|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران
200805010
رحیم رشیدی
10 05 2008
هاووڵاتێکی
شاری سه‌قز به ناوی چیا
عه‌بدوڵاوخانی ده‌ستبه‌ر کرا.
به گوێره‌ی
هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری
موکریان هاوڵاتێکی خه‌ڵکی شاری
سه‌قز به ناوی چیا عه‌بدوڵاخانی
خه‌ڵکی شاری سه‌قز، به تاوان
وه‌پاڵدانی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ
رێکخراویکی کوردی دژبه‌ری رێژیم،
له لایه‌ن دادگای شۆرشی شاری
مه‌هاباده‌وه، ساڵێک گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
هه‌واڵه‌که
ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات پێشتر
دادگای رێژێم له شاری سه‌رده‌شت
به تاوان وه‌پاڵدانی ئه‌وه‌ی
ناوبراو له سنوور
په‌ڕیوه‌ته‌وه، ماوه‌ی 6 مانگ
گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پانددووه.
یه‌کێک له چالاکانی مافی ژنان
له شاری سنه به ناوی ڕووناک
سه‌فا زاده، له لایه‌ن دادگای
رێژیمه‌وه له‌و شاره تاوانی
خوانه‌ناسی وه‌پاڵدراوه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی
ڕابردوو، کۆبوونه‌وه‌ی
پێڕاگه‌یشتن به تاوانه
وه‌پاڵدراوه‌کانی هانا عه‌بدی له
دادگای شۆڕشی رێژیم له سنه
به‌رێوه چوه‌و به گوێره‌ی
لێدوانه‌کانی موحه‌ممه‌د شه‌ریف
پارێزه‌ری ناوبراو، دادگای رێژیم
له رۆژه‌کانی داهاتوودا بڕیاری
خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت.
هاوکات ئاشکرا بوو، ڕووناک سه‌فا
زاده له لایه‌ن دادگای
رێژیمه‌وه تاوانی دژبه‌ری
له‌گه‌ڵ خودا وه‌پاڵدراوه.
موحه‌ممه‌د شه‌ریف پارێزه‌ری
دۆسیه‌ی ڕووناک ئاماژه ده‌کات:
ڕووناک‌و هانا له گرتووخانه‌ی
گشتیی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌رن‌و
تاکوو هه‌نووکه کاربه‌ده‌ستان
ڕازی نه‌بوون ئه‌و گیراوانه
به‌دانانی گره‌و ئازاد بکرێن.
ده‌وڵه‌تی
تورکیه له هێرش‌و تۆپباران کردن
بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان
به‌رده‌وامه.
سه‌رله ئێواڕێی دوێنێ، هێزه‌کانی
ئه‌رته‌شی تورکیه بۆ جارێکی
دیکه ناوچه سنوورییه‌کانی
هه‌رێمی کوردستانیان بۆردومان
کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له له‌شکری
تایبه‌تیی کوردستان له‌م باره‌وه
به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری
په‌یامنێری ڕاگه‌یاندووه،
کاتژمێر 6:30 خوله‌کی ئێوارێ،
تورکیه ناوچه‌کانی نێروه‌و
رێکان، هه‌روه‌ها کانی ماسیان
بۆردوومان کردوه‌ه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه ده‌کات، له
ماوه‌ی 10 رۆژی ڕابردوودا ئه‌مه
یه‌که‌مین هێرشی له‌و
چه‌شنه‌یه‌و تاکوو ئێستاش
زیانه‌کانی ئه‌و هێرشه
نه‌زانراوه.
کۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیی
ده‌ربڕینی خوێندکاران
له‌به‌رانبه کاربه‌ده‌ستانی
کۆماری ئیسلامی ئێران بێپسانه‌وه
درێژه‌ی هه‌یه.
خوێندکارانی
برق له زانستگای بیرجه‌ند،
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناوی
ئه‌ندازیاری برق بۆ کارناسی برق
له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی
بارهێنانی زانستگادا کۆبوونه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد.
له لایه‌کی
دیکه‌وه خوێندکارانی زانکۆی
علوومی پزیشکی بیرجه‌ند سه‌باره‌ت
به خراپ بوونی بارودۆخی خۆراک
کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان
پێکهێنا.
له لایه‌کی
دیکه‌وه ئاشکرا بوو، به‌رپرسانی
زانستگای شاری یه‌زد، بارودۆخێکی
پڕ له ترس‌و سه‌رکوت به‌سه‌ردا
زانستگادا زاڵ کردوه، ته‌نانه‌ت
به‌رپرسان له رێگای
ته‌له‌فوونه‌وه له‌گه‌ڵ
بنه‌ماله‌ی خوێندکاره چالاکه‌کان
پێوه‌ندی ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و
رێگایه‌وه زه‌خت‌و زۆرێکی زیاتر
بۆسه‌ر خوێندکاران پێک‌بێنن
به‌ڵکوو بتوانن به‌م جۆره ئه‌وان
له چالاکی‌و هه‌ڵسوورانی
خوێندکاری دوور بخه‌نه‌وه.
هاورێ له‌گه‌ڵ
ئه‌م هه‌واڵانه زانرا، گۆڤاری
خوێندکاری شالیز که له لایه‌ن
خوێندکارانی زانستگای گیلان، بۆ
ماوه‌ی 3 ساڵ بوو به شێوه‌ی
به‌رده‌وام‌و رێکوپێک
بڵاوده‌کرایه‌وه، به‌ر
به‌بڵاوبونه‌وه‌ی گیراوه. دواین
ژوماره‌ی ئه‌و گۆڤاره سه‌باره‌ت
به رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان‌و
دانی خه‌ڵاتی بونیادی ئولف پاڵمه
به په‌روین ئه‌رده‌ڵان بوو.
شایانی باسه
که ته‌نیا خوتنگه‌ی کچانه‌ی
زانستگای ئازاد له شاری قشم هیچ
چه‌شنه که‌لوپه‌لێکی ئاسایش‌و
پاراستنی تێدا نییه، به چه‌شنێک
که پاش که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی
ڕابردوودا، سێ که‌س له
خوێندکاره‌کان بریندار بوون‌و بۆ
نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه.
هاوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتتی لوبنان
شه‌ڕو پێکدادانی حیزبوڵای له
ڕۆژئاوای شاری به‌یروت به
کودتایه‌کی خوێناوی دژی
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌و
ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتیکی وڵات
لێکدایه‌وه.
هاوبه‌ندی 14ی مارس که له
لایه‌ن رۆژئاواوه پشتیوانی
لێده‌کرێ، له به‌یاننامه‌یه‌کدا
شه‌ڕو ئاژاوه‌کانی حیزبوڵا دژی
راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان‌و خه‌ڵکی
لوبنان مه‌حکووم کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه وته‌بێژی
ده‌وڵه‌تی ئامریکا سوریه‌و
کۆماری ئیسلامی له‌باره‌ی
ئاژاوه‌کانی لوبنانه‌وه به
تاوانبار زانی. هه‌روه‌ها،
ئه‌حمه‌د فتفت وه‌زیری لاوان له
وڵاتی لونبان ئاماژه ده‌کات
سووریه‌و لوبنان له‌م
ئاژاوانه‌دا ڕۆلیان هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ،
هێزه‌کانی حیزبوڵا له ئێران
ده‌وره‌یان دیتووه‌و به پشتیوانی
ئه‌و وڵاته ده‌یانهه‌وێت
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌ده‌سته‌وه
بگرن‌و ئه‌مه‌ش له لوبنان
هه‌رگیز مسۆگه‌ر نابێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئیسرائیڵ
رایگه‌یاند که کۆماری ئیسلامی
ئێران به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی شه‌ڕو
خوێنرێژییه‌کانی لوبنانه.
|