‌ستینیه‌کان ده‌کات‌و ڕه‌نگه
به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به
پێشکه‌وتنه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی
دوولایه‌نیش بڵاو بکاته‌وه.
.مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
سه‌قز، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکردن کۆبوونه‌وه
دوێنێ پێنج شه‌ممه، رێکه‌وتی
12ی بانه‌مه‌ڕ، کۆمه‌لێک له
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
سه‌قز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پێشتر له
رێگای نامه‌وه، ئاگاداریان
کردبوونه‌وه، له پێکهێنانی
هه‌رچه‌شنه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک
خۆببوێرن، بێ گوێدانه ئه‌و
داوایانه، کۆبوونه‌وه‌یان
پێکهێنا.
مامۆستایان له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌ودا، بیروڕایان
گۆڕیه‌وه‌و سه‌باره‌ت به فه‌رمیی
ناسینی مافی ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕین‌و پێکهێنانی
کۆبوونه‌وه، دابین کردنی
مافه‌کانیان، دانی مووچه‌ی
مانگانه، به‌ردنه‌سه‌رێێ ئاستی
خویندن، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی
پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی
به‌یان‌و به دێمۆکراتیک کردنی
سیسته‌می په‌رورده، وتاریان
پێشکه‌ش کرد‌و رایانگه‌یاند، ئه‌م
داخوازیانه به‌شێک له داوای
مامۆستایانی شاری
سه‌قزه.پێویسته ئاماژه بکرێ،
به‌رپرسانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و
فێرکردنی شاری سه‌قز له‌م
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار
نه‌بوون‌و کۆبوونه‌وه‌که به بێ
ئه‌وه‌ی تووندوتیژی به‌خۆوه
بگرێ، کۆتایی پێهات.
.مامۆستایانی
قوتابخانه‌کانی شاری مه‌ریوان،
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان
پێکهێنا
دوینێ رێکه‌وتی 12ی بانه‌مه‌ڕ،
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
مه‌ریوان کاتژمێر 9ی
سه‌رله‌به‌یانی تاکوو 12ی نیوه‌ڕۆ
کۆبوونه‌وه‌و به بڵاوکردنه‌وه‌ی
بڕیارنامه‌یه‌ک که 10 خاڵ له خۆ
ده‌گرێ کۆتای‌یان به
کۆبوونه‌وه‌که‌یان هێنا.خاڵه‌کانی
بڕیارنامه‌ی مامۆستایانی مه‌ریوان
بریتییه له:
ئازاد کردن، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
بڕیاری دوورخستنه‌وه‌و ئێعدامی
فه‌رهه‌نگیان.
لێپرسینه‌وه له سه‌رکۆی
ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی
پارێزگای کوردستان‌و شاره‌کانی
پارێزگای ناوبراو‌و وه‌زیری
په‌روه‌رده‌و فێرکردن.
جێگیرکردنی شێوازێکی رێکوپێک بۆ
دابین کردنی مووچه
ڕاگرتنی سووکایه‌تی کردن به
مامۆستایان له لایه‌ن
ڕاگه‌یه‌نه‌کانه‌وه.
دامه‌زراندنی مامۆستایان‌و کۆتایی
هێنان به دڵه‌ڕاوکه‌و نه‌بوونی
ئاسایشی کار.
دابین کردنی ویست‌و داوای
مامۆستایان.
دابین کردنی پێویستی‌و بوودجه‌ی
قوتابخانه‌کانی له سات‌و کاتی
خۆیدا، به ئامانجی به‌ردنه‌سه‌ری
ئاستی په‌روه‌رده‌و ڕاهێنان.
دابین کردنی مافی
خانه‌نشینکراوه‌کان‌و هه‌موو
فه‌رهه‌نگیان.
مووچه‌ی وه‌کوو یه‌ک بۆ
مامۆسیتایانی ژن‌و پیاو.
پاراستنی گیانی‌و که‌سایه‌تی
مامۆستایان له هه‌موو بوراێکدا.
مامۆستایانی مه‌ریوانی له
کۆتایی‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر
داواکانیان جێبه‌چێ نه‌کرێ ئه‌وا
چوار خاڵی خواره‌وه جێبه‌جێ
ده‌که‌ن.
ناچنه سه‌ر تاقیکاریه‌کانی
کۆتایی ساڵ
پێڕاگه‌یشتن‌و پێذاچونه‌وه به
تاقیکارییه‌کانی کۆتایی ساڵ‌دا
ناکه‌ن
هاوکاری به‌ڕێوه چوونی کونکورو
تاقیکارییه گرینگه‌کان ناکه‌ن
دیسان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکاری کۆبوونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تی به‌رێوه ده‌به‌ن.
.مامۆستایانی
قوتابخانه‌کانی شاری سنه،
له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا
کۆبوونه‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، رێکه‌وتی 12ی
بانه‌مه‌ر، کاتژمێر 9ی
سه‌رله‌به‌یانی تاکوو 12ی
نیوه‌ڕۆ، کۆمه‌لیک له
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
سنه، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکردنی ئه‌و
شاره، کۆبوونه‌وه‌و به
بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک
که 11 خاڵ له خۆ ده‌گرێ،
کۆتای‌یان به کۆبوونه‌وه‌که‌یان
هێنا.
خاڵه‌کان بریتیین له:
ئیمه مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی
کوردستان هاوپێوه‌ندی خۆمان
له‌گه‌ڵ هه‌موو مامۆستایانی وڵات
ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئێمه لایه‌نگری دادپه‌روه‌رین‌و
هه‌رچه‌شنه نابه‌رابه‌ریه‌ک
مه‌حکووم ده‌که‌ین.
خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له
سیسته‌می په‌روه‌رده‌داین‌و داوای
به دێموکراتیک کردنی ده‌که‌ین.
داوای ئاسایشی شوغڵی ده‌که‌ین‌و
له پێشێل کردنی مافی ئینسانه‌کان
بێزارین
داسه‌پاندنی بڕیاری ئێعدام
به‌سه‌ر مانۆستای هاوکارمان
فه‌رزاد که‌مانگه‌ردا، مه‌حکووم
ده‌که‌ین‌و داوای
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره
ده‌که‌ین.
داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری
مه‌حکووم کردنی هه‌موو چالاکانی
مه‌ده‌نی سه‌راسه‌ری وڵاتین‌و
له‌م نێوه‌دا به تایبه‌ت داوای
ئازاد کرانی هاورێیان ، په‌یمان
نه‌ویدیان‌و ئه‌سکه‌نده‌ر لوتفی
ده‌که‌ین.
ئێمه داوای به‌رێوه‌بردنی
گه‌ڵاڵه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
خدماتی کشوه‌رین له رێکه‌وتی 1ی
خاکه‌لێوه‌ی 1386وه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌وباسی
پێوه‌ندیدار به ئێمه‌وه، مافی
خۆمانه‌و له‌م باره‌وه داوای
ئازادی به‌یان ده‌که‌ین.
ئیمه داوا ده‌که‌ین به گوێره‌ی
یاسا هه‌ر چه‌شنه به‌ربه‌ستێک بۆ
کاری ناوه‌نده پیشه‌یه‌کان له
نێو بجێت.
ئیمه پێڕانه‌گه‌یشتن به خانه
نشین کراوه‌کان‌و جێبه‌جێ
نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌م
باره‌وه به مه‌ترسی‌و
نادادپه‌روه‌رانه ده‌زانیین.
رۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆز
ده‌که‌ین‌و له چالاکی مه‌ده‌نی،
کرێکاران، مامۆستایان، ڕۆژنامه
نووسه‌کان‌و هه‌موو چین‌و
توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا پشتیوانی
ده‌که‌ین.
سێ چالاکی مه‌ده‌نی شاری شنۆ، له
لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر
کران.
هه‌واڵنێری موکریان، له
هه‌واڵێکدا له‌م باره‌وه
ده‌نووسێ، سێ چالاکی شاری شنۆ به
ناوه‌کانی، حه‌مید ئه‌تهاری،
نه‌سرین مه‌حموودی ئازه‌رو،
ئارام برایم خاس، ڕۆژی ڕابردوو
له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی
رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
باس له‌وه ده‌کرێ، ئه‌م سێ
که‌سه به تاوانی هه‌وڵدان بۆ
پێکهێنانی رێوره‌سمی ئه‌وه‌ڵی
مانگی مای، رۆژی جیهانی کریکار،
گیراون.
ئاژانی موکریان باس له‌وه دکات،
نه‌سرین مه‌حمودی ئازه‌رو حه‌مید
ئه‌تهاری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
به‌رێوه‌به‌ری ژنان‌و ناوه‌ندی
لایه‌نگرانی پاراستنی ژینگه له
شاری شنۆن‌و هه‌ر دووکیان له
چالاکانی سه‌ره‌کی
رێوره‌سمه‌کانی بووکه
به‌فرینه‌ی ساڵانی ڕابردوو بوون
له شنۆ.
له رۆژی جیهانی کرێکاردا، چه‌ند
که‌س له شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر
کران.
به گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی
به‌رگری کردن له به‌ندکراوه
سیاسییه‌کان‌و مافی مرۆڤ،
کۆمه‌ڵێک له به‌ریوه‌به‌رانی
رێوره‌سمی ئه‌وه‌لی مانگی مای له
شاری سنه‌و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی
ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
رێوره‌سمی رۆژی جیهانی کرێکار له
شاری سنه له‌به‌رده‌م بینان
ته‌ئمین ئیجتماعی، هه‌ڵکه‌وتوو
له شه‌قامی شۆرش، به‌ڕێوه چوو.
ناوی گیراوه‌کان به‌م
شێوه‌یه:سه‌لاح زه‌مانی، شیوا
خیرئابادی، عه‌بدوڵا نه‌جار، غالب
حوسێنی، عه‌لی حوسێنی، به‌هادین
سدوقی، سوسه‌ن ڕازانی.
کۆمه‌ڵیک له نووسه‌ران‌و
چالاکانی بواره جۆربه‌جۆره‌کان
له ئێران دژی داسه‌پاندنی بڕیاری
له‌داردان به‌سه‌ر سێ چالاکی
مه‌ده‌نی کوردا، هه‌ڵوێستیان
گرتووه.
پتر له 250 چالاکی سیاسیی،
خوێندکاری‌و ژنان، سه‌باره‌ت به
داسه‌پاندنی بڕیاری له‌داردانی سێ
چالاکی مه‌ده‌نی کورد، فه‌رهاد
وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان‌و
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر به واژو
کردنی به‌یاننامه‌یه‌ک
ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌و بڕیاره
ده‌ربریوه.
شیاوی باسه، ماوه‌ی 17مانگ به‌ر
له ئێستا، لقی 30ی دادگای رێژیم
له تاران، بریاری ئێعدامی
به‌سه‌ر ئه‌و سێ که‌سه‌دا
سه‌پاندووه‌و تاوانی هه‌نگاونان
دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
وه‌پاڵیان دراوه‌وه‌و به توندی
ئازار‌و ئه‌زیه‌تیان داون.
واژو که‌رانی به‌یاننامه‌که،
وێرای داوای ئازادی ئه‌و سێ
چالاکه مه‌ده‌نیه‌ی کورد، داوا
ده‌که‌ن ئه‌م جۆره
هه‌ڵسوکه‌وتانه کۆتایی پێبێ.
.قه‌یرانی
ناو‌کی رێژیم له‌گه‌ڵ وڵاتانی
رۆژئاوایی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م باره‌وه وه‌زیرانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی پێنج زێده
یه‌ک، به نیازی باس‌و وتووێژ
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناو‌کی
کۆماری ئیسلامی له شاری له‌نده‌ن
کۆبوونه‌وه‌و به ئامانجی
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی شێلگیرتر
له‌به‌رانبه‌ر گوێنه‌دانه‌کانی
تاران سه‌باره‌ت به
ڕاسپارده‌کانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی، رێگا چاره‌ی
گونجاو بگرنه‌به‌ر.
پێویسته بگوترێ که کۆماری
ئیسلامی وه‌کوو پێویست له‌م
به‌ستێنه‌دا هاوکاری ناکات، هه‌ر
بۆیه تاکوو ئێستا سێ جار بریاری
گه‌مارۆی ئابوری بۆسه‌ر ئێران له
لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ند
کراوه
له‌م باره‌وه وه‌زیری کاروباری
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا داوای کرد که
گه‌مارۆکان دژ به رێژیمی تاران
شێلگیرتر بکرێ.
. |