ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران له سوید به شداری له 1 مای ڕۆژی جیهانی کرێکار کرد.
ڕۆژی پێنشه‌ممه 1 مانگی مای 2008 کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سوید له گه‌ڵ سوسیال دیموکراته‌کانی ئه‌و شاره له ڕێوره‌سمی رۆژی جیهانی کرێکاراندا به‌شداریان کرد. سه‌ره‌تا خه‌ڵکه‌که له نیزیک که‌نیسه‌ی گشتی شار کۆبوونه‌وه. ئه‌و کات گروپێک به موسیقا مارشی تایبه‌ت به ڕۆژی جیهانی کرێکاران ده‌ستیان پێی کرد. پاشان خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی شوعاری جوراوجۆر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ 1ی مانگی مای به نێو شاری لینشۆپینگ دا به ڕێکه‌وتن. ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران ئه‌و ساڵیش وه‌ک ساڵانی پێشوو له ئه‌و ڕێوره‌سمه‌دا به هه‌ڵ کردنی ئالای کوردستان و ئارمی حیزب به‌شداریان کرد، پێویسته بگووترێت که خۆپیشانده‌ران دوایی له مه‌رکه‌زی شار کۆبوونه‌وه و چه‌ند که‌سێک به بۆنه‌ی 1 مای په‌یامیان پێشکه‌ش کرد . شایانی باسه هونه‌رمه‌ندی به ناوباگی کورد کاک نجمه‌دین غوڵامی له ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا به شداریکرد. کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوید
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com