|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران 7
20080501
ره‌حیم ره‌شیدی
گیراوێکی سیاسیی له مه‌هاباد له
دار دراو یه‌کێکی دیکه‌ش له‌ژێر
شکه‌نجه‌دا شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی خه‌به‌ری حدکا له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد، له
چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا به‌ندكراوێك
له شاری مه‌هاباد به‌ناوی
موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌وقی، له
سێداره دراوه.
محمدامین شوقی له رێپێوانه‌كانی
لاوانی كوردستان، بۆ ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین به‌كوشتنی شوانه سه‌ید
قادر به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بووو
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه به تۆمه‌تی
هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزێكی سیاسیی
كورد ره‌وانه‌ی زیندان كرا، دواتر
تاوانی كوشتنی سه‌ربازێكی
رێژیمیان دایه پاڵی‌و به‌و
بیانووه‌وه حوكمی
له‌سێداره‌دانیان به سه‌ر‌دا
سه‌پاندوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 27ی
بانه‌مه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی،
هاووڵاتی کورد کاوه عه‌زیزپوور
خه‌ڵکی ئاوایی دریاز ی ناوچه‌ی
شاروێرانی مه‌هاباد، ماوه‌ی زیاتر
له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه
به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
هێزه کورده به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی
کۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر
کرابوو.
ناوبراو له چه‌ند مانگ
له‌مه‌وبه‌ره‌وه به هۆی
ئه‌شکه‌نجه تووشی سه‌کته‌ی مێشک
هاتبوو، ڕۆژی هه‌ینی له یه‌کێک
له نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ گیانی
له‌ده‌ستداوه.
شیاوی ئاماژه‌یه، رێژیم ئیزنی
به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو نه‌داوه
رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ
دابنێن.
ناوه‌ندی خه‌به‌ر له کۆتاییدا،
به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
شه‌هیدانه ده‌کات.
شۆفیره‌كانی رێگای جوانڕۆ ـ
كرماشان، له‌به‌رده‌م شاره‌وانی
جوانڕۆ مانیان گرت.
ناوه‌ندی خه‌به‌ری حدکا له
هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند، رۆژی
پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 26ی
بانه‌مه‌ری 1387ی هه‌تاوی،
شۆفیره‌كانی رێگای جوانڕۆ ـ
كرماشان له به‌رده‌م شاره‌داری
شاری جوانڕۆ مانیان گرت.
مانگرتنه‌كه به هۆی موسافیركێشی
كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له‌و
مه‌سیره دا سازكرا كه
ده‌بێته‌وه هۆی كه‌متر بوونی
داهاتی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له‌و
رێگادا كار ده‌كه‌ن‌و له‌و
رێگایه‌وه بژیوی ژیانیان دابین
ده‌كه‌ن.
شایانی باسه گرانی له
راده‌به‌ده‌ری پێداویستیه‌كانی
ژیان‌و كه‌میی داهات، بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی خه‌ڵك بۆ
دابین كردنی بژێوی ژیانیان، چه‌ن
شیفته كار بكه‌ن، به تایبه‌ت
كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی دوای كاری
ئیداری چه‌ندین كاری دیكه وه‌ك
شۆفێری‌و دوكانداری‌و ... هتد له
ئه‌ستۆ ده‌گرن.
كۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی
چیا له مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو
رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 26ی
بانه‌مه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی،
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له شاری
مه‌ریوان كۆنفرانسێكی به
مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ پێك هێنا. له‌و
كۆنفرانسه‌دا 7 كه‌س وه‌كوو
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری‌و دووكه‌س وه‌كوو
ئه‌ندامی چاو‌دێر هه‌ڵبژێردران.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ساڵی
1381ی هه‌تاوی، له لایه‌ن
كۆمه‌ڵێك له لاوانی شاری
مه‌ریوانه‌وه به مه‌به‌ستی
پارێزگاری له ژینگه، دامه‌زرا،
به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه ئیجازه‌ی یاسایی
پێ‌نه‌دراوه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه
كاروچالاكی‌یه‌كانی خۆی له شاری
مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌باو رۆڵی
كاریگه‌ری له رۆشنكردنه‌وه‌ی
خه‌ڵك له بواری پاراستنی
ژینگه‌دا هه‌بووه‌و چه‌ندین جار
هه‌ڵمه‌تی ئاگركوژاندنه‌وه‌و
خاوێن كردنی گۆلی زرێبار وه
ئه‌ستۆ گرتووه.
له نێوان خه‌ڵکی لوڕدگان‌و
هێزه‌کانی رێژیم‌دا پێکدادان
هاتۆته ئاراوه.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌کان، له نێوان خه‌ڵکی
شاری لوڕدگان سه‌ربه پارێزگای
چوارمحاڵی به‌ختیاری‌و هێزه‌کانی
رێژیم شه‌ڕو پێکدادان هاتۆته
گۆڕی.
شایانی باسه باس له‌وه ده‌کرێ
که به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو
پێکدادانانه‌وه زۆر ناوه‌ندی
ده‌وڵه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵکی
نارازییه‌وه ئاگریان
تێبه‌ردراوه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان رێژیم
له شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ره‌وه
هێزی له شاره‌کانی لوڕدگان‌و
ئالونی کۆکردۆته‌وه‌و تاکوو
ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه
بارودۆخی شاری لوڕدگان
نائاسایه‌و هه‌واڵه‌کان باس
له‌وه ده‌که‌ن چه‌ند که‌س له‌م
شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونانه‌نه‌دا
کوژراون‌و به ده‌یان که‌س
بریندار بوون.
له وڵاتی ئێران نرخی کرێی
هاتووچۆ به ئوتوبووس 100 له 100
زیادی کردوه
ئه‌حمه‌د ره‌ضا عامری
به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی
شیرکه‌ته‌کانی ئوتووبوسی
موسافیرکێشی ده‌ره‌وه‌ی
شاره‌کان، ده‌لی، له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا بۆ کرێنی
یه‌ک ئوتووبووس له ماشێنسازانی
نێوخۆیی ئه‌بێ دوای ناونوسسی کردن
9 مانگ دیسان چاوه‌ڕێ بمێنینه‌وه
تاکوو بزانیین کاره‌که
سه‌رده‌گرێ‌و پاشان نرخی کرینی
ئووتووبووس نزیک به 200 میلیۆن
تمه‌نه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ،
هۆکاری گرانی ئوتوبووس له‌وه
سه‌ه‌رجآوه ده‌گرێ که گۆیا
کرینی شت‌مه‌کی پێوه‌ندیدار به‌م
ماشینانه‌وه گران بووه.
ئه‌حمه‌د ره‌زا عامری له
کۆتاییدا باس له‌وه ده‌کات،
به‌هۆی گران‌و ئاوسانی ئابوری هیچ
گومانی تێددا نییه که له
داهاتوودا نرخی بلیته‌کانی
هاتووچۆ به ئوتوبووس زیاد
ده‌کات.
شایانی باسه چاوه‌دێران پێیان
وایه گه‌مارۆکانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ری خراپی
له‌سه‌ر ئابوری خه‌ڵک داناوه‌وه،
گرانی بوونی پێداویستیه‌کانی
خه‌ڵک‌و ته‌نگه‌به‌ر بوونه‌وه‌ی
ژیان ئاکامی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ه‌ن
که سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی
ئێران پێکی هێناوه.
جلوه جه‌واهری، چالاکی مافی ژنان
بۆ دادگای رێژیم بانگکرا.
جلوه جه‌واهری له چالاکانی
که‌مپینی یه‌ک میلیۆن واژو بۆ
دادگای شۆرشی رێژیم بانگکرا.
ناوبراو تاوانی ئه‌وه‌ی
وه‌پاڵدراوه که گۆیا هه‌نگاوی
دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ناوه‌وه‌وو له‌م باره‌وه به هۆی
هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری
گۆڕان بۆ به‌رانبه‌ری له مانگی
سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا هاورێ
له‌گه‌ڵ مریه‌م حوسێن خواه،
ماوه‌ی یه‌ک مانگ له گرتووخانه‌ی
ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و پاشان
به دانانی گره‌و ئازاد کران.
بڕیاره جلوه له لقی 13ی
دادگای شۆرشی رێژیم له تاران،
ریکه‌وتی 12ی گه‌لاوێژ دادگایی
کردنه‌که‌ی به‌رێوه بچێ.
له نێوان کرێکارانی
ناڕازی شیرکه‌تی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌وت ته‌په‌و هێزه‌کانی
رێژیم‌دا تێکهه‌ڵچوون هاته
ئاراوه.
له
درێژه‌ی حه‌وله‌کانی کرێکارانی
نه‌یشه‌که‌ری حه‌وت ته‌په‌ی شاری
شوش بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی
مافه‌کانیان، پتر له 2000 که‌س
له کریکارانی شیرکه‌تی ناوبراو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاورێ
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له
شه‌قامی چوارده‌زگای ئه‌هواز له
شاری شوش، ده‌ستیان به
رێپێوانێکی هێمانه کرد که له
لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی
رێژیمه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ
پێکهات‌و گه‌مارۆ دران.
پاشان هێزه‌کانی رێژیم به که‌ڵک
وه‌رگرتن له گازی فرمێسک رێژ‌و
جۆماغ‌و تێڵا له خه‌ڵکه‌که‌یان
داوه، ئه‌وجار کرێکاران به
وتنه‌وه‌ی دروشم داوای هاوکاری‌و
پشتیوانیان له‌سه‌ربازه
چه‌کداره‌کان کردوه.
شایانی باسه هه‌واڵه‌کان باس
له‌وه ده‌که‌ن که شاری شوش
تاکوو ئاماده کردنی ئه‌م
هه‌واڵه نائارامه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
به‌شێک له کریکارانی کارگه‌ی
ئێران برک سه‌باره‌ت به
که‌م‌وکوڕی‌و نه‌بوونی مووچه‌ی
پێویست له‌به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری
ناوه‌ندی ئه‌و کارگه‌یه له شاری
تاران کۆبوونه‌وه‌ی
ناڕه‌زایه‌تیان پێکهێناوه.
|