|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران07
05
2008
ره‌حیم ره‌شیدی
07 05 2008
کوردێکی خه‌ڵکی شاری کامیاران به
نێوی عه‌لی چێهری ده‌ستبه‌سه‌ر
کرا.
ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان، له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد،
شارۆمه‌ندێکی خه‌ڵکی شاری
کامیاران، به‌نێوی عه‌لی چێهری
له لایه‌ن دادگای شۆڕشی رێژیم
له شاری سنه، ماوه‌ی 10 مانگ
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه عه‌لی له
گرتووخانه‌ی شاری سنه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌و به‌رپرسانی
رێژیم به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌ڵگه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به‌م
گیراوه له‌ده‌ستدا بێ،
ناوبراویان به تاوان وه‌پاڵدانی،
هه‌نگاو نان دژی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی، تاوانبار کردوه.
فه‌رهاد حاجی میرزایی
به‌ندکراوی کورد، له ژێر
شکه‌نجه‌دا ده‌ست‌و لاقی شکاوه.
محێدین حاجی میرزایی باوکی
به‌ندکراوی کورد له نامه‌یه‌کدا
ئاشکرای ده‌کات، له کۆتایه‌کانی
زستانی ڕابردوودا، کاتێک
کوره‌که‌ی ده‌چێت بۆ لای دوکتۆری
ددان، له لایه‌ن هێزه‌کانی
رێژیمه‌وه ده‌ڕفێندرێ.
فه‌رهاد حاجی میرزایی له
چالاکانی مافی کرێکاری، ژنان‌و
منداڵانه، ناوبراو تاکوو ئێستا
چه‌ند جارێک له لایه‌ن هێزه‌کانی
رێژیمه‌وه گیراوه.
باوکی فه‌رهاد له بڕگه‌یه‌کی
دیکه‌ی نامه‌که‌یدا باس له‌وه
ده‌کات، چه‌ند جارێک هه‌وڵیان
داوه له رێگای به‌رپرسانه‌وه
له هۆکاری گیرانی کوره‌که‌یان
ئاگادا بن، به‌ڵام وڵامێکیان
ده‌ستنه‌که‌وتوه. باوکی فه‌رهاد
هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌کات، دایکی
فه‌رهاد به هۆی نه‌خۆشی بینایی
خۆی له‌ده‌ست داوه.
محێدین حاجی میرزایی وێرای
ئاماژه کردن به‌وه‌ی ده‌ست‌و
لاقی کوڕه‌که‌یان له ژێر
شکه‌نجه‌دا شکاندوه، ته‌نانه‌ت
ناهێڵن، پارێزه‌ری فه‌رهاد
دۆسیه‌که‌ی ببینێت.
باوکی ئه‌م به‌ندکراوه کورده،
له کۆتایی نامه‌یکدا داوا له
هه‌موو رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان
ده‌کات، بۆ نه‌جات دانی گیانی
کوڕه‌که‌ی چیان له‌ده‌ست دێت،
دریغی نه‌که‌ن.
ئه‌رژه‌نگ داودی، به‌ندکراوی
سیاسیی، ماوه‌ی 19 رۆژه مانی له
خواردن گرتووه.
چالاکانی مافی مرۆڤ له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد،
ئه‌ندازیار ئه‌رژه‌نگ داودی به
مه‌به‌ستی پێراگه‌یشتن به‌و
تاوانانه‌ی وه‌پاڵی دراوه، له
گرتووخانه‌ی به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه
بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا
له گرتووخانه‌ی ئێوین
گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له
زیندانی ئێوین که‌وتۆته ژێر
شکه‌نجه‌و ئازار‌و ئه‌زیه‌ت
دراوه. ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی
که‌ل‌و په‌لی تایبه‌تی
ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوی بۆ
بگه‌ڕێنه‌وه‌و کۆتایی به ئازار‌و
ئه‌زیه‌تیی بێنن، له رێکه‌وتی
30ی مانگی یه‌کی 87ی هه‌تاویه‌وه
ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه
نه‌ک وڵامی داواکانی ئه‌م گیراوه
سیاسیه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه،
به‌لکوو ناوبراویان بۆ
گرتووخانه‌ی ره‌جائی شاری که‌ره‌ج
دوور خستۆته‌وه، ئه‌رژه‌نگ له
به‌ندی 5ی زیندانی ناوبراو،
ده‌ستی به‌مانگرتن کردوه‌وه،
سه‌ره‌رای بارودۆخی خراپی
له‌شساخی رایگه‌یاندوه تاکوو
خواسته‌کانی جێبه‌جێ نه‌بێ ده‌ست
له مانگرتن هه‌ڵناگرێ.
خوێندکارانی سێ زانستگا له
به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی علوومدا
ناره‌زایه‌تیان نیشاندا.
خوێندکارانی زانکۆکانی
شه‌ریعه‌تی، وه‌لیعه‌سرو شه‌مسی
پوور، سه‌باره‌ت به
سیاسه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی علووم
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆری
پێکهاته‌ی زانستی ئه‌و
زانکۆیانه، کاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
له‌به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی
ناوبراو کۆبوونه‌وه‌و خوازیار
بوون به‌رپرسان وڵامی پێویستیان
بده‌نه‌وه.
خوێندکاران به وتنه‌وه‌ی دروشمی،
خوێندکار ده‌مرێ، به‌ڵام زه‌لیلی
قبووڵ ناکات، خوێندکار زانستگای
ده‌وێت، ئێمه بۆ هیچ کوێ
ناڕۆین‌و لێره ده‌مێنینه‌وه،
ساڵی سه‌رهه‌ڵدانه، تاکوو 4ی
سه‌رله ئێوارێ درێژه‌یان
به‌ناره‌زایه‌تیدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه زانرا که
کۆمیته‌ی ئینزباتی زانستگای ئه‌بو
عه‌لی سینا له هه‌مه‌دان به
بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕیانامه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێوندی
کوڕان‌و کچان‌و هه‌ڵسوکه‌وتیان
له زانستگدا، سووکایه‌تی پێیان
کردوه‌و ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسان
ناره‌زایه‌تی خوێندکارانی
لێکه‌وتۆته‌وه.
وڵاتی ئێران له باره‌ی خراپ
بوونی بارودۆخی ئابورییه‌وه، له
دونیادا پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه.
له نوێترین ریزبه‌ندی ئه‌و
وڵاتانه‌ی ئاوسانی ئابوریان
له‌سه‌رێیه، ئێران به نرخی
ئاوسانی 19 له سه‌د، له کۆتایی
ساڵی 2007دا، له ریزی 176، له
نێوان 180 وڵات‌دا، پله‌ی پێنجه‌می
پێ‌بڕا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی سنوقی
نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، وڵاتانی
ئیریتریه، گینه، میانمار‌و
زیمباوه ئاستی ئاوسانی ئابووریان
له ئێران زۆرتر بووه.
له‌م ریزبه‌نده‌دا، ئاستی ئاوسانی
ئابوری وڵاتانی ژاپۆن‌و نیجه‌ر
سفر بووه، نرخی ئاوسان له 87
وڵات‌دا که‌متر له 5 له‌سه‌د
بووه، له 156 وڵات‌دا نرخی
ئاوسان 10 له‌سه‌د که‌متر بووه.
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شه
پێدان، بڕیار بوو له ساڵه‌کانی
84 بۆ 88ی هه‌تاوی، نرخی ئاوسانی
ئابوری له ئاستی 9،9، ڕاگیرێت.
به‌ڵام به هاتنه‌سه‌ر کاری
ده‌وڵه‌تی نوێ له هاوینی ساڵی
1384دا، دوڵه‌ت به چاپی سه‌د
هه‌زار میلیارد قران بووه هۆی
ئه‌وه‌ی ئابوری ئێران ئاوسانێکی
زۆرتر به‌خۆوه بگرێ.
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له
به‌یاننامه‌یه‌کدا، داوا ده‌کات
کۆماری ئیسلامی واز له سه‌رکوتی
چالاکانی مافی ژنان‌و وێبلاگ
نووسه‌کان بێنێ.
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له‌و
به‌یاننامه‌دا داوا له
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌کات،
ده‌ست له سه‌رکوتی وێبلاگ
نووسانی لایه‌نگری مافی ژنان‌و
چالاکانی مافی ژنان بێنن.
به‌یاننامه‌که ئاماژه ده‌کات،
په‌روین ئه‌رده‌ڵان چالاکی مافی
ژنان‌و به‌رپرسی مالپه‌ری ئاڵوگۆر
بۆ به‌رانبه‌ری دوو سال گیرانی
ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه،
رۆژنامه‌نووس نه‌سرین ئه‌فزه‌لی،
مه‌رزیه مورتازی له‌نگرودی‌و
ناهید جه‌حفه‌ری هه‌ریه‌ک شه‌ش
مانگ گیران‌و 10زه‌ربه لێدان به
قامچیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌یاننامه‌که له درێژه‌دا
ده‌ڵێ، داخران‌و فیلتێری
سایته‌کانی، شێره ژنان، ناوه‌ندی
ژنانی ئێران، قوتابخانه‌ی
فمینیستی‌و مه‌یدان نیشانه‌ی
چڕکردنه‌وه‌ی سه‌رکوت بۆسه‌ر
ژنانه.
باڵوێزی عێراق له رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ،
کۆماری ئیسلامی ئاگای له ناردنی
چه‌ک بۆ عێراق هه‌یه.
به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک‌و چۆڵی
دروستکراوی کۆماری ئیسلامی له
عێراقدا، باڵوێزی ئه‌و وڵاته له
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
وتی، کۆمیته‌یه‌کی پایه‌به‌رز له
باره‌ی ڕۆڵی رێژیمی تاران
سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ک‌و
ته‌قه‌مه‌نی قاچاق بۆ عێراق
لێکۆلینه‌وه ده‌کات.
رۆژنامه‌ی واشنگتۆن تایمز له‌م
باره‌وه ده‌نووسێ، سه‌میر
سه‌میدعی به هه‌واڵنێرانی
وتووه، کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاگاداری ناردنی چه‌ک بۆ عێراقه.
ناوبراو ده‌ڵێ، ناکرێ ناردنی
ئه‌و چه‌که مۆدێرن‌و نوێییانه‌ی
که دروستکراوی ئه‌م ساڵن به
بێئاگادری ده‌سه‌لاتدارانی ئێرانی
بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، جێگری
سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی کاروباری
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا باس له‌وه
ده‌کات کۆماری ئیسلامی چه‌ک‌و
ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌فغانستان
به‌رێده‌کات
پێویسته بگوترێ کۆماری ئیسلامی
به‌وه توانباره، چه‌ک‌و چۆل بۆ
گروپه تیرۆریستیه‌کانی نێو
عێراق‌و ئه‌فغانستان
به‌رێده‌کات‌و به ئامانجی
نائارام کردنی ئه‌و وڵاتانه،
ده‌ست له کاروباریان وه‌رده‌دات.
وڵاتی میسر خاوه‌نداریه‌تی
ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی
له باره‌ی دورگه‌ی هورموزه‌وه
ده‌سه‌لمێنێ.
وڵاتی میسر بۆ جارێکی دیکه
رایگه‌یاند ئه‌مارات مافی
خاوه‌نداریه‌تی دوورگه‌کانی چوک‌و
گه‌وره‌و ئه‌بوو موسای له
که‌نداو هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستانی میسر له
دانیشتنه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی
دیمشق‌دا پشتیوانی خۆیان له
خاوه‌نداریه‌تیی ئه‌مارات له
دوورگه‌کانی ناوبراو ده‌ربری‌و
رایانگه‌یاند ئێران ئه‌و
شوێنانه‌ی داگیر کردوه،
به‌رپرسانی ئه‌ماره‌ت سه‌باره‌ت
به‌م هه‌ڵوێستانه سپاسی
کاربه‌ده‌ستانی میسریان کرد.
ئه‌حمه‌د نه‌زیف سه‌رۆک وه‌زیری
میسر ده‌ڵێ، ئیمه به‌رگری له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی
عه‌ره‌ب ده‌که‌ین.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی عێراق
لێدوانێکی هاوچه‌شنی له‌م
به‌ستێندا پێشکه‌ش کرد که
ناره‌زایه‌تی کۆماری ئیسلامی
ئێرانی لێکه‌وته‌وه.
چاوه‌دێرانی کاروباری ناوچه‌که
پێیان وایه، ئه‌م کۆده‌نگیه له
ئاست ئێران، به‌رهه‌می سیاسه‌تی
ئاژاوه‌گێرانه‌ی کۆماری
ئیسلامییه.
|