|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران0
8 05
2008
رحیم رشیدی
08 05 2008
بوومه له‌رزه له ڕوودباری
شاری کرمان، زیانی به به‌شێک له
دێهاته‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره
گه‌یاند
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ بوومه
له‌رزه روودباری کرمانی
گرته‌وه‌و له ئاکامدا زیان به
به‌شێک له گونده‌کانی ئه‌و
ناوچه‌یه گه‌یشت.
ماڵپه‌ری ئێران پرس نیوز، له
زمان تۆری بوومه له‌رزه‌ی شاری
کرمانه‌وه ئاشکرای ده‌کات،
بوومه‌له‌رزه‌که به هێزی پێنج
ریشتر، کاتژمێر 5و 20 خوله‌کی
سه‌رله‌به‌یانی هاتۆته
ئاراوه‌وه به‌شێک له
دێهاته‌کانی به‌شی ناوه‌ندی‌و
جازموریان‌و گونده‌کانی په‌راوێزی
شاری که‌هنوج زیانیان
پێگه‌یشتووه.
شایانی باسه ئه‌م بوومه له‌رزه
زیانی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
دادگایی کردنی چالاکانی
مه‌ده‌نی‌و سیاسیی ئازربایجان به
نهێنی به‌رێوه چووه.
رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 17ی
مانگی بانه‌مه‌ڕ، دادگایی کردنی 9
که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و
سیاسیی ئازربایجان به تاوان
وه‌پاڵدانی هه‌نگاونان دژی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له لقی 115ی
دادگای شۆرشی رێژیم له تاران به
سه‌رۆکایه‌تی قازی سه‌لواتی
به‌ڕێوه چووه.
دادگایی کردنه‌که له ژووری
داخراودا بۆ ماوه‌ی 7 کاتژمێر
به‌رێوه چووه..
شایانی باسه چاڵاکانی سیاسیی‌و
مه‌ده‌نی ئازربائیجانی ساڵی
ڕابردوو له لایه‌ن هێزه
چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی
ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و له به‌ندی
209ی گرتووخانه‌ی ئێوین گیران‌و
له ماوه‌ی گیرانه‌که‌یان‌دا
که‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و
ئازار‌و ئه‌زیه‌ت دراون.
خوێندکارێکی زانستگای شیراز بۆ
دادگا بانگکراو، دادگایی کردنی
خوێندکارێکی دیکه‌ش به‌رێوه چوو.
یونس میر حوسینی خوێندکاری ساڵی
سێهه‌می بواری ماف‌و یاسا له
زانستگای شیراز پاش تێپه‌ڕ بوونی
چوار مانگ له ئازادی به دانی
گره‌و، بۆ دادگای شۆرشی رێژیم
بانگکراوه.
خوێندکاری ناوبراو رۆژی 14ی
ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی پار له
به‌رده‌م زانستگای شیراز
ده‌ستبه‌سه‌رو بۆ ماوه‌ی 2
حه‌وتوو له گرتووخانه‌ی
ئیتلاعاتی پارێزگای فارس راگیرا،
پاشان تاوانی هه‌نگاونان دژی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌پاڵدرا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، دادسه‌رای
تایبه‌تی کارگێرانی ده‌وڵه‌ت،
دادگای پێڕاگه‌یشتن به تاوان
وه‌پاڵدانه‌کانی مه‌جید
ته‌وه‌کولی له‌سه‌ر ڕاپۆرتی جێگری
پێگه‌ی ساروڵای سپای پاسداران
ده‌ستی پێکردوه، تاوانی
وه‌پاڵدراوی، خوێندکاری ناوبراو
سه‌باره‌ت به چالاکی له
بڵاوکراوه‌ی خوێندکاری هێڵی سفر
بووه که به به‌رپرسایه‌تی ئه‌و
خوێندکاره بڵاوده‌کرایه‌وه‌و
ماوه‌ی 18 مانگه به‌ر به
بڵاوبوونه‌وه‌ی گیراوه.
بارودۆخی وێبلاگ نووسی
ده‌ستبه‌سه‌رکراو، ئومێد ره‌زا
میرسه‌یافی جێگای نه‌گه‌رانیه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی چالاکانی
مافی مرۆڤ له ئێران، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 15 رۆژ له
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئومێد ره‌زا
میرسه‌یافی تێپه‌ڕده‌بێ، به‌لام
حه‌ولی بنه‌ماڵه‌و که‌س‌و کاری
ناوبرا بۆ ئاگدار بوون له
چاره‌نووسی ئه‌م وێبلاگ نووسه،
بێ ئاکام بوه‌و به‌رپرسانی
پێوه‌ندیدار له‌م باره‌وه هیچ
چه‌شنه زانیاریه‌کیان نه‌داوه.
به‌ڵام ڕاپۆرته نافه‌رمیه‌کان
باس له‌وه ده‌که‌ن ناوبراو له
به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێوین‌دا
ڕاگیراوه.
چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران
وێرای ده‌ربڕینی داخ‌و په‌ژاره‌ی
خۆی له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌م
ڕۆژنامه‌نووسه، نیگه‌رانی خۆی
له ناڕوون بوونی چاره‌نووسی
ده‌رده‌بڕی.
کرێکارانی کارگه‌کانی ئێران
تو‌رمه‌و تاران په‌توو، ماوه‌ی 5
مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
ئه‌م کارگانه که له شاری قوم
هه‌ڵکه‌وتوون ماوه‌ی 5 مانگه
مووچه‌یان به کرێکاره‌کانیان
نه‌داوه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی هاوهه‌نگاو
کردنی شۆراکانی ئیسلامی کار له
پارێزگای قووم وتی: پتر له 500
کرێکاری ئه‌م شیرکه‌تانه، جیا
له‌وه‌ی ماوه‌ی 5مانگه مووچه‌یان
وه‌رنه‌گرتووه، دیاری‌و پاداشی
ساڵی پاریشیان نه‌دراوه‌تێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا
بوومانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕینی کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌فت ته‌په درێژه‌ی هه‌یه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئامریکا، بڕیاری گه‌مارۆکانی سه‌ر
سووریه‌ی نوێ کرده‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئامریکا
گه‌مارۆکانی ئه‌و وڵاته‌ی دژی
رێژیمی به‌عسی سووریه نوێ
کرده‌وه، هۆکاری ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووریه
له دامه‌زراندنی بنکه‌ی ناو‌کی
ئامانجی چه‌کداری هه‌بووه.
بووش له نامه‌یه‌کدا که بۆ
کۆنگره‌ی ئامریکای ناردوه، داوا
ده‌کات بۆ ماوه‌ی یه‌ک سالی
دیکه، سه‌رمایه‌کانی ئه‌و وڵاته
ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیردرێ‌و
ناردنی هێندێک که‌لوپه‌لیش بۆ
وڵاتی ناوبراو یاساغ بکرێ.
بووش له دووتوێی نامه‌که‌یدا
ئاماژه ده‌کات، ئه‌م هه‌نگاوه
له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی
سووریه له ئاست
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئامریکادایه‌و هاوکات ئه‌و
ولاته پشتیوانی له تیرۆریزم
ده‌کات‌و هه‌وڵی ده‌ستوێراگه‌یشتن
به چه‌کی ناو‌کی ده‌دات
|