|
کام حیزبی دێمۆکرات؟!
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان که له
رۆژی 25ی گه‌لاوێژی سالی 1324ی
هه‌تاوی له لایه‌ن رۆناکبیران
وشۆرشگێرانی گه‌لی کورد له
کوردستانی ئێران دامه‌زرا ، وه‌ک
حیزبێکی نه‌ته‌وایه‌تی و دێمۆکرات
توانی به شێوه‌یه‌ک خۆی بۆ
خه‌لکی کوردستان پێناسه بکات،که
بێجگه له هه‌موو چین
وتووێژه‌کانی خه‌لکی رۆژهه‌لاتی
کوردستان به بوونی فه‌رقی پێک
هاته‌ی کومولایه‌تی و ئاینی و
ناوچه‌کان له رێزه‌کانی خۆیدا
کۆبکاته‌وه، به‌لکۆ شۆرشگێرانی
پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش
توانیویان خۆیان له حیزبی
دێمۆکرات دا ببێننه‌وه. دیاره
له سه‌رده‌می دامه‌زرانی حیزبی
دێمۆکرات‌دا
کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پێک
هاته‌ی خه‌لکی کوردستانی ئێران
له ده‌وری ئامانجه‌کی موشه‌خه‌س
که ئازادی وسه‌ربه‌ستی خاک
وخه‌لکی کوردستان بوو،کارێکی
هه‌رواش ئاسان نه‌بوو.
رێبه‌رایه‌تی ئه‌وکاتی حیزب توانی
مه‌سه‌له‌ی ئایین و عه‌شاێری و
پێک هاته‌ی کومه‌لایه‌تی وه‌ک
ویستێکی تاک دابنێت و به‌لام
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که
هه‌موو خه‌لکی کوردستانی
ده‌گرێته‌وه وه‌ک ستراتێژی
پێناسه بکات.له سه‌ر ئه‌و
بیرۆکه یه ئه‌مرۆ دوای 62 سال
خه‌بات و تێکۆسان،حیزبی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران، به هه‌مان ناو
هه‌مان پێک هاته یه‌که‌م حیزبه
که ریبه‌رایه‌تی خه‌باتی خه‌لکی
کوردستانی ئێران ده‌کات. ئه‌گه‌ر
ئاورێک له مێژووی حیزبی دێمۆکرات
بده‌ینه‌وه، زۆرن ئه‌و رۆژانه‌ی
که حیزب تۆشی که‌ندو کۆسپی
گه‌وره هاتووه و سێ رێبه‌ری لێ
شه‌هید کراون و دوو رێبه‌ریش که
له رێبه‌رایه‌تی که‌وتوون،
حیزبیان به‌جێ هێشتووه! به‌لام
به بروابه‌خۆبۆن وبه بونی
سه‌ربه‌خۆی سیاسی حیزب و دلنیابون
به پشتیوانی کومه‌لانی خه‌لکی
کوردستان، حیزبی دێمۆکرات هه‌مووی
ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی بۆ مێژووی
به جێ هێشتوون و ساتێک له
خه‌بات به دژی داگیرکه‌رانی
کوردستان غافل نه‌بۆوه.خوێنه‌ری
به‌رێز ئه‌وه‌ی له‌و
نوسراوه‌یه‌دا ده‌مهه‌وێت
ئیشاره‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه که
له‌نێزیک سێ ده‌یه‌ی رابردوودا سێ
جیابونه‌وه له حیزبی دێمۆکرات
دا رۆیانداوه، به‌لام هه‌ر به
ناوی حیزبی دێمۆکرات خۆیان
ناساندووه! به‌تایبه‌ت
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه،
جیابیره‌کان کێبوون و چیان کرد و
چیان به سه‌ر هات، به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی که دوای کنگره‌ی 13
له حیزب جیابوونه‌وه.
جیابوونه‌وه‌ی یه‌که‌م: سالی 1358
ی هه‌تاوی دوای ته‌واوبونی
کنگره‌ی 4 چه‌ند که‌سێک له حیزب
جیابوونه‌وه که لایه‌ن
حیزبه‌وه به تاقمی 7 که‌سی
ناسێندران وئه‌وانیش به ناوی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
پێیره‌وانی کنگره‌ی 4 خۆیان
ناساند. هه‌له‌ی یه‌که‌می تاقمی 7
که‌سی ئه‌وه‌بوو که دیفاعیان له
رێژیمی کوماری ئیسلامی ئێران کرد
وله لایه‌کی دیکه‌شه‌وه گرۆپێک
بوون سه‌ر به حیزبی تووده‌ی
ئێران، دیاره رێبه‌رایه‌تی ئه‌و
کاتی حیزب و به‌تایبه‌ت رێبه‌ری
شه‌هید دوکتور قاسملو زۆری
هه‌ولدا که به‌لکو ئه‌و جه‌معه
واز له حیزبی توده و رێژیمی
تازه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتووی
مه‌لاکانی ئێران بێنن وقازانج
وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی
کوردستانیان به‌لاوه گرینگ بی،
نه‌ک حیزبی توده و حیزبلای ئێران
که هه‌ردووکیان دژی ماف
وئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستانن.
به‌لام ئه‌وان خۆیان و کوماری
ئیسلامیان به لاوه گرینگ بوو،
هه‌ر بوویه له لایه‌ن خه‌لکی
کوردستانه‌وه له کوردستانیش
وه‌ده‌رنان و هه‌ر بۆ خۆیان
ده‌زانن که چیان به‌سه‌ر هات.
جیابوونه‌وه‌ی دووم: له سالی
1367 ی هه‌تاوی، دوای ته‌واوبونی
کونگره‌ی 8 ی حیزب بوو،ئه‌و
جیابووانه له لایه‌ن حیزبه‌وه
به لاده‌ر وخۆشیان به ناوی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر ناسێندران،
ئه‌و جه‌معه له سه‌ر قه‌و‌لو
به‌لێنیه‌کانی موجاهدینی ره‌جه‌وی
له حیزب جیابوونه‌وه و له
یه‌که‌م هه‌لوێستی خۆیاندا چۆنه
پال ره‌جه‌ویه‌کان وهه‌ر له
لایه‌ن موجاهدینیشه‌وه به
هه‌موو تواناوه یارمه‌تی ده‌دران
و هه‌ر بۆیه زۆر زوو توانیویان
ببنه خاوه‌نی رادۆ رۆژنامه
بنکه وبارگا و ..... هه‌تا دوای.
به‌لام دوای 8 سال موجاهدین
تێگه‌یشتن که ئه‌و به‌رێزانه
ناتوانن ببنه ئالترناتیوی حیزبی
دێمۆکرات، هه‌ر بوویه بریاریاندا
که هیچی دیکه هاوکاری و
پشتیوانی رێبه‌رانی شۆرشگێر
نه‌که‌ن، هه‌ر بوویه ئه‌و
به‌رێزانه توشی وه‌زعێکی زۆر
خراب هاتن و له نه‌تیجه‌دا ناچار
بوون واز له رێبه‌رایه‌تی
شۆرشگێر بێنن و وه‌ک کادر
وپێشمه‌رگه بگه‌رێنه‌وه ناو
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
پێویسته بگوترێ که هاوکاری
موجاهدین له گه‌ل ئه‌و
به‌رێزانه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی و
لاوازکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌لکی
کوردستان بوو، چۆنکه موجاهدین
باوه‌ری به فره حیزبی و مافی
نه‌ته‌وه‌کانی گه‌لانی ئێران
به‌تایبه‌ت ملله‌تی کوردی نیه و
هه‌ر بویه‌ش شان به‌شانی
به‌عسیه‌کان له قه‌لاچۆکردنی
خه‌لکی کوردستانی ئێراقدا هه‌ر چی
بوویان کرا کردیان و خه‌لکیش
ئه‌وه‌یان هه‌ر له بیره.
جیابوونه‌وه‌ی سێهه‌م:
نێزیک به دووسال دوای به‌ستنی
کونگره‌ی 13 ی حیزب بوو. ئه‌و
به‌رێزانه هه‌ر پێش کونگره ئه‌و
زهنیه‌ته‌یان بۆ خۆیان پێک
هێنابوو که له حیزب
جیاببنه‌وه،به‌لام چاوه‌رێی پێک
هاتنی زه‌مینه‌بوون، زۆریان
هه‌ولدا که ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش
پێک بێنن، به‌لام دیتمان که
ته‌نیا زهنیه‌تیان ئه‌ویش بۆ
خۆیان پێکیان هێنا و نه‌یان توانی
زه‌مینه وزه‌روره‌تی
جیابوونه‌وه پێک بێنن، به‌لێ
خوێنه‌ری به‌رێز دوای نێزیک به
دووسال به ناهه‌ق ئفشاگه‌ری
سیاسی و ته‌شکیلاتی حیزب و
ته‌حریم کردنی کوبوونه‌وه‌کانی
رێبه‌ری و کور وکوبوونه‌وه‌کانی
گشتی حیزب و په‌نا بردن بۆ ئه‌م و
ئه‌و هه‌تا حازر بۆن خۆیان
تاوانبار بکه‌ن؟ به‌لکوو بتوانن
حیزب و رێبه‌رایه‌تی حیزب تومه‌ت
بار بکه‌ن! به‌لام هیچیان بۆ
نه‌کرا. ئه‌وجار بۆ پێشێل کردنی
په‌سه‌ند کراوه‌کانی کونگره‌ی 13
و پێره‌وی ناو خۆی حیزب که
بۆخۆشیان ده‌نگیان بۆ دابوو
وه‌خۆکه‌وتن و به قه‌ولی جۆیان
ده‌ستیان دایه خه‌باتێکی
سه‌رده‌میانه و به ناوی
ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناساند.!! ئه‌و
ئۆپۆزسیۆنه له رێگای جۆراو
جۆره‌وه هه‌ولی دا که خۆی
بکاته حیزبێکی هاوسان له‌گه‌ل
حیزب و له راستیدا حیزبی
دێمۆکرات له ناو خۆی دا دابه‌ش
بکات!!
ئه‌وان چه‌ندین به‌یاننامه و ...
هه‌ر به‌و ناوه به‌لاویان
کرده‌وه و فیشاریشیان دێنا که
ده‌بێ حیزب به‌و ناوه بیانناسێت.
به‌لام ئه‌و کاره‌ی ئه‌وانیش
خلافی پێره‌وی ناو خۆی حیزب بوو،
چۆنکه له کونگره‌دا که خۆشیان
هه‌تا ئاخه‌ر له دانی
بریاره‌کان و هه‌لبژاردنی رێبه‌ری
حیزب دا تێدا به‌شدار بوون، هیچ
شتێک به ناوی ئۆپۆزسیون نه له
پێره‌وی ناو خۆی حیزب دا نه‌باس
کراو نه په‌سه‌ند کرابوو. به‌لام
به قه‌لی به‌رێز مام جه‌لیل
گادانی گوته‌نی کارمان به
پێره‌و پروگرام نیه. بوویه
هه‌ر به‌شێوه‌ی ئۆپۆزسیون کاریان
کرد، به‌لام به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستان
ئه‌و جار به‌قه‌ولی خۆیان ناچار
بوون حیزبی دێمۆکرات له‌ت
بکه؟!!، دیاره پێش ئه‌وه‌ی که
حیزب له‌ت بکه‌ن،به‌داخه‌وه
رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی نێزیک به
حیزب بوون به قوربانی،به‌تایبه‌ت
یه‌که‌تی لاوانی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران. ئه‌و به
رێزانه به‌و کاره‌ی خۆیان ده‌یان
لاوی خوێن گه‌رم و دوست و هاورێ و
خۆشه‌ویستی یه‌کتری به زۆر واله
یه‌کتر جیاکردنه‌وه که به‌راستی
مرۆڤ خه‌مبار وخه‌فه‌ت بار
ده‌بێت.ئه‌و به‌رێزانه ده‌ر
ئه‌نجامی جیاکردنه‌وه‌ی کومه‌لێک
لاو له رێزی یه‌که‌تی لاوان
پێ‌باش بوو و وه‌ک تاقی
کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو و
ده‌ست که‌وتێکی باشیان بۆ خۆیان
ده‌دیت بۆ به‌رنامه‌کانی
داهاتوویان.
ئه‌و جار وازیان له ئۆپۆزسیون
هێناو حیزبیان له قالبێکی چار
گۆشه‌دا کوکردوه و زۆر به
شانازیه‌وه رایان گه‌یاند که
ئه‌وان ناچارن حیزب له‌ت بکه‌ن و
ئه‌و کاره‌شیان کرد!.به‌داخه‌وه
له جه‌مسه‌ری له‌ت کردنه‌که‌دا
چه‌ندین بنه‌ماله‌ی شه‌هید، که‌م
ئه‌ندام وهاورێ و ها سه‌نگه‌ری
ده‌یان ساله وه‌به‌ر له‌ت کردن
که‌و تن وفرمێسکی خوێنیان له
چاوانیان هات وگه‌لی کوردیش به
په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای ئه‌و
برینه‌ی ده‌کرد.به‌لێ به‌و
شێوه‌یه شه‌ش که‌س له
ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی
حیزب هه‌لبژێردراوی کونگره‌ی 13
له ژێر رێبه‌ری مه‌لا
عه‌بدوولادا له راگه‌یاندراوێک
دا رایان گه‌یان که ئه‌وان
ناچارن حیزبی دێمۆکرات له‌ت
بکه‌ن؟ وه خۆشیان به ناوی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستان" جار وبار به
خه‌تی تیره و جار وبار به بێ
خه‌تی تیره - ئێران ناساند.
دیاره‌ئه‌و به‌رێزانه زۆر به
ئاشکه‌را رایان گه‌یاند که ئێمه
تووشی هه‌لوێست وهه‌له‌یه‌کی
مێژووی بوون وبه تایبه‌ت له زۆر
به‌ی گوتار و کور
وکووبونه‌وه‌کانی مه‌لا عه‌بدوولا
حه‌سه‌نزاده‌دا به راشکاوی
باسیان ده‌کرد که ئێمه ناچار
بوون که حیزب له‌ت بکه‌ین، واته
زۆر به سه‌داقه‌ته‌وه به زاری
خۆیان ده‌لێن که کاره‌که‌ی ئێمه
هه‌له‌بوو، به‌لام بوچی کردیان؟؟!
ئه‌وه نیشانه‌ی دلسوزی وه‌فاداری
خۆیان به رێبه‌رانی شه‌هید
وخه‌لکی کوردستان وسه‌رجه‌م
شه‌هیدانی کوردستان و…
.. نیشان ده‌ده‌ن. یه‌که‌م
هه‌لوێست و هه‌له‌ی سیاسیان
ئه‌وه‌بوو که په‌نایان برده
به‌ر گرۆپه ئیسلامیه‌کان
وپه‌ژه‌ک په‌که‌که... به‌تایبه‌ت
په‌ژه‌ک. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان
کور وکوبوونه‌وه‌ی نهێنی و
ئاشکه‌را و به‌یان نامه‌ی
هاوبه‌شیان پێکه‌وه ئیمزایان کرد
و ئه‌وجار له جاری پێشووش
ناچارتریان کردن که واز له ناوی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- ئێران
بێنن و خۆیان به ناوی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستان بناسێنن! له
دیاری کردنی ئه‌و ناوه‌دا گوویا
ئه‌وان زیاتر په‌ره به
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و به
قه‌ولی خۆیان واز له ئێران
چیه‌تی دێنن. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ته‌واوی رابردووی خۆیان به
چاوتروکانێک له رێزی حیزبی
دێمۆکرات دا له بیر کردبێ و
بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی که حیزبی
دێمۆکرات خه‌بات ده‌کات بۆ
لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و
به‌لام به حوکمی ئه‌وه‌ی که له
ئێران‌دا چه‌ند نه‌ته‌وه ده‌ژین ،
ده‌بێ ئێرانی داهاتوو به هاوفکری
هاوخه‌باتی ئه‌و نه‌ته‌وانه
به‌رێوه بچێ. به‌لام ئه‌و
به‌رێزانه به‌پێچه‌وانه‌ی
هه‌لوێستی سه‌روه‌یان، ده‌ستیان
بۆ هه‌موو شه‌خسییه‌ت و حیزب
ورێکخراوه‌کانی ئێرانی بردن،
هه‌تا کو دانیشتن له گه‌ل کوری
شا‌و و موجاهدینی ره‌جه‌وی و...
به‌لام جه‌وابه‌که با هه‌ر خۆیان
بووخۆیان بده‌نه‌وه. ئه‌و
به‌رێزانه پێیان وابۆ که
ئه‌گه‌ر له په‌ژه‌کی حاجی
ئه‌حمه‌دی نێزیک ببنه‌وه ئه‌وا
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان ده‌چێته
سه‌رێ .
ئه‌گه‌ر چاو له دژ کرده‌وه‌ی
کوردانی هه‌رچار پارچه‌ی کوردستان
به‌تایبه‌ت له ده‌روه‌ی ولات به
دژی له‌شکر کێشی ده‌وله‌تی
تورکیه بوو سه‌ر خاکی هه‌رێمی
کوردستان بکه‌ین ده‌بینین که
رۆژێک پێش کور و کومه‌له و حیزب
و سازمانه‌کانی هه‌ر چار پارچه‌ی
کوردستان، ئه‌و به‌رێزانه له
گه‌ل په‌که‌که و په‌ژه‌ک
خۆپێشاندانیان پێک هێنا. ئه‌من
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی ئه‌وانم وه‌ک
جێژنه ئاینیه‌کانی موسولمانانی
سونی و شیعه ده‌هاته پێش چاو،
که شیعه‌کان ئه‌ونده خۆیان به
موسولمان داده‌نێن که له بۆنه
ئاینیه‌کاندا له گه‌ل باقی
موسولمانانی دیکه که سونین
بونه‌کان یاد ناکه‌نه‌وه.
مه‌به‌ستی من له هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌وه
ئه‌وه‌یه‌که ئه‌وه‌نده له
په‌ژه‌ک نێزیک بوونه‌وه که
هه‌مووشتیان له بیر چۆبۆوه و
په‌ژه‌کیش گرۆپێکی سه‌ر به
په‌که‌که‌یه و به‌داخه‌وه
روانگه‌ی په‌که‌که‌ش بو
چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد
به‌تایبه‌ت له به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان هه‌تا ئێستا باش
نه‌بووه و نمونه‌ش بوو ئه‌م
قسه‌یه هه‌ر دوور نه‌رۆین
لێدوانی چه‌ند مانگ پێش ئێستای
به‌رێز عه‌بدۆلا ئۆجه‌لان بوو که
له لایه‌ن سه‌ر کردایه‌تی
په‌که‌که و په‌ژه‌کیشه‌وه
پشتیوانی لێ‌کرا. که‌واته هه‌ر
رۆژێک په‌که‌که بییهه‌وێت
په‌ژه‌کی حاجی ئه‌حمه‌دی
هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌و ده‌م
له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی که به
ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
خۆیان ناساندووه، واز له
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بێنن و
هه‌ستی ئێران چییه‌تیان
ئه‌وه‌نده به‌قووه‌ت بێت که
که‌س پێیان
رانه‌گات،
ئه‌گه‌ر چاوێک به هه‌لوێستی هه‌ر
سێ جیابوونه‌وه‌کاند بخشێنین
ده‌بینین که بوو مانه‌وه‌ی خۆیان
ناچار بوونه که زۆر شت قه‌بول
بکه‌ن. بۆ نمونه لایه‌نگری له
کوماری ئیسلامی ئێران و حیزبی
تووده، په‌نا بردن بۆ موجاهدینی
ره‌جه‌وی، په‌نا بردن بوو په‌ژه‌ک
و په‌که‌که، جێگای پرسیار
ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی به ناوی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
پێره‌وانی کونگره‌ی 4 و حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر و
ئۆپۆزسیونی ناو حیزب و حیزبی
دێمۆکراتی کوردستان- ئێران و
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ،
هه‌موویان نوێنه‌ریان له
جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و جاره‌دا
هه‌یه و هه‌تا زۆر فکر و گرۆپی
دیکه‌ش که تا ئێستا به ئاشکه‌را
خۆیان نه‌ناساندووه له ناو
ئه‌وانه‌دا هه‌ن، ئه‌رێ گه‌لۆ
ناوی حیزبی دێمۆکرات چه‌ند جار
له لایه‌ن ئه‌و تاقمانه‌وه تاقی
کراوه‌ته‌وه و دیرۆکیش نیشانی
داوه که سه‌ر که‌ووتو نه‌بوون و
سه‌ر که‌ووتوش نابن، که واته
باشتر ئه‌وه نه‌بوو یان
ئه‌وه‌نیه ئه‌و به‌رێزانه خۆیان
له تێداچۆن رزگار بکه‌ن و واز
له ناوی حیزبی دێمۆکرات بێنن و
ناوێکی دیکه له سه‌ر خۆیان
دابنێن؟ راسته
که کورد ده‌ێت هه‌تا سوار
نه‌که‌وێت نابێت به سوار! به‌لام
ئه‌و هه‌موو که‌وتنه‌ش نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رێزانه
سواری چاک نینن و باشتر وایه که
واز له‌و شێوه سواریه بێنن.
با چاوێک له کاتی
جیابوونه‌وه‌کان بکه‌ین: هه‌رسێ
جیابوونه‌وه‌کان دوای ته‌واو
بوونی کونگره‌ی حیزب رۆیان داوه،
که ئه‌وانیش هه‌تا ئاخرین بریار
له بوون و ده‌نگی خۆیان بۆ
په‌سه‌ند کردنی بریاراتی کونگره
و به‌رنامه و پێره‌وی ناو خۆی
حیزب به‌شدار بوونه و له هیچ
بریار و راسپارده‌کانی کونگره
نارازی نه‌بوونه. به‌لام هه‌ر
کاتێک که جیا بوونه‌ته‌وه پێش
هه‌موو شتێک ده‌ست کاری پێره‌وی
ناو خۆی حیزبیان کردووه، وه‌ک
ناوی حیزب. چونکه له ماده‌ی 2ی
پێره‌وی ناو خۆی حیزب دا که
په‌سه‌ند کراوی کونگره‌یه به
ده‌نگی جۆشیانه‌وه نوسراوه ناو"
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،
به بێ پێش و پاش. که واته
چوونه ئه‌و دێمۆکراتانه حازرنین
بریاری کونگره که نوێنه‌ری پێک
هاته‌ی حیزب بوو به‌رێوه‌به‌رن،
به‌لام بۆ خۆیان که
ئه‌قلیه‌تێکی به قه‌ولی خۆیان
ئۆپۆزسیوون بوون بۆ جه‌معێکی زۆر
زۆرتر له خۆیان بریار ده‌ده‌ن؟!!
ئه‌و به‌رێزانه رایانگه‌یان که
حیزبیان له‌ت کرد، به‌لام
به‌خۆشیه‌وه حیزب له‌ت نه‌بوو،
دیاره ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ی که
دایان له حیزب، حیزبی بریندار و
تووشی ئازاری کرد، به‌لام هه‌ر
وه‌ک جاران دوای ته‌حه‌موولکردنی
ئازار و سارێژ بوونه‌وه‌ی
برینه‌که ده‌بینین که حیزبی
دێمۆکرات هه‌ر وا له سه‌ر پێی
خۆی موحکه‌م راوه‌ستاوه و هه‌ر
به قسه‌ی مه‌لا عه‌بدوولا
حه‌سه‌نزاده له جارانیش
فه‌عالتره و رێبه‌رایه‌تی بزاڤی
مللی دێمۆکراتیکی خه‌لکی
کوردستانی ئێرانی له ئه‌ستوویه.
ئه‌و به‌رێزانه له
راگه‌یاندراوی خۆیاندا
رایانگه‌یاند که بۆ ئه‌وه‌ی چیتر
توانا و وئیستعداده‌کانیان به
فیروو نه‌چێ له حیزب جیا
ده‌بنه‌وه! به‌لام به‌داخه‌وه
دیتمان که زیاتر له هێز و
توانای خۆیان له دژایه‌تی به
حیزبی دێمۆکرات دا سه ر‌ف کرد و
هه‌تا ئێستاش نه‌یان توانیوه هیچ
نوێکاری پێش که‌وتنێک به
خۆیانه‌وه ببێنن، به‌لکو توشی
وه‌زعێکی خراپی ناو خۆیشیان
هاتوون ، نمونه‌ش بوو ئه‌م
قسه‌یه نه‌تیجه‌ی کونگره‌ی
خۆیانه که دوای باسی ده‌که‌م.
باچاوێک له
راگه‌یاندراوه‌کانی ئه‌و
به‌رێزانه بکه‌ین له سه‌ر حیزبی
دێمۆکرات: راگه‌یاندراوه‌کانیان
له سێ به‌ش پێک دێن، یه‌که‌م
وه‌ک ئه‌وه‌ی که لێیان درابێت
داوا له حیزب و به‌رپرسانی
هه‌رێمی کوردستان کردووه که به
هانایانه‌وه بچن و بریاری
لایه‌نی سێهه‌م هه‌ر چبێ
قه‌بوولی ده‌که‌ن، به‌لام کاتێک
که به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان بریاری گواستنه‌وه‌ی
مالێکیان له بنکه‌ی
نوێنه‌رایه‌تی حیزب له هه‌ولێر
که به دوای جیابوونه‌وه خۆی
له‌و بنکه‌یه‌دا قایم کردبوو، بۆ
شوێنێکی دیکه بیان به‌ن، ئه‌و
جار نامه‌ی سه‌ر ئاواله بۆ
به‌رپرسانی سه‌ره‌وه له
حکومه‌تی هه‌رێم و کور و کومه‌له
مرۆڤ دۆسته‌کان و کومه‌لگای مافی
مرۆڤ به‌لاو ده‌که‌نه‌وه
وداواده‌که‌ن که هه‌موو لایه‌ک
به هانایانه‌وه بچن! باشه
ئه‌گه‌ر هات و هه‌موو ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه به ده‌نگ بانگه‌وازی
نامه‌ی سه‌ر ئاواله‌ی ئه‌و
به‌رێزانه‌وه بێن، ئه‌رێ گه‌لۆ
توو بلێی ئه‌وان له و شوێنانه‌ی
که تێداده‌ژین له وان
وه‌رنه‌گرنه‌وه و بۆ شوێنی
نادیار نه‌یان به‌ن ؟ ئه‌وده‌م
ئه‌و به‌رێزانه نامه‌ی سه‌ر
ئاواله وسه‌ر به‌سته بۆ کێ
ده‌نووسن و کێیان قه‌بووله؟
ره‌نگه جه‌وابی ئه‌و پرسیاره
جارێ نه‌هاتبێ، ئه‌وه‌ی راستی بێ
هه‌تا ئێستاش ئه‌و به‌رێزانه
موله‌تی قانونیان له حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان وه‌رنه‌گرتووه
و بوویه به‌رپرسانی هه‌رێمی
کوردستان هه‌قیانه که کویان
بکه‌نه‌وه،
دووه‌م: له راگه‌یاندراوی خۆیان
دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر قسه‌ی
خراب به رێبه‌رایه‌تی حیزب و
هه‌ر چی له توانایاندایه به
خرابه ده‌نوسن، له به‌شی
سێهه‌م دا ئه‌و جار
ده‌پارێنه‌وه و داوای لێک نێزیک
بوونه‌وه و هاوکاری هه‌تا یه‌ک
گرتنه‌وه ده‌که‌ن! باشه ئه‌گه‌ر
ئه‌و هه‌موو قسه خرابانه‌ی ئێوه
که به نیسبه‌ت حیزبه‌وه
ده‌یکه‌ن راستن؟ چوونه که ئێوه
حازرن له گه‌ل ئه‌و مرۆڤه
خرابانه لێک نێزک و هه‌تا یه‌ک
گرتنه‌وه‌ش دووروست که‌ن؟ له زۆر
به‌ی هه‌ره زۆری وتاره‌کانی
مه‌لا عه‌بدوولادا ده‌لێت
ئه‌وانه بریاری کونگره‌ی 12 ی
حیزبیان شکاند، که کێ
ده‌سته‌به‌ندی نهێنی له ناو حیزب
دا بکات ئه‌وه به خه‌یانه‌ت
ده‌ژمێردرێت و رێبه‌رایه‌تی حیزب
و باقی ئه‌ندامانی دیکه‌ی حیزبیش
ئه‌و کاره‌یان کرد،واته
هه‌موویان خیانه‌تیان کردووه و
وه‌ک خیانه‌ت کار چاویان
لێده‌که‌ت، بێ ئه‌وه‌ی بزاتێت که
پێش کونگره‌ی 13 بێجگه له
مه‌لا عه‌بدوولا حه‌سه‌نزاده
هه‌موو پێک هاته‌ی حیزب خازیاری
ئالگۆ له ستراتێژی ورێبه‌رایه‌تی
و کاری دیپلۆماسی له حیزب دا
بوون، به‌ر عه‌کسی ئه‌وه‌ش
هه‌موومان باش ده‌زانین و
چاکیشمان له بیره به‌تایبه‌ت
مه‌لا عه‌بدوولا خۆی که له
کونگره‌ی 10 ی حیزب دا چوون و به
چ شێوه‌یه‌ک خۆی گه‌یانده سه‌ر
کورسی سکتێری و هه‌ر دوای چه‌ند
ساعت له سکتێری به‌رێزیان
تێنه‌په‌ریبوو که فه‌رمووی:
هاورێیان هه‌ر وه‌ک بۆخۆتان
ده‌زانن ماڤه‌یه‌ک بۆ که ئێمه
ڤه‌ک دوو تیمی فۆتبال خه‌ریکی
دانی موسابقه‌یه‌ک
بووین،موسابقه‌که ته‌واو بوو،
له موسابقه‌یه‌دا تیمێک دووراو
تیمێکیش بردیه‌وه، به‌لام ئه‌و
هاورێیانه‌ی که دووراندوویانه
نابێت ناراحه‌ت بن؟ چوونکه به
دۆژمن نه‌یان دووراندووه، به
ره‌فیقی خۆیان دووراندوویانه،
ئه‌گه‌ر ئینسان به ره‌فیقی خۆی
بدوورێنێت هه‌ر بردنه‌وه‌یه.
به‌و شێوه‌یه مه‌لا عبدولا 3 جار
موسابقه‌که‌ی برده‌وه و که‌سیش
ده‌نگی نه‌ده‌کر و ده‌یان گووت
به قسه‌ی ماموستا به ره‌فیقی
خۆمان دووراندووه، به‌لام
موسابقه‌ی چاروم که مامووستا
نه‌ی برده‌وه ،نه‌یگووت
ره‌فیقه‌کانی من
بردوویانه‌ته‌وه!!!! گووتی وه
ئێستاش ده‌لێت ئه‌وانه‌ی که
بردیانه‌وه خیانه‌تیان کرد‌و
ووه‌ک خه‌یانه‌ت کار ته‌ماشایان
ده‌کات،
وه
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێک
هاته‌ی حی |