په‌یوه‌ندی

ڕادیو و تی ڤی

شێعروهه‌ڵبه‌ست

بیره‌وه‌ری

شه‌هیدان

موزیكی كودی

سروود

وێنه‌

به‌سته‌ره‌كان

پێناسه‌

ده‌ستپێك

 

ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵه‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.

 

 

 

 

   


 

 

له‌ باڵه‌خانه‌ی ڕه‌یبێرنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ واشنگتۆن سیمینارێک له‌ سه‌ر ماده‌ی 140 به‌ڕێوه‌ چوو،

 

ڕۆژی هه‌ینی 19ی بانه‌مه‌ڕی 2708 به‌رامبه‌ر به 9.5.2008 ‌له‌ لایه‌ن ئینستیوۆتی کوردی له‌ واشنگتۆن، سیمینارێکی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی 140 و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و به‌ به‌شداری چه‌ندین جه‌نه‌راڵ و که‌سایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریکی وکوردی به‌ڕێوه‌ چوو.

 به‌شداربووانی کوردستانی بریتی بوون له‌ هه‌ر یه‌‌ک له‌به‌ریزان دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی جێگری په‌رله‌مانی کوردستان و کاک دوکتۆر وحه‌ممه‌د ئیحسان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی نۆێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وهه‌روه‌ها چه‌ند که‌سایه‌تی ناسراوی کوردی له‌ ئه‌مریکا وه‌ک به‌ڕیزان دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نیسیتۆی کورد له‌ واشنگتۆن.

له‌و کۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌دا گه‌لێک بابه‌تی زانستی و دۆکۆمێنتی نۆی له‌ سه‌ر سه‌لماندنی مێژووی کۆن و نۆیی کوردستانی بوونی که‌رکوک له‌ لایه‌ن کوردناسانی ئه‌مریکی و کوردستانیانی به‌شدار پێشکه‌ش کرا، به‌رێز عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌و کۆنفرانسه‌ به‌ فه‌رمی وه‌ک میوان بانگهێشتن کرابوو، له‌و کۆنفرانسه‌دا سکرتێری  پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ئاشنایه‌کی باشی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌مریکی دۆستی کورد په‌یدا کرد، به‌ کورتیش باسی ئاینده‌ی شاری ئورومییه‌ی بۆ کردن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئورومییه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌کی زۆر ڕوو به‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ کاتێیان بۆ کاک عارف دیاری کرد و داوایان کرد که‌ سه‌ردانی ده‌فته‌ری کاریان بکات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باس له‌سه‌ر ئورومیه‌ بکرێت،

شایانی باسه‌ که‌ له‌و کۆنفرانسه‌دا بێجگه‌ له‌ پارتی سه‌ربه‌ستی، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانیش به‌شداریان هه‌بووه‌.

 

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،    www.psk2006.org


 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

 
 

info@zmziran.com