|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران
20080509
ره‌حیم ره‌شیدی
09 05 2008
یه‌فگینی پریماکۆف، سه‌رۆکی
پیشهسازیو بازرگانی ڕووسیه
ده‌ڵێ، که‌رکووک شارێکی
کوردستانییه‌و پێویسته
بگه‌رێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رۆکی وه‌زاره‌تی پیشهسازیو
بازرگانی ڕووسیه، له لێداوانێکی
رۆژنامه‌نووسیدا له شاری سلێمانی
سه‌باره‌ت به پرسی که‌رکووک،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ی کرد، شاری
ناوبراو شارێکی کورسدتانییه‌و
پێویسته بگه‌رێندرێته‌وه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان،
ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌و شاره له باره‌ی کانگای
نه‌وته‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده،
به‌لکوو ئه‌مه زۆرتر پێوه‌ندی
به کولتووری کوردی شاره‌که‌وه
هه‌یه. ناوبراو له دڕیژه‌ی
قسه‌کانیدا ده‌ڵێ، کوردستان
ناوچه‌یه‌کی ئارام‌و
پێشکه‌وتوویه‌و پێویسته گرینگی
پتری پێبدرێ.
پریماکۆف ئه‌مرۆ گه‌یشته
هه‌ولێروو له لایه‌ن چه‌ند
به‌رپرسێکی حکومه‌تی‌و حیزبی
له‌وه شاره پێشوازی لێ‌کرا.
پێویسته بگوترێ له ساڵی 1974ی
زایینی به دواوه ئه‌مه
یه‌که‌مین سه‌فه‌ری ناوبراوه بۆ
هه‌رێمی کوردستان، پریماکۆف
سه‌رۆکایه‌تی هه‌یئه‌تێکی ئابوری
سیاسیی رووسی بۆ عێراق‌و کوردستان
ده‌کات.
خوێندکارانی زانستگای یاسوج
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان
به‌رێوه‌برد.
کۆمه‌ڵیک له خوێندکارانی
زانستگای ده‌وڵه‌تی یاسوج
سه‌باره‌ت به ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی علووم له
داخوازییه‌کانیان سه‌رله‌به‌یانی
رۆژی چوار شه‌ممه له به‌رانبه‌ر
ده‌فته‌ری جێگری خوێندکاری‌و
فه‌رهه‌نگی زانستگای ناوبراو
کۆبوونه‌وه‌و داوکاری پێڕاگه‌یشتن
به داواکانیان بوون.
پێویسته بگوترێ، بڕیار بووه
وه‌زاره‌تی علووم بڕی 200 هه‌زار
قران یارمه‌تی به کرێنی کتێب له
پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی
په‌ڕتووک، به خوێندکاران بکات،
به‌ڵام به‌رپرسان جێبه‌جێ کردنی
ئه‌و بڕیاره‌یان پشت گوێ خستوه.
شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی خویندکاران هاتۆته
ئاراوه، به‌رپرسانی زانستگای
ناوبراو بڕیاران داوه کێشه‌کان
چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سێ به‌ندکراو له گرتووخانه‌ی
ره‌جایی شاری که‌ره‌ج له‌دار
دران.
به گوێره‌ی هه‌واڵی چالاکانی
مافی مرۆڤ و دێموکراسی له ئێران،
سێ بدنکراو له گرتووخانه‌ی
ره‌جایی شاری که‌ره‌ج به
ناوه‌کانی، ئیدریس نه‌زاری
ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پاش تێپه‌ڕ
کردنی 8 سال گیران، حه‌سه‌ن
که‌لائی، ته‌مه‌ن 28 ساڵ به
تێپه‌ڕ کردنی 8 ساڵ گیران، داود
موحه‌مه‌دی، ته‌مه‌ن 27 ساڵ پاش
تێپه‌ڕ کردنی 6 سآل به‌ندیخانه،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌دار
دراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو
دوکتۆر موسته‌فا عه‌له‌وه‌ی که
ماوه‌ی نزیک به بیست رۆژه له
به‌ندی 4ی گرتووخانه‌ی
گه‌وهه‌رده‌شتی که‌ره‌ج مانی له
خواردن گرتووه، له لایه‌ن
به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی
ناوبراوه‌وه که‌وتۆته‌به‌ر
لێدان‌و ئازار‌و ئه‌زیه‌ت دراوه.
باس له‌وه ده‌کرێ که دوکتۆر
عه‌له‌وی له بارودۆخێکی له‌ش
ساغی خراپ دایه‌و به‌رپرسانی
بندیخانه نه‌ک هه‌نگاوێک بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی
هه‌ڵناهێنه‌وه، به‌ڵکوو به هۆی
مانگرتنی ناوبراو له به‌رانبه‌ر
نادادپه‌روه‌ری و ئه‌و زوڵم‌و
زۆره‌ی لێیده‌کرێ، زۆرتر
جه‌زره‌به‌ی ده‌ده‌ن.
به هۆی گرانی‌و ئاوسانی ئابوری
له ئێران نرخی ئارد سێبه‌رانبه‌ر
چۆته‌سه‌رێ.
ئێران پرس نیوز له زمان ماڵپه‌ڕی
شارنیوز سه‌ربه شاری سه‌قز،
ده‌نووسێ، گرانی بوونی شتومه‌کی
پێویستی رۆژانه بۆته هۆکاری
نیگه‌رانی‌و دڵه ڕاوکه له نێو
خه‌ڵکداو، ئاماژه ده‌کات
ئیداره‌ی بازرگانی بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌م کێشه‌یه هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆی
هه‌ڵنه‌هێناوه.
نرخی به‌شێک له پێداویستییه‌کانی
رۆژانه‌ی خه‌ڵک به‌م جۆره‌ییه،
برنج 26 هه‌زار تمه‌ن، قه‌ند 75
تمه‌ن، رۆن 30 هه‌زار تمه‌ن.
هه‌روه‌ها نرخی ئارد له بازاری
ئازاد‌دا سێبه‌رانبه‌ر بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو
کۆماری ئیسلامی به‌ته‌مایه بڕی 2
میلیۆن تۆن گه‌نم له تورکیه
بکڕێ. ئه‌وه له حالێکدایه که
ئێران وڵاتێکی کشت‌و کاڵییه‌و
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به
دڵسۆزی‌و مودیریه‌تێکی
سه‌رده‌میانه ئاوڕ له‌م بواره
بده‌نه‌وه،، وڵاتی ئێران
ده‌توانێ ساڵانه جیا له
نیازه‌کانی خۆی، ته‌نانه‌ت
دانه‌وێڵه‌و شتی له‌وبابه‌ته‌ش
به ده‌ره‌وه بفرۆشێ.
کار به‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ده‌ڵێ، چالاکی
ئێران له ئامریکای لاتین،
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر
ئاسایشی ئامریکا.
تام شانون جێگری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا بۆ کاروباری
ئامریکای لاتین ده‌ڵێ، ئێران له
حه‌ولی ئه‌وه دایه له ڕێگای
وڵاتانی ئامریکای لاتینه‌وه،
وێرای خۆ ده‌رباز کردن له‌و
په‌راوێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی
گیرۆده‌ی بووه، ده‌خوازێ قه‌یران
خولقێنی بۆ ئامریکا بکات.
ناوبراو له کۆڕی وه‌زیران‌و
به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی وڵاتانی
ئه‌مریکای لاتین ئه‌و قسانه‌ی
کرد‌و وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی
وڵاته‌که‌ی له ده‌ستڕۆیشتوویی
ئێران له ئامریکای لاتین وتی،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوا ده‌که‌ین
بڕیاری گه‌مارۆکانی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی
به‌رێوه‌برن، کردوه
تیرۆریستییه‌کان دژی رێکخراوی
جووله‌که‌کانی ئارژانتین‌و بۆمب
دانانه‌وه له باڵوێزخانه‌ی
ئیسرائیل له بوئینس ئایرس له
بیر مه‌که‌ن.
تام شوان له کۆتایی قسه‌کانیدا
ده‌لێ، هێندێک تاقم‌و له
ئامریکای لاتین له‌گه‌ڵ گروپه
تیرۆریستییه‌کانی حه‌ماس‌و جیهادی
ئیسلامی له رۆژهه‌لاتی
نێوه‌راست، پێوه‌ندیان هه‌یه،
نابێ ئیزن بدرێ که کۆماری
ئیسلامی ئێران، هۆکاری ئاژاوه‌و
تیرۆر بێت له ئه‌مریکای لاتین.
|