|
ڕاپۆرتی كۆنفراسی شه‌شی یه‌كێتی
لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
له شاری ڤێستێرۆسی وڵاتی سوێد
ڕێكه‌تی 11 مای 2008 یه‌كێتی
لاوانی شاری ڤێستێرۆس كۆنفراسی
ساڵانه‌ی خۆی له لۆكالی
ستئدیه‌فرێمیاندێت به‌ست.
سه‌ره‌تا كۆنفرانسه‌كه
به‌ده‌قه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی
پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان
ده‌ستی به كار كرد، و به‌خێر
هاتنی میوانان و به‌شدار بوانی
كۆنفرانس له لایه‌ن جه‌ماڵ
قه‌یتولی به‌رپرسی یه‌كێتی
لاوانه‌وه كرا. پاشان بۆ ڕێز
لێنان له زه‌حه‌ماتی پێشمه‌رگه‌ی
دێرین نۆره‌درا به كاك كه‌ریم
حه‌داد كه كۆنفرانسه‌كه به‌ڕه‌سمی
بكاته‌وه. له قسه‌كانی كاك كه‌ریم
دا ئیشاره به هه‌له جۆراو
جۆره‌كان كرا كه له نێو
كۆمه‌لگادا ڕه‌خساوه بۆ
گه‌نجه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و
هه‌روه‌ها چۆن بتوانن كه‌ڵك له‌و
هه‌لانه وه‌رگرن. پاشان په‌یامی
كۆمیته‌ی یه‌كێتی كوردانی شاری
ڤێستێرۆس له لایه‌ن كاك عه‌بدولای
عه‌بدی به‌رپرسی كۆمیته
خوێندرایه‌وه. په‌یامی یه‌كێتی
ژنانی شاری ڤێستێرۆس له لایه‌ن
ئاره‌زوو حیسامی به‌رپرسی
كۆمیته‌ی ژنان خوێندرایه‌وه.
نیشتیمان ده‌روێشی به‌رپرسی گشتی
یه‌كێتی لاوانی وڵاتی سوێد چه‌ند
قسه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به لاوان و
ئه‌ركی لاوان پێشكه‌ش به به‌شدار
بوانی كۆنفرانس كرد. دوابه‌دی
په‌یامه‌كان ڕاپۆرتی چالاكی و
ماڵی له لایه‌ن ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی لاوانی ڤێستێرۆسه‌وه
خوێندرایه‌وه. له بڕگه‌یه‌كی دیكه
له كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵات دابه‌ش
كرا به سه‌ر ئه‌ندامانی چالاكی
یه‌كێتی لاوان كه توانیویانه له
هه‌موو چالاكیه‌كان دا به‌شدار
بن. هه‌روه‌ها خه‌ڵات به‌سه‌ر
ئه‌ندامانی كۆمیته دا له لایه‌ن
خوشكه نیشتیمان ده‌روێشی دابه‌ش
كرا. دوای پاوسێكی 30 ده‌قه
نۆه‌درا به به‌شدار بوان ڕه‌خنه‌و
پێشنیاراتی خۆیان سه‌باره‌ت به
كاری كۆمیته‌و له سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان
ئاراسته‌ی كۆنفرانس بكه‌ن. پاش
جوابدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌و
پرسیاره‌كان یه‌كێتی لاوانی شاری
ڤێستێرۆس به‌شداربوانی كۆنفرانسی
ده‌عوه‌ت كرد به خوارنی شام. دوای
خواردنه‌كه نۆره‌ی هه‌ڵبژاردنی
كۆمیته‌ی تازه‌ی یه‌كێتی لاوانی
شاری ڤێستێرۆس كه له فه‌زایه‌كی
دێمۆكراتیك دا پێك هات
ئامانجه‌كه‌ی به‌م شێوه‌ی
خواره‌بوو:
ئاسو ڕه‌حمانی
فه‌ردین سوڵتانی
ئاره‌زوو حیسامی
ئامانج عه‌بدی
شیرین عه‌زیمی
حه‌كیم ئێنفرادی
غه‌ریب موحه‌مه‌دزاده
پێویسته بگوترێ له یه‌كه‌م
كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی تازه‌دا
ئاره‌زوو حیسامی وه‌ك به‌رپرسی
كۆمیته هه‌ڵبژێردرا. كۆنفرانس پاش
7 كاتژمێر كاری به‌رده‌وامی خۆی
كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی
كۆدستانی ئێران، كۆمیته‌ی
ڤێستێرۆس







|