|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران 6
20080501
ره‌حیم ره‌شیدی
فه‌رشاد دوسی پوور ده‌ستبه‌سه‌ر
کرا.
ئاشکرا بوو، هێزه‌کانی رێژیم له
شاری ئه‌یوان غه‌رب، سه‌ربه
پارێزگای کرماشان، فه‌رشاد دوسی
پوور، خوێندکاری چالاکی کوردیان
ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه‌وو بۆ شوێنێکی
نادیاریان راگواستووه.
شایانی باسه پێشتر ناوبراو به
هۆی وتاردان له تریبونی کراوه‌ی
زانستگا تاران بۆ ماوه‌ی 55 ڕۆژ
ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، پاشان به
دادانی گره‌وه‌ێکی 50 میلیۆن
تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ئێوین
ئازاد کرا.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خوێندکاره
کورده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به‌په‌رۆشی وه‌زعی کوره‌که‌یانن،
باسیان له‌وه کردوه، ناوبراو
ده‌با به هۆی نه‌خۆشی له
نه‌خۆشخانه بایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا ڕوون
نیه، کام دام‌وده‌زگای رێژیم،
فه‌رشاد دوسی پووریان
ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه، به‌ڵام باس
له‌وه ده‌کرێ ڕه‌نگه هۆی گیرانی
ئه‌م جاره‌ی فه‌رشاد به‌هۆی ئه‌و
چالاکیانه‌وه بێ که بۆ
له‌قاودانی کێشه‌کانی ئه‌م
دوایانه‌ی شاری ئه‌یوان غه‌رب
کردوونی.
به‌ختیار ره‌حیمی‌و
ئه‌حمه‌د دانش په‌زیر بۆ
گرتووخانه ڕاگوێزران‌و فه‌ردین
مورادی
2
ساڵ گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌ختیار ره‌حیمی ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی هاوهه‌نگاوی بۆ
پێکهێنانی ناوه‌ندی کرێکاری رۆژی
28ی پووشپه‌ڕی ساڵی پار له نێو
ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر
کرا، پاش تێپه‌ڕ کردنی 10 مانگ
ده‌ستبه‌سه‌ری له ژێر
ئه‌شکه‌نجه‌و جه‌زره‌به‌دان، بۆ
به‌ندی 209ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات
له گرتووخانه‌ی ئێوین
راگوێزراوه‌و تاکوو ئێستا
چاره‌نووسی ناڕوونه. هه‌روه‌ها،
ئه‌حمه‌د دانش په‌زیر ناسراو به
ئه‌لف بیقه‌رار، له مانگی
ڕێبه‌دانی پاردا له ماڵه‌که‌ی
خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، بۆ
به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێوین
راگوێزراوه‌وه چاره‌نووسی
نادیاره.
هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵانه
زانرا، فه‌ردین مورادی، رێکه‌وتی
21ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له
لایه‌ن لقی 1ی دادگای شۆرشی رێژیم
له شاری سنه، ماوه‌ی دوو سال
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو،
له‌لایه‌ن دادگای پێدا
چوونه‌وه‌وه ماوه‌ی گیرانه‌که‌ی
کراوه به 3 ساڵ. ناوبراو تاوانی
ئه‌وه‌ی وه‌پاڵدراوه که هاوکاری
رێکخراوێکی کوردی دژبه‌ری رێژیمی
کردوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌ندی
خه‌به‌ری حدکا، ئاشکرای کرد،
ماوه‌یه‌كه رێژیم به بهانه‌ی
جۆاروجۆره‌وه ده‌ێهه‌وی خه‌ڵكی
كوردستان به گشتیی‌و مهاباد به
تایبه‌تی بۆ لای خۆی رابكێشێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو
پیلانێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ بۆ به
چۆك داهێنانی خه‌ڵك.
ماوه‌یه‌كه رێژیم ده‌ستی كردوه
به گرتنی موتۆر سیكلێت‌و دواتر
بۆ دانه‌وه‌ی پێش شه‌رتێك بۆ
خاوه‌ن موتۆره‌كان داده‌نێ كه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆ گرتنی
باری كاسبكاره‌كان‌و هه‌روه‌ها
له داوخستنی ئه‌ندامانی‌و
لایه‌نگرانی نهێنی حیزبه
كوردیه‌كانی دژبه‌ری كۆماری
ئیسلامیی، هاوكاری رێژیم بكه‌ن.
له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا پێیان
راگه‌یاندون كه ئه‌و كه‌سانه
ده‌توانن به مه‌یلی خۆیان
كاسبی‌و كاری قاچاخ بكه‌ن‌و له
لایه‌ن رێژیمه‌وه هیچ
به‌ربه‌ستێكیان بۆ دروست ناكرێ‌و
ئه‌گه‌ریش هاوكاریی نه‌كه‌ن وه‌ك
كه‌سێكی سیاسی چاویان لێ
ده‌كه‌ن‌و ره‌وانه‌ی
گرتووخانه‌كانی رێژیمیان ده‌كه‌ن
حه‌وت که‌س له هه‌ڵبژێردراوانی
کۆمه‌ڵی به‌هائیه‌کانی ئێران،
له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
ماڵپه‌ری ئێران پرس نیوز له زمان
چالاکانی مافی مرۆڤ‌و دێموکراسی
له ئێران ئاشکرای کرد، رێکه‌وتی
25ی بانه‌مه‌ڕ هێزه‌کانی ئاسایشی
رێژیم حه‌وت که‌س له
هه‌ڵبژاردراوانی کۆمه‌ڵی
به‌هائیه‌کانی ئێرانیان
ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه.
باس له‌وه ده‌کرێ که مالی
گیراوه‌کان پشکێنراوه‌وه‌و ده‌ست
به‌سه‌ر که‌لوپه‌لی تایبه‌تی‌و
تاکه که‌سیاندا گیراوه.
شیاوی وتنه، ئه‌و حه‌وت که‌سه،
به‌رپرسی ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری
ئایینی به‌هائیه‌کانی ئێران بوون،
تاکوو ئێستا هۆکاری گیرانی ئه‌م
که‌سانه ڕووننه‌بۆته‌وه
شیاوی باسه، به‌هائیه‌کانی ئێران
که‌مایه‌تێکی ئایینین که کۆماری
ئیسلامی به فه‌رمیان ناناسێ‌و
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
ئه‌و رێژیمه‌دا، که‌وتونه‌ته
به‌ر ئازار‌و ئه‌زیت‌و سیاسه‌تی
هه‌ڵاواردن له دژیان به‌رێوه
چووه‌و تاکوو ئێستا رێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان سه‌باره‌ت
به‌م کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی
ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه
بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ی حه‌وتووی
داهاتوو، دادگایی کردنی 4
بڵاوکراوه به‌رێوه بچێت.
کۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن به
تاوانوه‌پاڵدانی چوار به‌رپرسی
بڵاوکراوه‌کانی،اقبال،
اسرار، نامه‌و بهار تالش، رۆژی
29ی ئه‌م مانگه له لقی 76ی
دادگای تاوانی پارێزگای تاران
به‌رێوه ده‌چێت.
هه‌والنێری ئیسنا له‌م
باره‌یه‌وه ئاشکرای کرد، له
درێژه‌ی پێڕاگه‌یشتن به
دۆسیه‌کانی چاپه‌مه‌نی له لقی
76ی دادگای تاوانی پارێزگای
تاران، بڕیاره رۆژی یه‌کشممه،
دادگای ناوبراو به سه‌رۆکایه‌تی
قازی خوراسانی کۆبێته‌وه.
دادگوسته‌ری شاری هه‌مه‌دان
له‌ناردنی په‌روه‌نده‌ی زه‌هرا
به‌نی یه‌عقوب بۆ تاران خۆی
بوارد.
له‌م باره‌وه ئه‌بولقاسمی به‌نی
یه‌عقوب باوکی خوێندکاری کوژراو،
دوکتور زه‌هرا به‌نی یه‌عقوب،
رایگه‌یاند به‌رپرسانی
دادگوسته‌ری شاری هه‌مه‌دان، له
ناردنی په‌روه‌نده‌ی کچه‌که‌ی که
به شێوه‌یه‌کی گوماناوی
کوژرابوو، بۆ تاران خۆی بوارد.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ،
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رێکه‌وتی 15ی
ره‌شه‌مه‌ی پار، نامه‌ی دیوانی
به‌رزی وڵاتی بۆ به‌رێکردنی ئه‌و
دۆسیه بۆ تاران، داوه به
به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له
هه‌مه‌دان، به‌ڵام ئه‌وان له
ناردنی په‌روه‌نده‌که خۆ
ده‌بوێرن.
شایانی بیر هێنانه‌وه‌یه، زه‌هرا
به‌نی یه‌عقوب خوێندکارێکی
ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی زانستگای
پزیشکی شاری هه‌مه‌دان بوو که
رێکه‌وتی 20ی ره‌زبه‌ری پار له
لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر کراو پاش چه‌ند رۆژ
ته‌رمه‌که‌ی دراوه به
بنه‌ماله‌که‌ی‌و به‌رپرسان
رایانگه‌یاند زه‌هرا خۆی
کوشتووه.
به‌لام بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو پێیان
وایه زه‌هرا له ژێر
ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید بووه.
شیاوی باسه،چه‌ند ڕۆژ به‌ر له
ئێستا، دادسرای شاری سنه‌ش
سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی خوێندکاری
کورد شه‌هید برایم لوتفولاهی که
ساڵی پار له گرتووخانه‌ی
ئیتلاعات له ژێر شکه‌نجه‌دا
شه‌هید بوو، بڕیاریکی هاوچه‌شنی
دۆسییه‌ی زه‌هرا به‌نی یه‌عقوبی
داوه.
وته بێژی پنتاگۆن پێیوایه،
ئه‌گه‌ر ئێران مل
به‌داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌دات، شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دێته
ئاراوه.
جف مورل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئامریکا رایگه‌یاند،
ئامریکا نایهه‌وێت له‌گه‌ڵ کۆماری
ئیسلامی مامه‌ڵه بکات، به‌ڵکوو
ئێمه حه‌ولی چڕکردنه‌وه‌ی
زه‌خت‌و زۆر بۆسه‌ر رێژیمی ئێران
ده‌ده‌ین تاکوو ده‌ست له
ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌دا
هه‌ڵگڕی.
ناوبراو له دڕێژه‌ی وسه‌کانیدا
ده‌لێ، ئه‌گه‌ر رێژیم ده‌ست له
په‌ره‌پێدانی به پرۆژه‌ی ناو‌کی
هه‌ڵگرێ‌و فیتنه‌و ئاژاوه له
ناوچه‌دا نه‌نێته‌وه، ئه‌وسا
ده‌کرێ زه‌خت‌و زۆره‌کان له‌سه‌ر
کۆماری ئیسلامی که‌م بکرێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری له
کۆتایی قسه‌کانیدا وێرای ئه‌وه‌ی
ئاماژه ده‌کات هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ
وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیمی تاران له
ئارادا نییه، به‌ڵکوو
ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێژیمی
ئێران له‌به‌رده‌ست دایه، به‌ڵام
تاکوو ئێستا ئه‌م ڕێگامان
نه‌گرتۆته‌به‌ر.
|