|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران
ره‌حیم ره‌شیدی
04 05 2008
1
خالید شێرزاد، کوردێکی خه‌ڵکی
شاری بۆکان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد،
هاووڵاتێکی خه‌ڵکی شاری بۆکان به
ناوی خالید شێرزاد، له لایه‌ن
رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
عه‌زیز موژده‌هی پارێزه‌ری ئه‌م
ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه کورده له
وتووێژێکدا وێرای
پشتراستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که بۆ
هه‌واڵنێری موکریان باس له‌وه
ده‌کات، دادگای شۆرشی رێژیم له
شاری مه‌هاباد، به
تاوانوه‌پاڵدانی ئه‌وه‌ی خالید
شێرزاد، هاوکاری یه‌کێک له
رێکخراوه کوردییه‌کانی کردوه، 5
مانگ گیرانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا
سه‌پاندبوو، پاشان ئه‌م بریاره
له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
پاڕیزگای ئازربائیجانی رۆژئاوای
په‌سه‌ند کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له دڕێژه‌دا باس له‌وه‌ش
ده‌کات، له کۆتایی ساڵی پاردا،
خالید شێرزاد بۆ ماوه‌یه‌ک
ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، پاشان
به‌دانانی گره‌و ئازاد کراوه.
2
ماکوان میرزایی، کوردێکی خه‌ڵکی
شاری سنه، ماوه‌ی 2 سال گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد،
هاوڵاتێکی خه‌ڵکی ئاوایی
سه‌رهویه، سه‌ربه شاری سنه،
به ناوی ماکوان میرزایی، له
لایه‌ن دادگای شۆرشی رێژیم له
شاری سنه، ماوه‌ی 2 ساڵ گیرانی،
به‌تاوانی هاوکاری کردنی
رێکخراوێکی کوردی دژبه‌ری رێژیم،
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، ماکوان گرفتی
بینایی هه‌یه‌و له‌م
پێوه‌ندییه‌دا خێرایی پێویستی به
پێڕاگه‌یشتنی دوکتۆر هه‌یه.
2
تیرۆریسته‌کان هه‌رشه‌ی کوشتن‌و
له نێوبردنی کورده‌کانی موسڵ
ده‌که‌ن
3
پتر له 800 به‌ندکراو، له
گرتووخانه‌ی 180 که‌سی شاری
خوڕه‌م ئاباددا، ده‌ستبه‌سه‌رن.
هه‌واڵنێری حکومه‌تی مێهر له‌م
باره‌وه ده‌نووسێ، سه‌رۆکی گشتیی
کاروباری گرتووخانه‌کانی پارێزگای
لوڕستان وتی: گرتووخانه‌ی
ناوه‌ندی خوڕه‌م ئاباد، ته‌نیا
جێگای 180 که‌س ده‌بێته‌وه،
ئه‌وه له حاڵێکدایه که پتر
له 800 که‌سی تێدا به‌ند کراوه.
مه‌حموودی مباشری له درێژه‌دا
ده‌ڵێ، ئه‌م به‌ندیخانه‌یه 80
ساڵ پێش ساز کراوه، به هۆی کۆن
بوون‌و بێ که‌ره‌سته‌یه‌وه
توانای راگرتنی به‌ندیه‌کانی
نیه.
ناوبراو له
درێژه‌دا باس له‌وه دکات،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 9 ساڵه
پێوه‌ی‌ن گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی
نوێ بۆ خوره‌م ئاباد ساز بکه‌ین،
تاکوو ئێستا ئه‌م پرۆژه جێبه‌جێ
نه‌بووه
4
وه‌لید جونبه‌لات رێبه‌ری
ده‌روزییه‌کانی لوبنان، داوا
ده‌کات باڵوێزی ئێران له‌و وڵاته
ده‌ربکرێ.
ناوبراو له
کۆنفرانسێکی چه‌په‌مه‌نیدا وێرای
داوای ده‌رکردنی باڵوێزی ئێران
له لوبنان، خوازیاره رێگای
سه‌فه‌رکردن به فرۆکه‌کانی ئیران
ئه‌یر بۆ ئه‌و وڵاته
نه‌درێت.چوونکه ئه‌م فرۆکانه
چه‌ک‌و پاره بۆ حیزبوڵا
ده‌گوازنه‌وه.
ناوبراو له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا باس له‌وه
ده‌کات، کۆمه‌ڵیک به‌ڵگه‌ی
ده‌ستکه‌وتوون رێکخراوی حیزبووڵای
لوبنان، ویسویانه که‌سایه‌تیێکی
پایه‌به‌رزو سه‌ربه‌خۆخوازی
لوبنان تیرۆر بکه‌ن. ناوبراو له
به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ڕوو
له سه‌رۆکی حیزبوڵا ده‌کات‌و
ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێوه ناتوانن
هاوپه‌یمانی خۆتان له‌گه‌ڵ
سووریه کۆتایی پێبینن، که‌واته
شه‌ریکی زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆرانهن
که به پیلانی ئه‌و وڵاته
به‌رێوه ده‌چێت.
5
وه‌زیری زانیاری گه‌یاندنی
لوبنان، له لێدوانێک‌دا
رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی
ئێران، له لوبنان‌دا به قازانجی
حیزبوڵا کار ده‌کات.
مه‌روان حه‌ماده، له وتووێژێکدا
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی
ئه‌لشه‌رقه‌لئه‌وسه‌ت، باس له‌وه
ده‌کات، شاندی ئێرانی جێگیر له
لوبنان، که سه‌رقاڵی
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن،
به نهێنی سه‌رقاڵی سازکردنی
تۆرێکی ته‌له‌فوونی بۆ رێکخراوی
حیزبوڵای لوبنانن.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ،
لوبنان ئه‌م کێشه‌ی له‌گه‌ڵ
یه‌کیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌ب و
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
هێناوه‌ته گۆڕێ.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌ک که
ده‌ست ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سه‌ت
که‌وتووه، ئه‌و تۆڕی
ته‌له‌فونه‌ی کۆماری ئیسلامی
به‌ته‌مایه بۆ حیزبوڵای ساز
بکات، ناوچه‌کانی، باکور،
به‌قاع‌و زاحیه‌ی باکوری به‌یروت
داده‌پۆشی.
شیاوی ئاماژیه، حیزبوڵای لوبنان
وه‌کوو رێکخراوێکی تیرۆریستی
ده‌ناسرێ، له لایه‌کی دیکه‌وه
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆماری ئیسلامی
به ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاشکرای
ئێران له کاروباری لوبنان
ده‌ژمێردرێ.
6
سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتی فه‌رانسه،
باس له‌وه ده‌کات، به
چڕکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان
ده‌توانیین گوشار بۆ رێژیمی تاران
بێنیین.
فرانسوا فیون، پاش کۆتایی
دانیشتنه‌کانی نوێنه‌رانی گروپی
پێنج زێده یه‌کی شۆرای ئاسایشی
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ڕایگه‌یاند، ته‌نیا رێگای
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
کۆماری ئیسلامی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی
چه‌کی ناو‌کی، زۆرترکردنی زخت‌و
گوشاره‌کان بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامی
ئێرانه.
ناوبرا له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی
قسه‌کانیدا ئاماژه ده‌کات،
ئه‌گه‌ر رێژیمی ئێران هاوکاری
پێویست نه‌کات، ئه‌وا له ئاستی
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆرتر
ته‌ریک ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌و
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا له رێگای ئامرازه
دیپلۆماتیکه‌کان‌و گه‌مارۆی
ئابورییه‌وه ده‌توانیین کۆماری
ئیسلامی ئێران ته‌نگه‌تاو بکه‌ین.
7
ڕووسیه
رایگه‌یاند، وڵاتانی 5+1 خوازیارن
ئێران پیتاندنی ئوران‌یۆم ڕاگرێت.
سرگێی لاوروف،
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ڕووسیه گوتی، ئه‌بێ کۆماری
ئیسلامی له‌وه تێبگات، به
ڕاگرتنی پیتاندنی ئوران‌یۆم له
کاتی وتووێژه‌کاندا، قازانجێکی
زۆر ده‌کات.
ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی له
کۆنفرانسێکی رۆژنامه نووسیدا له
شاری مسکۆ، سه‌باره‌ت به
ئاکامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی
وڵاتانی، چین، رووسیه، ئامریکا،
بریتانیا، فه‌رانسه‌و ئالمان له
شاری له‌نده‌ن، له‌باره‌ی پرۆژه‌ی
ناو‌کی کۆماری ئیسلامی قسه‌ی کرد‌و
ئاشکرای کرد، شه‌ش وڵاتی زلهێزی
دونیا خوازیاری راگرتنی پیتاندنی
ئوران‌یۆم له لایه‌ن رێژیمی
تارانه‌وه‌ن.
ئه‌ورۆش
مه‌نوچێر مه‌ته‌کی، وه‌زیری
کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له
شاری تاران، له‌به‌رنابه‌ر داوای
وڵاتانی 5+1، ڕایگه‌یاند، باس
کردن له راگرتنی پیتاندنی
ئوران‌یۆم بۆ کۆماری ئیسلامی
ئێران، باسێکی یاساغه‌و که‌س بۆی
نییه له‌م باره‌وه پێشنیار
بکات.
به گوێره‌ی
لێکدانه‌وه‌ی چاوه‌دێرانی
کاوروباری ئێران، ڕانه‌گرتنی
پیتاندنی ئورانیۆم‌و گوێڕایه‌ڵ
نه‌بوونی کۆماری ئسیلامی له
به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌و رێژیمه
زۆرتر له جاران له په‌راوێز
ده‌خات.
rahim.rashidi@gmail.com
|