|
کچ و کور جياوازيان نیه گه‌ر
په‌روه‌رده‌یان یه‌کسان بێت!!
یه‌ک له‌و هۆیانه‌ی کاریگه‌ری
راسته‌و خۆی له‌سه‌ر پێک هاته‌ی
که‌سایه‌تیمان داده‌نیت و
ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌و خۆی
له‌سه‌ر ژیان و که‌سایه‌تیمان
ده‌بیت، په‌روه‌رده‌ی ناو
خێزانه، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه
که‌ته‌نها فێری ئسوڵی هه‌ڵسوو
که‌وتو و مامه‌ڵه‌کردنمان ناکات.
به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ری توند‌و
تیژی و جیاوازی ره‌گه‌زی فێرمان
ده‌کات ، ده‌توانین ئه‌م کاره
له‌چه‌ند خاڵێک به کورتی
ئاماژه‌پێ بکه‌ین.
1: ئه‌ونده له‌ماڵدا گرنگی به
بوونی کورد ده‌دریت هنیده و
بگره زۆریش که‌م گرنگی به بوونی
کچ ده‌درێ.له‌و دیارده
ناحه‌زه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
که کور پشت و په‌نایه، به‌ڵام
کچ ماڵک و سامانی که‌سێکیتره‌و
نابیته ئۆجاخ بۆ بنه ماڵه.
نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت له
رۆژگاری ئه‌مرۆدا ئه‌وه‌ی کورێک
ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات ،
به‌هه‌مان شێوه و بگره زۆرتریش
کچه‌که‌ش ده‌توانیێ ئه‌نجامی
بدات، هه‌روه‌ها ئه‌و کاره
قانونی و ئاقلیانه‌ی کورێک
ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات کچێکیش
ده‌توانێت هه‌مان کار به‌رێوه
به‌ریت، له به‌ر ئه‌وه جیاوازی
کرد له نێوان کچ و کور هیچ
بنه‌مایه‌کی زانستی نییه.
به‌ڵکو بگره به‌شتێکی خراپی ناو
بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه‌یه‌و هیچی تر!!!!!
ده‌بێت کارێک بکه‌ین ئه‌و جۆره
دیارده ناله‌بار و ناشیرینینانه
نه‌هێڵین.
2: کاتێک منداڵ ده‌که‌وێته
ته‌مه‌نی یاری کردن ، ئیمه وه‌کو
دایک و باوک دێین یاره‌کانیان
جیاده‌که‌ینه‌وه، کوران
له‌ده‌ره‌وه گه‌مه ده‌که‌ن و
کچان له ماڵه‌وه، هه‌روه ها
یاریه‌کانی کوران بریتیه له
شته شه‌رکه‌ره‌کان وه‌ک تۆپ و
تانگ و ده‌مانچه و یان چۆن له
داهاتوو ببێته پیاوه‌کی سالار و
ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست، هه‌ر وه ها
ئه‌و یاریانه‌ی کوران ده‌یکه‌ن
جێگا‌و شوێنی یاره‌که‌یان زۆر
گه‌وره‌یه ، به‌ڵام ئه‌و کاره
به پێچه‌وانه‌ی گه‌مه‌کانی
کچانه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ته کچان به هندێ یاری که
له‌منداڵیه‌وه ده‌یان کاته‌وه
به دایکێکی ناو ماڵ و فێریان
ده‌کات چۆن ببنه ژنی ماڵ،
وه‌هه‌روه‌ها له‌شوێنێکی زۆر
ته‌سک و بچوک یاریه‌کانیان له
خۆ ده‌گرێن.
3: منداڵی کور له شێوه‌ی
قسه‌کردن دا فێری هنده زاراوه
ده‌کرێن ، زۆر زه‌حمه‌ته کچان
بتوانن به‌کاری بهێنن یان هه‌ر
بیری لێ بکه‌نه‌وه.
وه‌ک وشه‌ی جنێو له ئه‌وه‌ڵه‌وه
فێری منداڵ ده‌کرێن،ته‌نها مافی
کوره‌کانه ئه‌و قسانه بکه‌ن ،
نه‌ک خودا نه خواسته کچان
هه‌روه‌ها له هاڵسووکه‌وتی
رۆژانه دا فێری ئه‌وه ده‌کرێن
چۆن کچه‌کان خزمه‌تی براکانیان
بکه‌ن گه‌ر له ته‌مه‌نیش دا
کچه‌که له براکه گه‌وره‌تر بێ
.
4: دواتر ده‌گاته ته‌مه‌نی
خوێندن فرسه‌ت و شانسی بۆ
کوره‌که له بارتره له هی
کچه‌که. ئه‌مه‌ش واده‌کات
زۆربه‌ی ده‌رچوونی ئاست و بله
به‌رزه‌کانی خوێندن کوره‌کان بین
ئه‌مه جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی
زۆر له‌کچان هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان
پێ نادرێ بخرێنه به‌ر خوێندن ،
ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی هۆکاری
هۆکارێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست
به‌و جیاوازیه گه‌وره‌ی نێوان
ئه‌و دوو مرۆڤه‌بکه‌ین .
یان له بواری خوێندندا زۆر به‌شی
خوێندن هه‌یه که‌مترین ژماره‌ی
کچان تێیدا ده‌خوێنن ، ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که
له‌بواری خوێندندو له کڵاسی
قوتابخانه له یه‌کتری دادابرێن
له به‌ر ئه‌وه گوناحه و شه‌رع
رێگا نادات کچ و کور پێکه‌وه‌بن
ناهێڵن پێکه‌وه بخوێنن .
به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین جیاوازی و
دورخستنه‌وه ده‌خه‌نه نێوانی
ئه‌م دو ره‌گه‌زه.
که‌ده‌یانخه‌نه ناو ده‌ریای بێ
بنه‌وه ، هه‌ر بۆیه له وڵاتانی
ئیمه‌دا پیاوان هه‌میشه چاویان
برسیه بۆ بینینی ژن و توشی
ده‌یان و هه‌زاران کێشه‌یان
ده‌که‌ن.
چۆن جاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه
بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ربا
سه‌که‌نه‌رۆین و خوێنه‌ر بێزار
نه‌که‌ین به کورتی چه‌ند شتێک
هه‌یه زۆر پیویسته کار بۆ
بکه‌ین بۆ نه هێشتنی ئه‌م
دیارده‌یه ئه‌وه‌یه
1؛ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و
جیاوازیانه له نێوان کچ و
کوردا جابه‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ،
واته دابین کردنی مافی یه‌کسان
بۆ هه‌ردو لا واته کچ و کور ،
تاوه‌کو هه‌ر یه‌که‌یه‌ن بتوانن
شانه‌نی به‌شداری کردنی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست بکه‌ویت.
هه‌روه‌ها ئه‌و شانسه‌ش ده‌ست
بکه‌ویت ، که‌له‌سه‌ر ئاسته
جیاجیاکانی زانست و هه‌موو بواره
کانی تری ژیان بتوانێت بوونی خۆی
بسه‌لمێنێت.
2: جیاوازی نه‌کردن له‌جۆری
خوێندندا که هه‌ردو لا بتوانن
ده‌ستیان به هه‌موو بواره‌کانی
خوێندن له به‌رده‌م دا
بکریته‌وه و به هیچ بیانویه‌ک
فرسه‌تی خوێندنی لێ زه‌بت نه‌کریت
، واته بتوانێت خویندنی بالا به
ئاسانی ته‌واو بکات و رێگه‌ی لێ
نه‌گیره‌ت وه‌کوو کچ، که
به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین
که‌مترین ژن خاوه‌نی بروانامه‌ی
باڵای خوێندنن ، یان به هۆی
رێگه‌لێگرتنیانه‌وه نه‌یان
توانیه‌وه بگه‌نه ئاستێکی
زانستی به‌رز .
3: کارکردن بۆ هێنانه دی
یه‌کسانی کچ و کور به‌شێوه‌یه‌ک
هه‌موو مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا
له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان بن ،
ئه‌م یه‌کسانیه‌ش ته‌نها
به‌ده‌سته‌به‌رکردنی
یاسانایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر هوشیاری
کۆمه‌ڵایه‌تی قایمی له پشت
نه‌بێت هه‌ر وه‌ها پیویسته
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه رابیین
چۆن به‌رگیری له خواسته کانی
خۆمان بکه‌ین.
به‌رپرسایه‌تی ژیانی خۆیان له
ئه‌ستۆی خۆیان بگرن، دابین کردنی
ئه‌م یه‌کسانیه ئه‌وه‌مان بۆ
مسۆگه‌ر ده‌کات که که‌س له
جیاتی که‌س بریار نه‌دات، که‌س
به ناوی ئه‌وی تره‌وه قسه‌و
بریار نه‌دات ، ئه‌مانه
به‌ره‌وه ئه‌وه‌مان ده‌بات چۆن
به‌شێوه‌یه‌کی دروست په‌نا بۆ
هێزی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان به‌رین
.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی
له ناو پێک هاته‌ی مێژی ئێمه‌دا
هه‌یه .
ئه‌و بیرکردنه‌وانی ژن به‌سه‌ر
چاوه‌ی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خێڵی
ده‌زانین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
پیویسته دان به مافی مرۆڤ بونی
ژن‌دا بێنین و هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بیت تا
ژن به مه‌ف و ئازادیه‌کانی خۆی
نه‌گات زۆر زه‌حمه‌ته کۆمه‌ڵگا
بتوانێت ئازادیه‌کانی خۆی
به‌ده‌ست بینێت.
4: نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و
دیاردانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی
ژن توشی لێدان و سوکایه‌تی و
کوشتن و ئه‌تک کرد ن ببنه‌وه .
هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت که ئیمه
ئێستا وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد که
ووڵاتی سه‌ربه‌خۆمان نیه حیزبه
کوردستانیه‌کانمان یاسای سزای
تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌سالانه ده‌ر
بکات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵ
بۆ ئه‌وه بدرێت مه‌سه‌له‌ی ژنان
وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌واو مرۆی
ته‌ماشابکرێت ، هه‌روه‌ها
نه‌فره‌ت کردن له‌وه دیاردانه‌ی
ده‌بنه هوی ئه‌وه‌ی ژنان و کچان
بازرگانایان پێبکرێت .
ئێستا له ئێران‌دا ژنان و کچانی
که‌م ده‌ست و لێ قه‌وماو وبێ
ده‌ره‌تان بازرگانی ووڵاته
عه‌ره‌به‌کانیان پێ ده‌کرێت. به
داخوه به‌شێکیش له ئێمه
ده‌گرێته‌وه....
یان ده‌بێن به‌قووربانی تاوانی
پیاوانی خوێن رێژ و له باتی
تاوانی پیاوان که ئه‌وان تاوان
ده‌که‌ن و ژنان له باتی تاوانی
ئه‌وان دا قوربانی ده‌ده‌ن بۆ
هه‌تا هه‌تایه له ماڵی خه‌زوره
به چاوێکی به‌رێزه‌وه سه‌یری
ئه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ژن
خاوه‌نی پێناسه‌ی یاسای نیه له
بواره‌کانی به‌خیوکردنی منداڵ و
وه‌رگرتنی مافی جیابوونه‌وه و
میراتی ، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه
بکه‌یه‌نه جێگه‌ی کارکردن
به‌وه‌ی بتوانین له‌ماوه‌یه‌کی
که‌مدا هه‌موو ئه‌و یاسا‌و
نه‌ریتانه بکه‌ین به به‌شێک له
مێژوو وه‌ک کارێکی خراپی
نه‌وه‌کانی پێشوو به‌نه‌وه‌کانی
داهاتوومانی ببێژینه‌وه.
5: داوا له دایک و باوکان بکه‌ین
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازی له
نێوان کور و کچ دا نه‌که‌ن .
ئه‌وه‌ش له یه‌که‌م رۆژی له‌دایک
بوونه‌وه تاکو گه‌وره‌ش ده‌بن ،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له به‌رچاو
بگرین ئه‌م جۆره په‌روه‌رده
کردنی نه‌وه‌کانی داهاتومان
ده‌بیته ده‌ست که‌وتێک بۆ نه
وه‌یه‌کی ئازاد توانیبیتی خۆی
له‌و هه‌موو ناخۆشیانه‌ی پێشوو
رزگاری بێت. لێره‌دا مه‌به‌ستم
له‌و په‌روه‌رده یه ئه‌وه‌یه
هه‌ر یه‌ک دایک و باوک که پێی
هه‌لده‌ستێت ، که‌په‌روه‌رده‌ی
منداله‌که‌ی به پیی تازه‌ترین
شێوه‌ی ده‌روون ناسی منداڵ
له‌یه‌که‌م رۆژی ته‌مه‌نه‌وه
ده‌ست پێ ده‌کات ، تا دوارۆژی
ژیانی درێژ ده‌بێته‌وه .
ئه‌و هه‌ڵسوو که‌وته پر له
میهره به‌رامبه‌ر به کچێک وه‌ک
که‌سێکی لاواز له ماڵی دا
ئه‌نجام ده‌ده‌ن هۆکاره‌که‌ی
یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که
که‌سایه‌تی ئه‌م کچه لاواز ده‌ر
ده‌چێت.
جیا کردنه‌وه‌ی کار کردن له‌سه‌ر
جنسی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مه کاری
پیاوانه یه‌و ئه‌مه کاری
ژنانه‌یه ، تاوه‌کو ئێستاش هندێک
کار هه‌یه به‌کاری پیاوانه
ناسراوه و ژن نه‌ی توانیوه کاری
تیدا بکات، یان هندێ کار هه‌یه
له ناو ماڵدا به کار ژنان
ناسراوه به‌لام له ده‌ره‌وه
وه‌ک ده‌ست که‌وه‌ت و کاری پیاوان
ته‌ماشای ده‌کرێت .
ئه‌م وته و جۆره جیاوازیانه بۆ
خۆی مانای ئه‌وه‌یه ، که‌هه‌ر
کارێک بنه‌مایه‌کی ئابووری هه‌بوو
وه‌ک کاری پیاوان ته‌ماشای
ده‌که‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کارێک زۆر گرنگیش
بێت به‌ڵام بنه‌مایه‌کی ئابوری
نه‌بێت وه‌ک کاری ژنان ته‌ماشای
ده‌که‌ن .
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که
ره‌گه‌زی پیاو به ره‌گه‌زی ژن
دا زاڵ بیت و له ئه‌نجام دا
توندوو تیژی دژی ره‌هه‌زی میینه
لێ بکه‌وێته‌وه......
نوسینی : گه‌لاوێژ مه‌حه‌مه‌دی
نوروێژ
|