|
ئه‌زموونه نه‌خواستراوه‌كان و
داهاتووی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكرات
یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردتسانی ئێران
له مێژوی خۆیدا چه‌ندین قۆناخی
دژواری تێپه‌ڕ كردووه و
توانیویه ببێ به ڕێكخراوێك كه
كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی
بزاڤی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان‌دا هه‌یه. له
ساته‌وه‌ختی دامه‌زرانی كۆماری
كوردستان‌دا، یه‌كیه‌تیی لاوان،
وه‌كوو ڕێكخراوێكی چالاك، توانی
رۆڵی خۆی له كۆمه‌ڵگا‌دا بنوێنێ
و ڕێبه‌ری گه‌وره وه‌كوو شه‌هید
د. قاسملوو په‌روه‌رده بكات و
ببێته سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان.
به دوای روخاندنی كۆماری
كوردستان، یه‌كیه‌تیی لاوان، به
بۆنه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و کاته
به جۆرێك له جۆره‌كان
چالاكییه‌كانی چووه خانه‌ی
خه‌باتی نهێنی و تا
سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران
له ساڵی ١٩٧٩دا درێژه‌ی هه‌بوو.
به‌دوای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كیه‌تیی
لاوان چالاكانه به‌شداری له
پاراستی گه‌لی كورد و خاكی
كوردستانی كرد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری
بزاڤی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران.
له‌و كاته‌وه تاكوو ئێستا
یه‌كیه‌تیی لاوان ڕوبه‌ڕووی
چه‌ندین كێشه‌ی ناخوازراو
بۆته‌وه، بێجگه له ئه‌و
كۆسپانه كه رێژیمی ئاخۆندی بۆ
حیزبی دێموكرات و یه‌كیه‌تیی
لاوانی پێكی هێناوه، چه‌ندین
جار گرووپی جیاواز له نێو
ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات و
یه‌كیه‌تیی لاوان هه‌و‌ڵیان داوه
زه‌ربه له بزاڤی گه‌لی كورد
به ئینشعابكردن و كێشه دروست
كردن له نێو جووڵانه‌وه‌ی
گه‌له‌كه‌ماندا بده‌ن. ئه‌م
ئینشعابانه زۆر جار فوكوسی
خه‌باتی ڕفاندوه‌و و له جیاتی
وزه‌و توانا به‌خشین‌و
هێزه‌كه‌مان به كار بهێنین بۆ
تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئامانجه‌كانمان، كه‌وتوینه‌ته
نێو تۆڕی نه‌یارانی
گه‌له‌كه‌مان‌و تووشی كێشه‌ی
نێوخۆیی كردووین. هه‌موو ئه‌م
ڕووداوانه، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه كه لایه‌نی جۆراوجۆر
ئیدعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
ڕێكخراوه‌كه‌مان لاواز بووه،
به‌هێزمانی كردوه و ئه‌وه‌ی بۆمان
ڕوونكردوه‌ته‌وه كه له كاتی
هه‌ستیاردا ده‌بێ سووربین له‌سه‌ر
وه‌فاداری و باوه‌ڕی خۆمان به
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانمان.
نزیك به دوو ساڵ به‌دوای لادانی
گرووپێك له ئه‌ندامانی
یه‌كیه‌تییه‌كه‌مان، ده‌بیینین
كه ڕێكخراوه‌كه‌مان تووانیویه
سه‌ركه‌وتن له هه‌موو
بواره‌كانه‌وه به‌ده‌ست بهێنێ.
چه‌ند نموونێك ئه‌وه‌یه كه به
دووای ئینشعابه‌كه تووانیمان زۆر
له پێشوو چالاكتربین و ڕێكخستن
له نێو خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان‌و ئێران و چه‌ند
وڵاتێكی ئه‌ورووپا و باكووری
ئا‌مریكا و ئوسترالیا پێكبهێنین و
له بواری پێوه‌ندیه‌وه
ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست
هێناوه، كه له سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه
پێویسته ئاماژه به
ئه‌ندامبوونی فه‌رمی یه‌كیه‌تیی
لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
له یه‌كیه‌تیی لاوانی
نێونه‌ته‌وه‌ی سۆسیالیست دا
بكه‌ین. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م
سه‌ركه‌وتنانه ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌سه‌لمێنێ كه یه‌كیه‌تیی لاوان
هه‌تا له كاتێكدا كه نه‌یارانی
ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
خه‌سارمان پێ‌بگه‌یه‌نن،
ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێموكرات قه‌ت ڕێگا ناده‌ن ئه‌م
هه‌وڵانه خه‌سار له
ڕێكخراوه‌كه‌مان بكه‌وێ.
پێویستیشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
بكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر
یه‌كیه‌تیی لاوان ئه‌و توانایه‌ی
هه‌یه ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه
به‌ده‌ست بهێنێ به دوای
ئینشعاب‌و گوشاری نه‌یارانی،
پۆتانسیێلی ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆر
به‌هێزتر و چالاكتر بێت ئه‌گه‌ر
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێ بدرێ له
نێو خاك و خه‌ڵكی خۆماندا
چالاكیه‌كانمان په‌ره پێبده‌ین.
یه‌كیه‌تیی لاوان وه‌ك هه‌ر له
مێژووی پڕ له شانازی خۆی
نیشانی داوه، هه‌ڵگری خه‌م‌و
ئازار، ئاوات‌و ئامانج، هزر‌و
ئه‌ندیشه‌ی لاوی كورد‌و
كۆمه‌ڵگای كوردی بووه‌و له‌و
پێناوه‌شدا ده‌یان رۆڵه‌ی
به‌نرخی خۆی فیدا كردووه و له
داهاتوویش دا هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێ له تێکۆشانی خۆی.
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
|