|

دایك
ئه‌ی مه‌زنترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه
له خۆر ئاوایه‌كی ده‌مه‌و
به‌هاریدا چاوه‌كانم هه‌ڵێنا و
سوره‌تی فریشته‌یه‌كم له سه‌ر
سه‌رم دیت. ئه‌و فریشته‌یه
باوه‌شێكی گه‌رمی هه‌بوو، هه‌ستم
به خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر گه‌رم
ده‌كرد. ده‌مزانی له كاتی
برسیه‌تی، له كاتی گریانم دا، له
كاتی ئێش و ئازارم دا له گه‌ڵمایه
و له گه‌ڵم دا ئازار ئه‌كێشێ. له
باوه‌شم ده‌كا و ده‌ملاوێنێ. پێم
ده‌ڵێ كۆرپه‌ی دایه، دایه‌ت به
قوربانت بێت، ئێشت له من، ئازارت
له من. له سه‌ر سینگی ڕای
ده‌ژاندم و به بۆنی شیری
مه‌مكه‌كانی خه‌ون بۆ به‌هه‌شتێكی
دوور له دونیای ئه‌وڕۆی
ده‌بردمه‌وه. هه‌سته‌كانی دایكم
ئه‌وه‌نده جوان و دڵ بزوێنن، من
خه‌ریكه له باوه‌شی كه‌م و پێی
بڵێم دایكه گیان خۆشتم ده‌وێ، بۆ
هه‌میشه له لام به، با ژیانم له
گه‌ڵ جوانیه‌كانی ئه‌م دونیادا پڕ
بێ له خۆشه‌ویستیه‌كی بێ كۆتایی.
ئای كه زۆر جوانه، دایكم هیوای
ژیانمه. له‌و كاته‌وه شتم وه‌بیر
دێت، دایكم هه‌رگیز بیری له خۆی و
خۆشیه‌كانی ژیانی خۆی
نه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نیا ڕۆڵه‌كانی
بوون كه گرینگ‌ترین مرۆڤی ژیانی
ئه‌و بوون. ئێستاش ده‌ڵێم و
ده‌یڵێمه‌وه من هه‌رگیز له ژێر
باری تۆ ده‌رنایه‌م ئه‌ی دایكی
شیرینم. چاو لێبكه ناوی تۆ، بوونی
تۆ، هانم ده‌دا بۆ درێژه‌دان به
ژیانم، بۆ داگیرسانی مۆمی ساڵانی
ته‌مه‌نی داهاتوم. ئای كه چه‌ند
شیرینه وشه‌ی دایك، هه‌ر كات
ده‌مهه‌وێ باس له هه‌ستی خۆم
بكه‌م سه‌باره‌ت به تۆ موچركم
پێدا دێت و قوڵپه‌ی گریان له
گه‌روم و خۆشه‌ویستی تۆ فرمێسك له
چاوانم هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. دایكی
ئازیزم ئه‌ی مۆمی داگیرساوی هه‌ست
و سۆزم، تۆ ده‌زانی چه‌دنه
گه‌وره‌ی؟ تۆ ده‌زانی چه‌ند
پیرۆزی لام؟ تۆ ده‌زانی له
كاتێكدا وه‌ك پایزی خه‌زان ڕه‌نگم
زه‌رد ده‌بێت و خه‌مه‌كان
ڕوومه‌تم داده‌پۆشن تۆ وره‌ی
ژیانه‌وه‌م پێ ده‌به‌خشی و وه‌ك
كۆترێك باڵم به‌سه‌ر دا ده‌گریت و
دڵنه‌واییم ده‌كه‌ی؟ دایك، ئه‌ی
ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ژیانم، تۆ
گه‌وره‌ی گه‌وره‌تر له
جوانیه‌كانی ژیان. باوڕ بكه تۆ
تابلۆی ڕه‌نگینی ژیانمی، تۆ جوانی
وه‌ك كۆتره‌كانی عاشقی وه‌رزی
به‌هاران، تۆ جوانی وه‌ك فریشته‌ی
عومری ڕۆیاكانم.
ئه‌ی فریشته‌كه‌م، ئه‌ی دایكی
نیشتیمانم، مه‌زنی وه‌ك وڵات،
وه‌ك زادگای
ژیانم، كوردستان‌م
ئه‌ی هیوای ژیان، ئه‌ی مه‌زنترین
مرۆڤی ئه‌م جیهانه
له هه‌ر كوێك بم خۆشتم ده‌وێ و
ده‌تپه‌ره‌ستم
نووسینی: ئاره‌زوو حیسامی
2008.05.11
|