|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران
30 04 2008
رحیم رشیدی
30 04 2008
.دوو هاوڵاتی کورد له شاره‌کانی
بۆکان‌و سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
هه‌واڵنێری موکریان
له‌م باره‌وه ده‌نووسێ: دادگای
شۆرشی رێژیم له شاری سنه،
چالاکێکی سیاسیی به نێوی فه‌رزاد
که‌ریمیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه.
ناوبراو ماوه‌ی 6 مانگه به
تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ
رێکخراوه‌کانی به‌رهه‌ڵستاکاری
کۆماری ئیسلامی، به‌ند کراوه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه ده‌کات،
شارۆمه‌ندێکی خه‌ڵکی بۆکان، به
ناوی موحه‌ممه‌د ئازه‌ربار، له
لایه‌ن دادگای شۆرشی کۆماری
ئیسلامی مه‌حکووم کراوه. ناوبراو
پێشتر به دادانی گره‌و ئازاد
کرابوو، دوایه ماوه‌ی 5 مانگ
گیران، به تاوانی هاوکاری کردن
له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی
ئۆپوزیسیۆنی رێژیم، به‌سه‌ردا
سه‌پا.
.سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌کانی
رێژیم، کرێکارانی کوردستان له
رۆژی جیهانی کرێکاردا، رێپێوان
ده‌که‌ن.
جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده، وته بێژی
یه‌کیه‌تیی کرێکارنی ئێران له‌م
باره‌وه ده‌ڵێ: له کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆدا، کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
یه‌کیه‌تییه‌که‌مان‌دا له‌گه‌ل
فه‌رمانداری شاری سنه،
پێیراگه‌یاندین ئیزنی
به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی رۆژی
جیهانی کرێکارمان نیه، له
حالێک‌دا له کۆبوونه‌وه‌ی
دوێنێدا وه‌ها باسێک له گۆرێ‌دا
نه‌بووه.
فه‌رمانداری سنه داوا ده‌کات،
رێوره‌سمی ڕۆژی جیهانی کرێکار،
سه‌ربه‌خۆ به‌رێوه نه‌چێت،
کرێکارانیش ئه‌مه قبووڵ ناکه‌ن.
وته بێژی یه‌کیه‌تیی کرێکارانی
ئێران ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای زه‌خت‌و
زۆری رێژیم بۆ رێگرتن له
پێکنه‌هاتنی رێوره‌سمی رۆژی
جیهانی کرێکار، کرێکاران
به‌ته‌مان رۆژی جیهانی کرێکار رێز
لێ‌بگرن.
شایانی باسه ساڵی پار به هۆی
به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی یه‌کی
مانگی مه‌ی، واته ڕۆژی جیهانی
کرێکار، 13 که‌س لێدان به
قامچیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
.دزی‌و به‌تاڵانبردنی که‌لوپه‌ل،
که‌ڵکی خراپ لێوه‌رگرتنی
که‌ره‌سته‌ی شوێنه گشتییه‌کا‌ن
له کوردستان به‌رده‌وامه.
پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی فرۆشتن‌و به
تاڵانبردنی که‌ڵوپه‌لی
ده‌وڵه‌تی‌و هاوده‌ستی به‌رپرسانی
شیرکه‌تی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای
کوردستان له‌گه‌ڵ په‌یمانکاران‌دا
ئاشکرا بوو، گه‌ڵاڵه گشتییه‌کانی
ئه‌م په‌روه‌نده له
دادگوسته‌ری‌و رێکخراوی پشکنین‌و
دیوانی لێپرسینه‌وه ڕاگیراوه.
زانرا، له ماوه‌ی دوومانگی
ڕابردوودا، به‌شێک له
جێگره‌کان‌و به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌نباری شیرکه‌تی ناوبراو، به
هۆی ساز کردنی به‌ڵگه‌ی ساخته
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی
که‌ل‌وپه‌لی گشتیی ئه‌و
شیرکه‌ته، به په‌یمانکاران یان
که‌سانێکی دیکه، بوونه‌ته
هۆکاری زیاتر بۆ پێشێل کردنی مافی
کرێکاران له ئاستی پارێزگای
کوردستان‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر
کراون، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان به
شێلگیری ئاوڕ له‌م دۆسیه
ناده‌نه‌وه‌و به قسه‌ی خه‌ڵک
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی زۆر که‌سی
دیکه‌شی پێوه ده‌بێت، ئه‌یان
هه‌وێت وه‌کوو زۆر مه‌سه‌له‌ی
دیکه‌ی هاوچه‌شن ئه‌م کاره‌ش پووش
به‌سه‌ر بکه‌ن.
.خوێندکارانی مانگرتووی زانستگای
سه‌نعه‌تی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز، له
بانگه‌وازێک‌دا داوای تازیه‌باری
گشتیی له‌سه‌راسه‌ری زانستگاکانی
وڵات‌دا ده‌که‌ن.
خوێندکارانی زانستگای ناوبراو له
به‌شێک له‌م به‌یاننامه‌دا که بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته بڵاویان
کردۆته‌وه ده‌نووسن، ئه‌وه
ماوه‌ی پتر له یه‌ک حه‌وتووه
ئێمه مانمان گرتووه، 100
کاتژمێر به‌سه‌ر مانگرتنی
هاورێیانمان له خواردن تێپه‌ڕ
ده‌بێ، پتر له 20 که‌سمان له
بارودۆخێکی زۆر خراپدان،
مانگرتنه‌که‌مان رۆژ به‌رۆژ
په‌ره ده‌ستێنێ.
ئێمه ده‌بێ له ته‌نیشت یه‌کتر
بین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتمان
هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی خۆمان
له‌و که‌سانه وه‌رگرینه‌وه که
لێیان زه‌وت کردووین، ئێمه
خه‌باتی هاورێیانمان به‌رز
ده‌نرخێنیین‌و له زانستگای
پیشه‌یی سه‌هه‌ند تازیه‌باری
ڕاده‌گه‌یه‌نیین‌و داوا له
هه‌مووان ده‌که‌ین له‌م باره‌وه
یارمه‌تیمان بکه‌ن‌و له‌گه‌ڵمان
بن بۆ ئه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی
سه‌رکوتکه‌ران له دونیادا له‌قاو
بده‌ین.
خوێندکارانی مانگرتووی زانستگای
پیشه‌یی سه‌هه‌ند له ته‌ورێز،
له کۆتایی بانگه‌وازه‌که‌یان‌دا
ده‌نووسن، ئێمه ئاماده‌ی
خورۆشانیین، ئه‌وینه‌کان ده‌بنه
هاوار، هاواره‌کان رزگار ده‌بن،
رزگاره‌کان هه‌ناسه ده‌ده‌ن‌و
پاشان ئه‌م هه‌ناسه رزگار
کراوانه ئازادی ده‌سته‌به‌ر
ده‌که‌ن. سه‌رکه‌وتن بۆ مه‌یه.
.ده‌وڵه‌تی عێراق به فه‌رمیی
پشتیوانی له خاوه‌نداریه‌تی
ئه‌مارات له باره‌ی دورگه‌ی
هورموز ده‌کات.
له‌م باره‌وه، وه‌زاره‌تی
کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مارات،
نووسراوه‌یه‌کی له وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێگه‌یشتووه
له‌ودا پشتیوانی ده‌وڵه‌تی عێراق
له خاوه‌نایه‌تی سێ دورگه‌کانی
که‌نداوو ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لئیتحاد، چاپی ئه‌ماراتی
یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت
به خاوه‌نداریه‌تی ئه‌مارات
له‌باره‌ی دورگه‌کانی، ته‌نبی
چووکه‌و مه‌زن له‌گه‌ڵ
ئه‌بوومووسا، که‌ڵک وه‌رگرتن له
رێگای ئاشتی خوازانه بۆ وه‌دی
هێنانی داوای ئه‌ماره‌ت له‌م
باره‌وه پێداگری ده‌کات.
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
عێڕاق له کۆتایی ئه‌م
نووسراوه‌دا ئاماژه ده‌کات،
ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی عه‌ره‌بی‌دا سیاسه‌تی
هاوهه‌نگاوی‌و چالاک‌تر کردنی
پێوه‌ندیه‌کانمان ڕه‌چاو
ده‌که‌ین‌و له‌م به‌ستێنه‌دا
چالاک ده‌بین. پێویسته بگوترێ،
شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، وه‌زیری
کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
خۆشحالی خۆی سه‌باره‌ت به‌م
هه‌ڵوێسته‌ی عێراق ده‌ربڕیوه.
چاودێرانی کاروباری ناوچه‌که
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق
به گرینگ ده‌زانن‌و پێیان وایه
ئه‌مه دژکرده‌وه‌یه‌که
سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌ردانی
ئێران له کاروباری ناوچه‌که‌و
پشتیوانی کردنی تاران له گروپه
تیرۆریستیه‌کانی نێو عێراق.
|