ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
ئه‌و گیانداره‌ی زانایانی سه‌رسام كردووه (ده‌نووكی مراوی) ناوی ئه‌و گیانداره ناوازه‌یه‌یه كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و زانایانی زانسته‌كانی سه‌رسام كردووه. ئه‌و گیانداره هه‌ردوو خه‌سڵه‌تی شیرده‌ره‌كان و خشۆكه‌كانی تێدا كۆبووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ك فه‌روویه‌كی هه‌یه وه‌كو شیرده‌ره‌كان و قاچه‌كانیشی وه‌ك مراوی به‌كاردێنێت بۆ مه‌له‌كردن و هێلكه‌ش داده‌نێت وه‌كو خشۆكه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گیانداره له زووه‌وه ناسراوه به‌ڵام ئه‌و لێكۆڵینه‌وه پاش ئه‌وه هات كاتێك زاناكان له ئوسترالیا نه‌خشه‌ی بۆماوه‌ی ئه‌و گیانداره‌یان دانا و له‌گۆڤارێكدا پێكهاته‌ی بۆماوه‌یی ئه‌و گیانداره‌یان راگه‌یاند، له‌و گۆڤاره‌دا هاتووه كه (ده‌نووكی مراوی) گیاندارێكی كۆنه و پێش 166 ملیۆن ساڵ له فه‌سیله‌ی شیرده‌ره‌كاندا بووه. جینی غریفزی لێكۆڵه‌ره‌وه كه ئه‌ندامی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیستییه له وتاره‌كه‌ی كه له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و گیانداره گوازراوه‌ته‌وه له‌نێوان ناوچه‌ی شیرده‌ره‌كان و خشۆكه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خشۆكه‌كانی خۆی پاراستووه كه له‌مه‌وبه‌ر شیرده‌ره‌كان له ده‌ستیانداوه وه‌ك دانانی هێلكه. ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت: له‌و روانگه‌وه ده‌توانین به‌دوای ئه‌و گۆڕانانه‌دا بچین كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ماندا له خشۆكه‌كان و دروستبوونی فه‌روو و دواتریش بوونی شیر له پێناو به‌خێوكردنی بێچوه‌كاندا روویانداوه. ئه‌م شیرده‌رانه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا له لێواره‌كان و كه‌ناره‌كانی رووبار و جۆگه‌له‌كان ده‌ژین و بۆ خۆراك پشتی پێده‌به‌ستن. به‌پێی نه‌خشه‌ی بۆماوه‌یی ئه‌و گیانداره 2.2 ملیار جوت له جینومی هه‌یه سێ یه‌كی جینومی مرۆڤ پێك دێنێ و 80% هاوشێوه‌ی جیناتی شیرده‌ره‌كانه. هه‌روه‌كو مرۆڤیش گیانداری (ده‌نووكی مراوی) كرۆمۆسۆماتی نێر و مێ كه به X و Y ده‌ناسرێن هه‌ڵگرتووه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی مرۆڤ ئه‌و دوو كرۆمۆسۆماته كرۆمۆسۆماتی (جنسوی) نین. غریفز ده‌ڵێت: ئه‌و دوو كرۆمۆسۆمه ده‌كرێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه كرۆمۆسۆماتی (جنسوی) مان ته‌نها كرۆمۆسۆماتی ئاسایی بوون .
سه‌رچاوه : PUKmedia
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com