|
چاوپێکه‌وتنی کۆمیته‌ی ڤێستێرۆسی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
/ سوئێد له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی رێکخستنی
پارتی دێموکراتی کوردستان له
ڤێستمان لاندی سوئێد
رێکه‌وتی 7/5/2008 هه‌یئه‌تێکی
کۆمیته‌ی ڤێستێرۆسی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران به
سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رپرسی کۆمیته
له‌گه‌ل هه‌یئه‌تێکی رێکخستنی
پارتی دێموکراتی کوردستان به
سه‌ر په‌ره‌ستی به‌رێز رۆشناخان
کۆبوونه‌وه،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا
پاش باسێکی تێروته‌سه‌ل له‌لایه‌ن
هه‌ر دوولاوه له‌سه‌رشێوه‌ی
هاوکاری و لێک نزیکبوونه‌وه‌ی
زیاتر بۆ هاوکاری له
بواره‌جیاکاندا،وه‌ک دووحیزبی
کوردستانی، هه‌ردوولا جه‌ختیان
له‌سه‌ر هاوکاری هه‌رچی زیاتری
لایه‌نه کوردستانه‌کان کرده‌وه
به تایبه‌ت له قۆناخی ئێستای
خه‌باتی گه‌لی کورد.
له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا،
هه‌ر دوولا ته‌ئکیدیان
له‌سه‌رهاوکاری هه‌رچی زیاتر‌و
گه‌رم گوڕ له گۆره‌پانی خه‌بات
له‌گه‌ل یه‌کتری دا کرده‌وه.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران بریتی بوو له‌و:
1- عه‌بدولله عه‌بدی
2- عه‌بدولکه‌ریم بابایی
3- عه‌تا ده‌روێشی
4- ره‌حیم مێهدیزاده
هه‌یئه‌تی پارتی دێموکراتی
کوردستان بریتی بووله به‌رێزان:
1- رۆشنا خان
2- به‌هزاد تۆفیق
3- موزه‌فه‌ر مسته‌فا
4- فه‌رهاد عه‌بدولخالق
5- ستار ره‌مه‌زان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ڤێستێرۆس
8/5/2008



|