|
هه‌واڵه‌کانی
ناردراو
بۆ
سایتی
زمزیران
200805012
ره‌حیم ره‌شیدی
12 05 2008
شارۆمه‌ندێکی شاری مه‌هاباد،
هه‌روه‌ها که‌سێکی دیوانده‌ره‌یی
ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵنێری
موکریان، دڵشاد خزر ده‌شتی
خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد،
به‌تاوانوه‌پاڵدانی هاوکاری کردن
له‌گه‌ڵ رێکخراویکی کوردی نه‌یاری
کۆماری ئیسلامی، ماوه‌ی یه‌ک ساڵ
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی
هه‌مان سه‌رچاوه، ناوبراو به هۆی
تێیپه‌ڕبوون له سنوور، له
دۆسیه‌یه‌کی دیکه‌دا ماوه‌ی 4
مانگ گیرانی له‌لایه‌ن دادگای
گشتیی شاری سه‌رده‌شته‌وه
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له وڵاتی ئێران هێزه‌کانی
سه‌رکوت کردنی ژنان له لایه‌ن
رێژیمه‌وه دووبه‌رانبه‌ر بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی
سه‌مایه، ڕێژه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی
بۆ سه‌رکوتی ژنان به‌گشتیی‌و ئه‌و
ژنانه‌ی پۆشینی ئیسلامیان نییه
به‌تایبه‌تی، دوو به‌رانبه‌ر
زیادی کردوه.
فه‌رمانده‌ی چه‌کداری تارانی
گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌ڵێ، بۆ
جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسایشی ژنان، 100
تاقمی پۆلیسیی سه‌یارمان بۆ
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی پۆشینی ئیسلامیان باش
نیه، ته‌رخان کردوه.
چاوه‌دێرانی کاروباری ئێران پێیان
وایه، ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نیژاد
به‌م جۆره هه‌ڵسووکه‌وته وێرای
ئه‌وه‌ی چڕوپڕتر سیاسه‌تی
پێشل‌کردنی مافی هاووڵاتیان
به‌رێوه ده‌بات‌و به ناڕه‌وا
ده‌ست له ژیان‌و مافی تاقه
که‌سیان وه‌رده‌دات، هاوکات به
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تانه
بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی کۆڕ‌و
کۆمه‌ڵی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کۆماری
ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م
هه‌ڵسوکه‌وتانه مه‌حکووم بکه‌ن‌و
داوای لێبکه‌ن ده‌ست له
سه‌رکوت‌و
جه‌زه‌به دانی خه‌ڵکی ئێران
بێنێت.
کرێکارانی کارگه‌ی ئه‌شکان چینی،
هه‌روه‌ها بێهداشتی مینا له
قه‌زوین ناره‌زایه‌تیان نیشاندا.
به هۆی ئه‌وه‌ی پتر له 40
کرێکاری کارگه‌ی ئه‌شکان چینی
شاری قه‌زوین له‌سه‌ر کاره‌کانیان
ده‌رکراوون، دوێنی
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیان
به‌رێوه‌برد‌و خوازیاری
گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر کاره‌کانیان
بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه پتر له 400
که‌س له کرێکارانی شیرکه‌تی
بێهداشتی مینا له قه‌زوین، به
هۆی گیروگرفتی کاره‌وه
له‌به‌رانبه‌ر کارگه‌ی ناوبراودا
ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی
کۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌رکوت
کراوه.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه،
ئاشکرا بوو که پتر له 200 که‌س
له کرێکارانی کارگه‌ی قه‌ند له
کرمان ماوه‌ی 6 مانگه مووچه‌یان
وه‌رنه‌گرتووه.
شیاوی بیر هێنانه‌وه‌یه، به هۆی
خراپی بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی
کرێکاران و گوێنه‌دانی به‌رپرسان
به ویست‌و داخوازییه‌کانیان،
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کریکاران
په‌ره‌ی گرتووه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت کۆماری
ئیسلامی به وڵاتێکی داگیرکه‌ر
ناو ده‌بات، هاوکات ڕۆژنامه‌ی
البينه الجديده چاپی عێراق
ده‌نووسێ، ئه‌حمه‌دی نیژاد وه‌کوو
سه‌دامی به‌سه‌ر دێت.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌سه‌ت، چاپی
له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به کێشه‌و
ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی
لوبنان ده‌نووسێ، له کاتێکدا
کۆماری ئیسلامی خریکی داگیرکردنی
لوبنانه، به‌شێک له وڵاتانی
عه‌ره‌ب له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا
سیاسه‌تێکی نه‌مڕۆیانه‌یان
هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له دڕێژه‌دا
ده‌نووسێ، ده‌ستتێوه‌ردانی کۆماری
ئیسلامی ته‌نیا به‌یروت
ناگرێته‌وه، تاران سه‌ر‌قالی
داگیرکردنی عێراقه‌و به
پشتیوانی کردن له حیزبوڵا
ده‌یهه‌وێ ئه‌وان به‌ره‌و
دژایه‌تی وڵاتی میسر هان بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه،
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران هێمنایه‌تی
یه‌مه‌نیان تێکداوه، هه‌ڕه‌شه
له به‌حره‌ین‌و کووه‌یت
ده‌که‌ن‌و ئه‌م کارانه‌ش له
رێگای تاقمه تیرۆریستیه‌کانه‌وه
ده‌به‌نه پێش. که‌وایه وڵاتانی
عه‌ره‌بی رێگایه‌کیان جیا له
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی
ئێران له‌به‌رده‌مدا نییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، رۆژنامه‌ی
ئه‌لبینه جه‌دیده، سه‌باره‌ت
به سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی له
هه‌مبه‌ر عێراق ده‌نووسێ،
لێدوانه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد،
هاوچه‌نی قسه‌کانی سه‌دام
حوسه‌ینه. سه‌دام شانازی به
چه‌کی شیمیایی ده‌کرد، باسی له
سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌کرد‌و
رێگای به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناو‌کی نه‌ده‌دا بۆ پشکنیین
بێنه عێڕاق.
ئه‌م ڕۆژانه ده‌بیین‌و ده‌بیستین
سه‌رۆک کۆماری رێژیمی تاران
هه‌لوێسته‌کانی هاوچه‌شنی
لێدوانه‌کانی سه‌دامه. به‌ڵام
دوایه دیتمان چلۆن سه‌دامیان له
کوونێکی ته‌نگ‌و تاریک هێنایه
ده‌رێ.
عه‌شێره‌ته‌کانی وڵاتی عێراق داوا
له ولاتانی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن،
دژی ده‌ستتێوه‌ردانی کۆماری
ئیسلامی له کاروباری نێوخۆیی
عێراق بوه‌ستنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی
ئاژانسی هه‌واڵنێری په‌یامنێر،
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شێخ‌و
هۆزه‌کانی عێراق داوای له
وڵاتانی عه‌ره‌بی كردوه، بۆ
رێگه‌گرتن له ده‌ستتێوه‌ردانی
كۆماری ئیسلامی ئێران له
کاروباری نێوخۆیی عێراق، وێڕای
وڵاتانی رۆژئاوایی، یارمه‌تی
ده‌وڵه‌تی عێراق بکه‌ن.
سه‌رۆكی هۆزه‌كانی (دلێم)،
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
شێخ‌و عه‌شیره‌ته‌كانی عێراق "شێخ
ماجد عهبدولرِهزاق
عه‌لی سوله‌یمان" رایگه‌یاند،
پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی
هاوكاری عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئێرانه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌لێ،
کۆماری ئیسلامی هه‌وڵده‌دات
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا
بسه‌پێێ، نابێ رێگا به‌وه‌ها
کارێک بدرێت.
سه‌رۆكی هۆزه‌كانی عه‌شیره‌تی
(دلێم)، له‌سه‌ر بانگهێشتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر
سه‌ردانی قاهیره‌ی كردووه.
مانۆڕی هاوبه‌شی وڵاتانی عه‌ره‌بی
که‌نداو له‌گه‌ڵ وڵاتانی
ئورووپایی‌و ئامریکا ده‌ستی
پێ‌کرد.
وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌راوێزی
که‌نداو هاورێ له‌گه‌ڵ هێزه
ئاسمانییه‌کانی ئامریکا‌و چه‌ند
وڵاتێکی رۆژئاوایی مانۆڕێکی
هاوبه‌ش به‌رێوه ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵنێری
به‌حره‌یین، هێزه ئاسمانییه‌کانی
به‌حره‌ین‌و 12 وڵاتی دیکه‌ی
ده‌وروبه‌ری که‌نداو له
به‌رێوه‌چونی ئه‌م مانۆڕه‌دا
به‌شدارن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به
شوێن‌و کاتی دیاریکراوی
مانۆڕه‌که زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ
باس نه‌کراوه.
وڵاتانی میسر، ئۆردون، ئامریکا،
ئیتالیا، فه‌رانسه‌و ئو‌ستوڕالیا
له‌و وڵاتانه‌ن به‌شداری ئه‌و
مانۆره‌ن.
چاوه‌دێران پێیان وایه، ئه‌م
کۆده‌نگیانه‌و به‌رێوه‌بردنی
مانۆری هاوبه‌ش له کاتێکدایه،
به‌شێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی
پشتیوانی له خاوه‌نداریه‌تیی
ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی
ده‌که‌ن له‌باره‌ی دورگه‌کانی،
ئه‌بو مووسا، تونبی گه‌وره‌و
چووک، ئه‌مه‌ش بی گومان
کاردانه‌وه‌یه‌که سه‌باره‌ت به
سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕانه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران که پشتیوانی
تیرۆریزم ده‌کات‌و به‌ناڕه‌وا
ده‌ست له‌کاروباری وڵاتانی
ناوچه‌که وه‌رده‌دات.
|