|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران
420080501
ره‌حیم ره‌شیدی
ئه‌میر سورسوری خه‌ڵکی شاری سنه،
ماوه‌ی سێ ساڵ گیرانی به‌سه‌ردا
سه‌پا.
به گوێره‌ی ئاژانسی
هه‌واڵنێری موکریان،
هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شاری سنه،
به ناوی ئه‌میر سورسوری، به
تاوانوه‌پاڵدانی هاوکاری کردن
له‌گه‌ڵ رێکخراوێکی کوردی دژی
رێژیم، له لایه‌ن دادگای شۆرشی
کۆماری ئیسلامی له شاری سنه،
ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ندیخانه‌ی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ناوبراو ئێستا له گرتووخانه‌ی
شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ره.
بنه‌ماڵه‌یه‌کی کرماشانی به‌هۆی
هه‌ژاری‌و ده‌ستکورتییه‌وه،
به‌تێکڕایی خۆکوژیان کرد.
خێزانێکی سێ که‌سی له گوندێکی
سه‌ربه شارستانی سونقور، له
پارێزگای کرماشان، به هۆی
هه‌ژارییه‌وه، خۆیان له برق
داوه.
له‌م ڕووداوه‌دا، باوکێک وێرای
دوومنداڵه ساواکه‌ی هه‌وڵی
خۆکوژیان داوه، به‌ڵام ته‌نیا
دوو منداڵه‌که مردوون.
باوکی ئه‌و منداڵانه پاش
ڕووداوه‌که باسی له‌وه کردوه،
نه‌یده‌ویست ژیانی منداڵه‌کانی
هاوچه‌شنی ژیانی باوکیان بێ.
لێکۆڵینه‌وه‌کان باس له‌وه
ده‌که‌ن، جیا له ده‌ست کورتی
که بۆته هۆی هاتنه ئارای ئه‌م
کاره‌ساته، ئه‌و پیاوه هیچ
چه‌شنه نه‌خۆشی یان کێشه‌یه‌کی
ڕه‌وانی نه‌بووه، به‌ڵکوو باری
گرانی ژیان وای لێکردوه که بیر
له کوشتنی خۆی‌و جگه‌رگۆشه‌کانی
بکاته‌وه، به‌ڵکوو به‌وشێوه‌یه
له کوله مه‌رگی نه‌جاتیان بێ.
مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
کرێکاران شیرکه‌تی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌فت ته‌په، بۆ
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان،
پێنایه ده‌هه‌مین رۆژ.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆش
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری حه‌فت
ته‌په له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری
شاری شوش به‌رده‌وام بوو.
له کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌مرۆدا پتر له 2500 کرێکار
به‌شدار بوون‌و به وتنه‌وه‌ی
دروشمگه‌لی وه‌کوو، کرێکاری حه‌فت
ته‌په‌ین، برسین، برسین، به‌ربرسی
بێ موبالات ده‌ست له کار
هه‌ڵگره، کرێکاری حه‌وت
ته‌په‌ین، ده‌مرین به‌ڵام
زه‌لیلی قبوڵ ناکه‌ین.
شایانی باسه هێزه چه‌کداره‌کانی
رێژیم له شاری شوش‌و
ده‌ورووبه‌ری گه‌ماڕۆی کرێکارانی
ناڕازیان داوه‌وه‌و ناهێڵن که
کرێکاران به‌ره‌و میدانی شار
به‌رێبکه‌ون. هاوکات هێزه‌کانی
کۆماری ئیسلامی رێگا به خه‌ڵکی
دیکه ناده‌ن تێکه‌ڵ به ئاپۆڕای
کرێکارانی نارازی بن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی
کرێکاریدا ئاشکرا بوو، مانگرتن‌و
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کرێکارانی
ایران سه‌درای شاری بووشێهر،
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی
مووچه‌و که‌م‌وکورتی پێوه‌ندیدار
به ژیان‌و گوزه‌رانی
کرێکارانه‌وه، هه‌روا درێژه‌ی
هه‌یه‌و به‌رپرسان هیچ
هه‌نگاوێکیان بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان هه‌ڵنه‌گرتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
26 هه‌واڵنێری رۆژنامه‌ی "ایران
زمین" به هۆی مانگرتن سه‌باره‌ت
به که‌موکوڕییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی
ناوبراو، له‌سه‌ر
کار ده‌رکراون.
ده‌وڵه‌تی ئوستوڕالیا، خه‌ریکه
دژی سه‌رۆک کۆماری حکومه‌تی
ئیسلامی ئێران، سکاڵانامه‌یه‌ک
ده‌داته دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی
لاهه.
کوین ڕاد، سه‌رۆک وه‌زیری وڵاتی
ئوستڕاڵیا ئاشکرای کرد،
وڵاته‌که‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ییه
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ
دنه‌دانی تیرۆر‌و توند‌و تیژی دژی
وڵاتی ئیسڕائیل، سکاڵانامه‌یه‌ک
بداته دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی
لاهه.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه
ده‌کات، ئه‌حمه‌دی نژاد جیا
له‌وه‌ی قسه‌ی دژ به جوله‌که
کردوه، هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه
ئیسڕائیل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی
ده‌سڕێته‌وه،
به گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌و
کاربه‌ده‌سته‌ی ئوستوڕاڵیا،
ڕاوێژکارانی ماف‌و یاسا،
سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن، سکاڵانامه‌که
له دژی سه‌رۆک کۆماری، کۆماری
ئیسلامی ئێران، بۆ دادگای
نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه ئاماده
بکه‌ن.
شیاوی بیر هێنانه‌وه‌یه پێشتر
خومه‌ینی باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد،
ئه‌گه‌ر هه‌موو موسڵمانان جامێک
ئاو بکه‌ن به‌سه‌ر ئیسڕائیلدا،
ئه‌و وڵاته نامێنێ‌و ده‌بێت به
ژێر ئاوه‌وه، یان باسی ئه‌وه‌ی
ده‌کرد، رێگای قودس له
که‌ربه‌لاوه تێپه‌ڕ ده‌بێ‌و
به‌م چه‌شنه ته‌نووری شه‌ڕی بۆ
ماوه‌ی 8 ساڵ، له‌گه‌ڵ وڵاتی
عێراق گه‌رم ڕاگرت.
شیاوی باسه، قسه‌و لێدوانه‌کانی
ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌باره‌ت به
پرس‌و بابه‌ته
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی ڕووبه‌ڕوو
بۆته‌وه‌و هۆکارێک بووه بۆ
ئه‌وه‌ی دونیا له‌به‌رانبه‌ر بێ
مه‌نتقی سه‌رۆک کۆماری حکومه‌تی
ئیسلامی ئێران‌دا، وه‌ده‌نگ بێن.
|