په‌یوه‌ندی

ڕادیو و تی ڤی

شێعروهه‌ڵبه‌ست

بیره‌وه‌ری

شه‌هیدان

موزیكی كودی

سروود

وێنه‌

به‌سته‌ره‌كان

پێناسه‌

ده‌ستپێك

 

ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵه‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.

 

 

 

 

   


 

 

کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان کومیته‌ی حدکا له‌ لینشۆپینگ و حیزبی شیوعیی کوردستان

 

به‌ مه‌به‌ستی پته‌وکردنی پێوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی حدکا له‌ شاری لینشۆپینگی سوید و حیزبی شیوعیی کوردستان له‌ ئه‌و شاره‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4-5-2008 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک هات.
له‌ ئه‌و دانیشتنه‌دا باسی دۆستایه‌تی له‌ مێژینه‌ی حیزبی ذیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعیی کوردستان کراو جه‌خت له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی پێوه‌نییه‌کانی هه‌ر دوو حیزب له‌
  شاری لینشۆپینگ بۆ هه‌ڵسووڕادندنی ئه‌رکه‌ هاوبه‌شه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرایه‌وه‌. ‌هه‌‌ر له‌ ئه‌و پیوه‌ندییه‌دا ئیشاره‌ به‌ هیندێک که‌م و کۆڕی کرا که‌ له‌ شاری لینشۆپینگ به‌ دیی ده‌کریین و هه‌ر دوو لا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و که‌م و کوڕییانه‌ هاو هه‌ڵویست بوون. هیئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هاتبوو له‌ هاوڕییان کاک عه‌لی باله‌کی به‌رپرسی کومیته‌ و کاک سید جه‌عفه‌ر مه‌عرووفی، کاک حه‌بیب ئه‌لیاسی و خوشکه‌ ئاێشه‌ مه‌لازاده‌.کاک هێمن نوینه‌رایه‌تی حیزبی شیوعیی کوردستان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌  بوو.
کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر دۆستانه‌ پاش 2 کاتژمێر کۆتایی پیی هات.

کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوید.


 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

 
 

info@zmziran.com