|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران
200805013
ره‌حیم ره‌شیدی
13 05 2008
به‌ندکراوێکی سیاسیی کورد به
ناوی که‌ریم عه‌لیموحه‌ممه‌دی له
گرتووخانه‌ی شاری سه‌قز تووشت
نه‌خۆشی پێست هاتووه.
ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد، که‌ریم
عه‌لیموحه‌ممه‌دی یه‌کێک له
کۆنتریین به‌ندکراوه سیاسییه
کورده‌کان له گرتووخانه‌ی شاری
سه‌قز تووشی نه‌خۆشی پێست
هاتووه. به گوێره‌ی
زانیارییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ناوبراو ئاماده بووه خه‌رجی
ده‌واو دوکتۆر بۆخۆی دابینی بکات،
دیسانه‌وه کاربه‌ده‌ستانی رێژیم
رێگایان نه‌داوه، که‌ریم چاوی
به دوکتۆر بکه‌وێت.
شایانی باسه که‌ریم
عه‌لیموحه‌ممه‌دی به‌تاوان
وه‌پاڵدانی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ
رێکخراوێکی کوردی نه‌یاری رێژیم،
ماوه‌ی 15 سال گیرانی به‌سه‌ردا
سه‌پاوه‌و، ئێستا 13 ساڵ له
گیرانی ناوبراو تێده‌په‌ڕێ
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
گیراوێکی دیکه‌ی کورد به ناوی
سیفه‌دین دادوه‌ر خه‌ڵکی شاری
پیرانشار، له گرتووخانه‌ی
ناوه‌ندی شاری ورمێ مانی له
خواردن گرتووه.
پێویسته بگوترێ، ناوبراو ماوه‌ی
دوو ساڵه چاره‌نووسی ناڕوونه‌و
تاوانی کوشتنی کاربه‌ده‌ستێکی
رێژیمی وه‌پاڵدراوه.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه
گیراوێکی سیاسیی دیکه‌ی کورد به
ناوی ره‌زا موقه‌ده‌م خه‌ڵکی شاری
سه‌لماس، له گروتووخانه‌ی
ناوه‌ندی شاری ورمێوه بۆ
به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌رج
دوور خراوه‌ته‌وه.
مریه‌م حوسێن خواه، چالاکی مافی
ژنان بۆ دادگا بانگکرا.
مریه‌م حوسێن خواه، یه‌کێک له‌و
ژنانه بوو که ساڵی پار له
رۆژی 13ی ڕه‌شه‌ممه‌دا له
به‌رانبه‌ر دادگای شۆرشی رێژیم
ده‌ستبه‌سه‌ر کرا بوو، ناوبراو
دیسان بۆ دادگا بانگکراوه‌ته‌وه.
ئه‌م چالاکه‌ی مافی ژنان، به هۆی
ئه‌و نووسینانه‌ی له
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئاڵوگۆر بۆ
به‌رانبه‌ر‌ی‌و...هتد،
بڵاویکردبوه‌وه، تاوانی
هه‌نگاونان دژی ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی وه‌پاڵدرابوو.
شایانی باسه، مریه‌م ئه‌بێ
رێکه‌وتی 28ی جۆزه‌ردان له دادگا
ئاماده بێ.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه رێژیمی
کۆاماری ئیسلامی ئێران، له‌م
دوایانه‌دا به هێنانه‌ی گۆڕی
گه‌ڵاله‌ی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی،
زه‌خت‌وزۆری خۆی بۆسه‌ر ژنان به
گشتیی‌و ژنانی چالاک به
تایبه‌تیی هه‌رچی زیاتر په‌ره
پێداوه، ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته‌ی
رێژیمی تاران ناره‌زایه‌تی
نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی
لێکه‌وتۆته‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێ
رۆژانه بڕی 20 میلیۆن لیتر
به‌نزین بکڕێ.
رۆژنامه‌ی حکومه‌تی ئێران له
زمان وه‌زیری نه‌وته‌وه ئاشکرای
کرد، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی
ئه‌وه‌ی که له نێوان مه‌جلیس‌و
ده‌وڵه‌تدا هیچ چه‌شنه
هاوکارییه‌ک نییه. ناوبراو پێی
وایه مه‌جلیس رێگره
له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تدا بۆ
ئه‌وه‌ی نیازی خه‌ڵک له‌م
بواره‌دا چاره‌سه‌ر بکات.
وه‌زیری نه‌وت باس له‌وه ده‌کات
رێژه‌ی به‌شێک له‌و
دابه‌شکردنانه که پێشتر بۆ
ماشێنه‌کان هاتبوونه ئاراوه
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت له
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی قسه‌کانیدا
ئاماژه ده‌کات، به‌شێوه‌ی
نێوه‌نجی ناوه‌ڕاست مانگی به‌هار
بڕی 65 میلیۆن لیتر به‌نزین سه‌رف
بووه، که له چاو رابردوو 6
میلیۆن لیتر زیادی کردووه‌و
ئه‌گه‌ر وابڕوات ده‌وڵه‌ت به
کرێنی 15 میلیۆن لیتر له ڕۆژدا
ناتوانێ له‌م بواره‌دا وڵامده‌ر
بێ.
وه‌زیری نه‌وتی رێژیم له کۆتایی
قسه‌کانیدا ئاماژه ده‌کات،
به‌رهه‌م هێنانی به‌نزین رۆژانه
45 میلیۆن لیتره، ئه‌وه له
حالێکدایه که ڕاده‌ی
به‌کارهێنان 65 میلیۆن لیتره‌و
ده‌بێ بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی
ئه‌م بڕه به‌نزینه ده‌وڵه‌ت
ڕۆژانه 20 میلیۆن لیتر به‌نزین
بکڕی.
عه‌ره‌بستانی سعوودی،
سه‌باره‌ت به ڕۆلی نه‌رێنی
کۆماری ئیسلامی له کاروباری
نێوخۆیی لوبنان‌دا، ناره‌زازیه‌تی
ده‌ربڕی.
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌م باره‌و
به تووندی ره‌خنه‌ی له کۆماری
ئیسلامی گرت.
ڕۆژنامه‌ی لوبنانی ئه‌لئه‌خبار
له‌م باره‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی
وتووێژی وه‌زیرانی کاروباری
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی عه‌ره‌ب له
قاهیره ده‌نووسێ، له
کۆبوونه‌وه‌کانی رۆژی
یه‌کشه‌ممه‌دا که ماوه‌ی 10
کاتژمێری خایاند، قسه‌وباسێکی
زاره‌کی ناخۆش له نێوان
وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
سووریه‌و عه‌ره‌بستاندا هاتۆته
گۆڕی.
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
عره‌بستان وێرای مه‌حکووم کردنی
تاران، ده‌ڵێ ئه‌بێ به خێرایی
هێزه‌کانمان بۆ لوبنان به‌ڕێ
بکه‌ین‌و به‌م کاره پشتیوانی
خۆمان له ده‌وڵه‌تی یاسایی
لوبنان ڕابگه‌یه‌نیین‌و نه‌هێڵین
به هۆی حیزبوڵاوه ویلایه‌تی
فه‌قیه ئێران باڵبه‌سه‌ر
لوبنان‌دا بکێشێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه، بوش سه‌رۆک
کۆماری ئامریکا رایگه‌یاند،
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئیزن
نادات، سووریه‌و ئێران به
گوێره‌ی دڵخوازی خۆیان له
لوبنان‌دا ته‌ڕاتێن بکه‌ن،
ناوبراو له درێژه‌دا کۆماری
ئیسلامی به هۆکاری سه‌ره‌کی
ئاژاوه‌کانی لوبنان ناو برد.
|