|
رحیم رشیدی
06 05 2008
پتر له 2500 که‌س له
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شاری
کرماشان کۆبوونه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تیان پێکهێنا.
دوێنی دووشمه رێکه‌وتی 16ی
بانه‌مه‌ر، پتر له 2500 که‌س له
خانه‌نشینان‌و مامۆستایانی
قوتابخانه‌کانی شاری کرماشان، بۆ
شه‌شه‌مین جار له به‌رانبه‌ر
ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا
کۆبوونه‌وه، هه‌رجاره‌و به
قسه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار که
داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێ،
ده‌ستیان له ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی هه‌ڵگرتووه.
مامۆستایانی نارازی داواکار بوون،
بێئه‌ملاولا، مووچه‌ی
دواکه‌وتویان دابین بکرێ‌و
ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره نه‌کرێ، ده‌ست
له کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
هه‌ڵناگرن.
شایانی باسه به‌رپرسی ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێرکردنی شاری
کرماشان به‌جێگای ئاوڕدانه‌وه
له کێشه‌و گرفته‌کانی
مامۆستایان‌و مامۆستا خانه‌نشین
کراوه‌کان، له لێدوانێکدا
ڕایگه‌یاند: با مامۆستایان بۆ
وه‌رگرتنی مافی خۆیان بڕۆنه
تاران‌و له‌به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی
شۆرای ئیسلامی‌دا ناره‌زایه‌تی
ده‌رببڕن.
سه‌حابه‌دین چێهری، خه‌ڵکی شاری
کامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
ئاژانسی هه‌واڵنێری
موکریان، له هه‌واڵێکدا ئاشکرای
کرد، دادگای شۆرشی رێژیم له شاری
سنه، شارۆمه‌ندێکی خه‌لکی شاری
کامیاران به ناوی سه‌حابه‌دین
چێهری، به‌تاوان وه‌پاڵدانی
هه‌نگاونان دژی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی، ماوه‌ی 14 مانگ
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
شایانی باسه ناوبراو، ئێستا له
گرتووخانه‌ی شاری کرماشان
ده‌ستبه‌سه‌ره‌و کاربه‌ده‌ستانی
رێژیم سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ی
وه‌پاڵیان داوه هیچ چه‌شنه
به‌ڵگه‌یه‌کیان نیشان نه‌داوه.
کرێکارانی کارگه‌ی یه‌خه‌چاڵ سازی
لوڕستان، له‌به‌رانبه‌ر بینای
پارێزگای ئه‌و شاره‌دا
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان
پێکهێنا.
کرێکارانی شیرکه‌تی ناوبراو به
کۆبوونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر
پارێزگای شاری لوڕستان
کۆبوونه‌وه‌و وێرای داخستنی
هه‌موو رێگاکان، دورشمیان ده‌داو
ده‌یان وت: به‌رپرسانی ترسه‌نۆک،
برسیمانه، برسیمانه. هه‌روه‌ها
کرێکاران له‌سه‌ر پاڕچه
دروشمیان نووسیبوو: بریا ئێمه‌ش
خه‌ڵکی عێراق‌و لوبنان بوایه‌تین،
به‌لکوو به بنه‌ماڵه‌ی ده‌وڵه‌تی
حیساب کراباین.
پاش ئه‌وه‌ی کارگه‌ی ناوبراو
کراوه‌ته که‌رتی تایبه‌ت،
زۆربه‌ی کرێکارانی ئه‌و کارگه‌یه
ده‌رکراون، بۆیه پتر له 15
کرێکار کۆببوونه‌وه‌و به
دورشمدان خوازیاری گه‌ڕانه‌وه
بۆسه‌ر کاره‌کانیان بوون.
ناره‌زایه‌تی‌و
خه‌باتی خوێندکاران بۆ
ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانیان
درێژه‌ی هه‌یه.
کۆمه‌ڵیک له خوێندکارانی زانکۆی
فه‌نی شه‌ریعه‌تی شاری تاران،
سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌ی
به‌رپرسانی زانستگا کۆبوونه‌وه‌و
ناره‌زایه‌تیان نیشاندا‌و خوازیار
بوون به‌رپرسان داواکانیان
جێبه‌جێ بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه خوێندکارانی
زانکۆی هونه‌ری شه‌ریعه‌تی شاری
تاران، سه‌باره‌ت به
ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان له
خواسته‌کانیان ناره‌زایه‌تیان
به‌رێوه برد‌و له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ که‌موکوڕییه‌کاندا،
خوازیاری وڵامی به‌رپرسان بوون.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه
ئاشکرا بوو، لێپرسینه‌وه له
ئه‌حمه‌د دانشپه‌زیر کۆتایی
هاتوه‌وو دۆسیه‌ی ناوبراو بۆ
دادگا به‌رێکراوه، ناوبراو له
مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاردا له
ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌رکراو
پاشان بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی
ئێوین راگوێزرا. هه‌روه‌ها میلاد
عه‌زیزی، خوێندکاری بواری
فه‌لسه‌فه، له زانستگای تاران،
به هۆی به‌شداری کردن له
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
خوێندکاراندا، بڕیاری ده‌رکرانی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به‌ڵام
خوێندکاران ناره‌زایه‌تیان
ده‌ربڕیوه‌وه.
بڕیاره خه‌ڵکی ئێران له
رۆژی 27ی بانه‌مه‌ڕدا،
مۆبایله‌کانیان بکوژێنه‌وه.
کۆمه‌ڵێک له لاوانی شاری تاران
له بانگه‌وازێکدا داوا له خه‌ڵک
ده‌که‌ن که رۆژی 27ی ئه‌م
مانگه، هه‌مووان پێکه‌وه له
سه‌راسه‌ری ئێران مۆبایله‌کان
بکوژێنه‌وه.
ئاشکرایه رۆژی 27ی بانه‌مه‌ڕ
چواره‌مین مانگرتنی گشتییه
سه‌باره‌ت به گران بوونی نرخی
ته‌له‌فونی موبایل له وڵاتی
ئێران.
لاوانی شاری تاران له
داخوازیه‌که‌یاندا داوا ده‌که‌ن،
با به کوژانه‌وه‌ی
موبایله‌کانمان له‌م رۆژه‌دا،
نیشان بده‌ن که ئێمه له‌و نرخی
زۆری موبایل‌و گرانی قسه کردن
به موبایل بێزارین، لاوانی تاران
هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ن که
هه‌موو هاوڵاتیان یه‌کتر له‌م
ڕووداوه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
شیرکه‌تی ته‌راکتۆرسازی ئێران له
لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه،
به‌تاڵان براوه.
رۆژنامه‌ی حکومه‌تی کۆماری
ئیسلامی له‌م باره‌وه ده‌نووسێ،
دانی به‌شکی ده‌وڵه‌تی
ته‌راکتۆرسازی ئێران به که‌رتی
تایبه‌تی شیرکه‌تی
سه‌رمایه‌دانانی "مێهر ئابوری"
ئێران، سه‌ربه بونیادی ماڵی سپای
پاسداران، ناره‌زایه‌تی به‌شێک
له به‌رپرسان، نوینه‌رانی
مه‌جلیس‌و کرێکارانی ئه‌و کارگه‌ی
لێکه‌وتۆته‌وه.
سه‌رۆکی کارگه‌ی پارێزگای
ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات
ده‌ڵێ،
ئه‌مه زیان گه‌یاندنه به مولکی
گشتیی‌و فرۆشتنی کارگه‌یه‌ک به‌و
عه‌زه‌مه‌ته‌وه به 220 میلیارد
تمه‌ن، جیا له تاڵان شتێکی دیکه
نیه.
شایانی باسه که سپای پاسدارانی
کۆماری ئیسلامی ئێران له لیستی
رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان
دایه‌و هه‌رچه‌شنه تێکۆشانێکی
سیاسیی‌و ئابوری ئه‌م رێکخراوه
له ده‌ره‌وه،به تایبه‌تی له
رۆژئاوا یاساغه.
لانی که‌م پتر له 10 میلیۆن که‌س
له ئێران نه‌خوێنده‌وارن.
هه‌واڵنێری حکومه‌تی فارس له
زمان جێگری په‌ره‌پێدانی،
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌و رێکخراوی
ئه‌کابیر ده‌ڵێ، ئێستا نزیک به 9
میلیۆن‌و 450 هه‌زار که‌س
نه‌خوێنده‌وارمان هه‌یه.
ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌یک‌دا له
قه‌زوین ده‌ڵێ، زۆرترین ڕاده‌ی
نه‌خوێنده‌واری له پارێزگای
سیستان‌و به‌لوچستانه، هه‌روه‌ها
تاران بۆ خوێنده‌واری یه‌که‌مین
پله‌ی له ئێران‌دا هه‌یه.
ناوبراو له دڕێژه‌ی قسه‌کانیدا
ئاماژه ده‌کات، پتر له 85%
نه‌خوێنده‌واره‌کان ژنان
پێکیدێنن که 53% له
دێهاته‌کانن. ئه‌و هه‌روه‌ها
ئاماژه ده‌کات، ژنان به
ئۆگرییه‌کی زۆره‌وه به‌شداری
پۆله‌کانی فێر بوونی خوێنده‌واری
ده‌بن.
|