|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران
200805011
ره‌حیم ره‌شیدی
11 09 2008
که‌ماڵ خاک نژاد، هاووڵاتێکی
خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، سێ ساڵ
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موکریان له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد، که‌ماڵ
خاک نژاد، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد،
له لایه‌ن دادگای شۆڕشی رێژیم
له‌و شاره، 3 ساڵ گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه، که‌ماڵ تاوانی
ئه‌ندامه‌تی له حیزبێکی کوردی
دژبه‌ری رێژیم‌دا وه‌پالدراوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو به هۆی بڕینی
سنوور، له لایه‌ن دادگای گشتیی
کۆماری ئیسلامی له شاری
سه‌رده‌شت، ماوه‌ی 4 مانگ گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له‌یلا مه‌ده‌نی، به‌رپرس‌و
خاوه‌نی ئیمتیازی حه‌وتوونامه‌ی
که‌ره‌فتوو، بۆ دادگای رێژیم
له‌شاری سنه بانگکرا.
به‌رپرس‌و خاونی ئیمتیازی
حه‌وتوونامه‌ی که‌ره‌فتوو، به
هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک
سه‌باره‌ت به رێوره‌سمی رۆژی
جیهانی کرێکاران، له ساڵی پاردا،
له لایه‌ن دادگای رێژیم له شاری
سنه، بانگکرا.
حه‌وتوونامه‌ی که‌ره‌فتوو،
بڵاوکراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئابووری بوو که ماوه‌ی 4 ساڵ بوو
چاپ‌و بڵاوده‌کرایه‌وه، تاکوو
5مانگ به‌ر له ئێستا، به
سکاڵایه‌کی پارێزگاری هێزی
چه‌کدراری شاری سنه، به
تاوانوه‌پاڵدانی چه‌واشه‌کاری،
به‌ر به وه‌شانی گیرا.
شایانی باسه، له‌یلا مه‌ده‌نی،
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌ورۆ له‌سه‌ر
بانگکرانی پێشوو، چۆته لقی سێی
لێپرسینه‌وه له شاری سنه،
ناوبراو به دانی گره‌و تاکوو
کاتی پێکهاتنی دادگا، ئازاد
کراوه.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ کرێکارانی
نه‌یشه‌که‌ری حه‌فت ته‌په،
رێپێوانیان پێکهێنا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی چالاکانی
مافی مرۆڤ‌و دێموکراسی له ئێران،
کرێکارانی نیشه‌که‌ری حه‌فت
ته‌په، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ
له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری
شوش کۆبوونه‌وه‌و سه‌باره‌ت به
لێنه‌هاتوویی به‌رپرسان‌و
به‌رێوه‌به‌رانی کارگه‌ی
نیشه‌که‌ری حه‌فت ته‌په دروشمیان
داوه.
پاشان کرێکاره‌کان له‌به‌رده‌م
فه‌رماندارییه‌وه به‌ره‌و
شه‌قامی سه‌ره‌کی شار
به‌رێکه‌وتن‌و به وتنه‌وه‌ی
دروشمی، به‌رێوه‌به‌ری لێنه‌هاتوو
ده‌ست له‌کار بکێشه‌وه،
درێژه‌یان به رێپێوانه‌که‌یاندا.
شایانی باسه، کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو
له لاوانی شار چوونه‌ته ریزی
کرێکارانی نارازی‌و ماشێنه‌کانیش
به لێدانی سیگناڵ‌و هه‌ڵکردنی
چراکانیان پشتیوانیان له
رێپێوانی کرێکاران کردووه.
کرێکاران رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر
بێتوو خواسته‌کانیان جێبه‌جێ
نه‌بێ دیسان رێپێوان پێکدێنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
700 کرێکاری کارگه‌ی مه‌خمه‌ڵ‌و
ئه‌بریشم له شاری کاشان ماوه‌ی
7مانگه مووچه‌یان
وه‌رنه‌گرتووه.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه
زانرا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
کرێکارانه‌ی به هۆی
به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه‌کانی
یه‌کی ئه‌یار له عسلویه
گیراون، تاکوو ئێستا له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان چاویان به گیراوه‌کان
بکه‌وێت، بنه‌ماڵه‌ی گیراوه‌کان،
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له مه‌یدانی
سه‌ره‌کی شاری بوشێهر له
خێوه‌تدا ژیان تێپه‌ر ده‌که‌ن،
به‌ڵام به‌رپرسان تاکوو ئێستا
ئیزنیان پێنه‌داون چاویان به
کرێکاره گیراوه‌کان بکه‌وێت.
حه‌وت خوێندکاری زانستگای شاری
تاران، مافی درێژه‌دان به
خوێندنیان لێزه‌وت کرا.
ئه‌م خوێندکارانه به هۆی
به‌شداری کردن له تریبوونی
کراوه‌ی پشتیوانی له خوێندکارانی
به‌ندکراوی زانکۆی علوومی
کۆمه‌ڵایه‌تیی زانستگای تاران،
له مانگی به‌فرانباری ساڵی
پاردا، هه‌روه‌ها به‌تاوانی
به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمه‌کانی 16ی
سه‌رماوه‌ز، به بێبه‌ش کردنی
یه‌ک ترم له خوێندن یان
سه‌رکۆنه له لایه‌ن کۆمیته‌ی
ئینزباتیی زانستگا تارانه‌وه،
سه‌زا دراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
کۆمیته‌ی ئینزباتی زانستگا، هه‌ر
ڕۆژه‌و که‌سێک سه‌زا ده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌م هۆیه‌وه
ئه‌م پێشێلکارییانه
به‌رنه‌ده‌ره‌وه‌و ڕاگه‌ێنه
گشتییه‌کانی لێ‌ئاگادار که‌نه‌وه.
شایانی باسه کۆمه‌ڵێک له
خوێندکارانی دیکه‌ی زانستگای
تاران، چاوه‌ڕوانی سه‌زاری
جۆراوجۆری کۆمیته‌ی ئینزباتی
زانستگای ناوبراو ده‌که‌ن.
پاش کۆمپانی تووتاڵ، شیرکه‌تی شل،
له پێکهێنانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ
شیرکه‌تی گازی ئێران خۆی بوارد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنێری
رۆیترز، رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی
09 مای، وته‌بێژی شیرکه‌تی شل،
رایگه‌یاند، شیرکه‌تی ناوبراو
وه‌کوو دووهه‌مین شیرکه‌تی نه‌وت
له دونیادا، له گرێبه‌ست
له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی فازی 13ی
مه‌یدانی گازی پارسی باکووری
ئێران خۆی بواردووه. ئاشکرایه
پێشتر شیرکه‌تی به‌ناوبانگی
تووتاڵ له‌م پرۆژه خۆی بواردبوو.
شایانی باسه پارس جنووبی،
گه‌وره‌تریین مه‌یدانی گاز له
جیهان دایه‌و بڕی 14 تریلیۆن
میتری شه‌ش گۆشه‌ی هه‌یه، که
به 9 له سه‌دی هه‌موو
کانگاگازییه‌کانی جیهان
به‌راوه‌رد ده‌کرێ.
پێویسته بگوترێ، به هۆی بڕیاری
گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له
دژی کۆماری ئیسلامی، سه‌باره‌ت
به پرۆژه‌ی چه‌کی ناو‌کی رێژیم،
شیرکه‌ت‌و کۆمپانیا
به‌ناوبانگه‌کانی دونیا له کار
کردن‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ
شیرکه‌ته‌کانی رێژیم خۆده‌بوێرن‌و
ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆر به کۆماری
ئیسلامی ده‌گه‌یه‌نێت.
|