|
یه‌که‌م خولی
ڕاهینانی کاری رێکخراوه‌یی بۆ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی
کوردان به
سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی پێهات
رۆژانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممه
رێکه‌وتی 4-5مانگی مای 2008ی
زایننی به به‌شداری
کۆمه‌لێکی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی
یه‌کیه‌تی کوردان و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی کوردان
له سۆئید. خولی فێرکردنی کاری
ریکخراوه‌یی
به‌شێوه‌ی زانستی به‌ڕێوه
چوو.
رۆژی یه‌که‌می
ئه‌م خوله ته‌رخانی ئه‌رکی
به‌ڕێوه‌به‌ری و شێوه‌ی مۆدیریت و
چونیه‌تی نوسینی گه‌ڵاله و پرۆژه و
داوای یارمه‌تی به‌مه‌به‌ستی
ئاسانکاری
له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رکی
ریکخراوه‌ی به
شێوه‌یی گۆنجاو کرا.
پاش
ئه‌وه‌ی رێزدار هاورێ دیاکۆ شێخ
ئاغایی به‌وردی زانیاریه‌کانی به
به‌شداران گه‌یاند ،ده‌رگایی
پرسیار به‌رووی به‌شداران
دا کرایه‌وه تاکوو بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئه‌و
باسانی که‌لایانی شاراوه و
نادیاری هه‌یه‌و بۆیان
جێگای
پرسیاروتێرامان بوو، شی
بکرێته‌وه که‌کاک دیاکۆ به
شێوه‌یی پسپۆرانه
وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدارانی داوه.
رۆژی دووهه‌م
کۆمه‌لێک زانیاری له‌په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ل کێشه‌کانی ناوکۆمه‌لگا و
هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌لدان و
شێوازه‌کانی پێشگیری هاته‌به‌رباس
و لێکۆلینه‌وه .پاشان
ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان ڕاڤه له‌مه‌ڕ
گرفته‌کانی کۆمه‌لگایی جێهانی بوو
که به‌شداران
به
تیشک خستنه سه‌ر هۆکارو
ئاکامه‌کانی ئه‌م به‌ربه‌ستانه ،
له‌ده‌وله‌مه‌ندکردنی باسه‌کان
رۆلێکی سه‌ره‌کیان هه‌بوو.
شایانی
باسه‌خوله‌که کۆمه‌ڵێک زانیاری
گرنگی به‌به‌شداران گه‌یاند
که‌باشترین
هانده‌ر بۆ تێکۆشانێکی نوێ
له‌گۆرپانی ئه‌رکی ریکخراوه‌ی
ونیشتمانی به شێوه‌یی
زانستی
یه
.
به‌شداران پاش
دوو رۆژ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری
به‌سوود و بایخداری له مامۆستا
دیاکۆ
شێخ ئاغایی به هیوای به‌رده‌وامی
ئه‌م ده‌ورانه‌له‌داهاتوو به
دلگه‌رمی
له‌یه‌کتر ما‌لئاوایان کرد.
ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی کوردان
له‌سۆئێد
















|