|
کۆنفرانسی ماده‌ی 140 و داهاتووی
که‌رکوک له ئه‌مریکا گیرا
رۆژی هه‌ینی کۆنفرانسێک له سه‌ر
ماده‌ی 140 و داهاتووی که‌رکوک و
شوێنه‌کانی تری کوردستانی باشوور
به هاوکاری ئه‌نستیتۆی کوردی
واشنگتۆن، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کورد و زانستگای پنسلوێنیا له
یه‌کێک له هۆڵه‌کانی کۆنگرێسی
ئه‌مریکا له واشنگتۆن به‌ڕێوه
چوو.
کۆنفرانسه‌که به ووته‌کانی دکتور
نه‌جمه‌دین که‌ریم، سه‌رۆکی
ئه‌نستیتۆی کوردی واشنگتۆن ده‌ستی
پێ‌کرد و ووتی "که خه‌ڵکی که‌رکوک،
سالانێکی زۆر له ژێر سه‌رکوت و
دیکتاتۆریه‌تی حکومه‌تی سه‌دام
زه‌جریان کێشاوه و دواخستنی
رێفراندۆمی که‌رکوک درێژه‌دانی
ئه‌م سه‌رکوت و عه‌زابه‌یه."
له پانێلی هه‌وه‌ڵدا که دکتور
نه‌جمه‌دین که‌ریم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرد
پسپۆران
Peter Galbraith
باڵیۆززی پێشووی ئه‌مریکا و دۆستی
نزیکی کورد،
Jason Gluck
کارناسی ئه‌نستیتۆی ئاشتی
ئه‌مریکا و
Brendan O’Leary
له زانستگای پنسلوێنیا و
Joe Reeder
جێگری پێشووی ئه‌رته‌شتی ئه‌مریکا
له سه‌ر ماده‌ی 140 و یاسای
بنه‌ڕه‌تی عێراق قسه‌یان کرد.
هه‌روه‌ها دکتور مه‌حموود ئیحسان،
وه‌زیری کاروباری حه‌رێمکانی
حکومه‌تی حه‌رێم و د. که‌نداڵ
نه‌زان سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردی
پاریس و د. که‌ماڵ که‌رکووکی
جێگری سه‌رۆکی پارڵمانی کوردستان
و د. سامان شاڵی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کورد بابه‌تیان
پێشکه‌ش کرد.
له پانێلێکی تری کۆنفرانسه‌که‌دا
که
Brendon O’Leary
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌کرد،
David Berger
باڵیۆز و ئه‌ندامی پارڵمانی
پێشووی کانه‌دا،
Erin Mathews
به‌رپرسی به‌رنامه‌ی عێراق له
ئه‌نستیتۆی دێموکراتی نه‌ته‌وه‌یی
و
David L. Phillips
له زانستگای کولومبیا و
David Pollock
و له ئه‌نستیتۆی واشنگتۆن به
سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و
Qubad Talabani
نوێنه‌ری حکومه‌تی حه‌رێم له
ئه‌مریکا له سه‌ر پێکهاتن و
ده‌سه‌ڵات دابه‌ش کردن قسه‌یان
کرد.
له پانێلێکی تر که ترخان کرابوو
به مێژوو و دۆخی ئێستا و د. سامان
شاڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرد
د. موحه‌مه‌د ئیحسان و د.
نه‌جمه‌دین که‌ریم و د. که‌ماڵ
که‌رکوکی قسه‌یان کرد.
شایه‌نی باسه وه‌فدێکی حیزب
پێکلهاتوو له شه‌ریف بێهروز
نوێنه‌ری
PDKI
له ئه‌مریکا و
جه‌ماڵ عه‌بدوڵازاده ئه‌ندامی
کومیته و وه‌لی قادری ئه‌ندامی
حیزب له ئه‌مریکا به‌شداری ئه‌م
کۆنفرانسه یه‌کرۆژه بوون.
کۆنفرانسه‌که له گه‌ڵ پێشوازی
به‌ڕچاوی ئۆگران به پرسی عێراق و
کوردستان به‌ڕه‌وروو بوو.





|