|

ئاگاداری
له
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی
پارتی سه‌ربەستیی
کوردستانه‌وە
له‌مه‌ڕ
بیرۆکه‌ی
لیبرالیزم!
ئه‌ندامان
و هاوبیران و لاینگرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان!
کوردستانیانی
هێژا
وتامه‌زرۆی
سه‌ربه‌خۆیی
وسه‌ربه‌ستیی
یه‌کجاری،
خۆێندکاران و ئاکادیمیکاران و
کەسانی پسپۆڕ و شارەزا له
بواری تۆێژینه‌وەی
زانستی و سیاسی!
پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان به
نیازە بیرۆکه‌ی
لیبرالیزم بباته
نێۆ کۆنگرەی یه‌کەمی
خۆیه‌وه، بۆ ئه‌وەی
له
کۆنگرەدا به
باشی شرۆڤه‌ی
له‌سه‌ر
بکرێت، که
ئایا دەتوانین وەک خه‌تی
سیاسی بۆ پارتیمان
هه‌ڵیبژێرین
یانه.
له‌و
بوارەدا وەک پرینسیپی ڕاوێژکردنی
هه‌میشه‌یی
پارتیمان، دەمانەوێ ڕاوێژ به
ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش وەک کەسانی
شارەزا و لێزان بکه‌ین
که
بیروبۆچوون و ڕه‌خنه و
سکاڵاکانتان له‌و بیرۆکه به
نووسراوە بنێرن بۆ سایت و ڕۆژنامه‌ی
پارتیمان، واته
بۆچوونه‌کانتان
له
بواری لیبرالیزم و ئایا بوونی ئه‌و
بیرۆکه‌یه
تا چه‌ندە
دەتوانێت خزمه‌ت
به
خه‌ڵکی
کوردستان بکات؟ یا ئه‌گه‌ر
ئه‌و
بیرۆکه‌یه‌تان
پێ باش نییه،
پێمان بڵێن بۆچی؟ و تکایه به
نووسراوە بۆمان بنێرن.
دیاره ئێمه هه‌رکام له
نوسراوه‌کان له
ڕێگه‌ی
سایتی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان و ڕۆژنامه‌ی
سه‌ربه‌ستی،
به
ئاشکراو شه‌فاف
ده‌خه‌ینه بەر دەست هاوبیرانمان
و گشت خه‌ڵکی
کوردستان بۆ خوێندنه‌وه.
چاوەڕوانی به‌رهه‌م
و بۆچوونه‌کانتان
دەبین، تکایه
به‌رهه‌مه‌کانتان
به‌م
ئیمه‌یلانه‌ی
خوارەوە بنیرن بۆمان sarbastikurd@gmail.com,
kongrei1@gmail.com
بژی خه‌بات
بۆ کوردستانێکی دێموکرات و سه‌ربه‌خۆ.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی
پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان،
|