|
کۆچی دووایی کاک حه‌بیبوڵڵا
زیبایی
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 17
مای 2008، کاک حه‌بیبوڵڵا زیبایی
باوکی شه‌هید محه‌مه‌د زیبایی و
هه‌ڤاڵ بیژه‌ن زیبایی به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ئاڵمانیای پارتی ئازادیی
کوردستان، له ته‌مه‌نی 85
ساڵییدا له شاری سنه کۆچی
دووایی کردووه.
به‌مبۆنه‌یه‌وه به‌ناوی
خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانی پارتی
ئازادیی کوردستانه‌وه له ناخی
دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی
پێشکه‌شی بنه‌ماڵه و که‌سوکاره
به‌ڕێزه‌که‌ی به‌گشتی و هه‌ڤاڵ
بیژه‌ن زیبایی به‌تایبه‌تی
ده‌که‌ین و له خه‌میدا هاوبه‌شیی
ده‌رده‌بڕین.
خوالێخۆشبوو کاک حه‌بیبوڵڵا
زیبایی، ساڵی 1302 هه‌تاوی له
شاری سنه له دایکبووه. له
ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ده‌ڕواته
ریزه‌کانی ئه‌رته‌شه‌وه. له
سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا،
له‌به‌ر هۆگریی به کۆماری
کوردستان ده‌که‌وێته ژێر
چاوه‌دێری و وه‌ک باقی ئه‌فسه‌ره
کورده‌کانی ریزی ئه‌رته‌ش له
شوێنه هه‌ستیاره‌کان
رایده‌گوێزن. له‌سه‌رده‌می
راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، وه‌ک
ئه‌رته‌شییه‌کی ئازادیخواز لاگیری
له خه‌ڵک و راپه‌ڕین ده‌کا.
باوه‌ڕ و هه‌ڵوێستی ئازادیخوازنه
و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی
خوالێخۆشبوو له بنه‌ماڵه و
خێزانه‌که‌ی ڕه‌نگی دابووه‌وه.
هه‌ربۆیه کوڕه‌کانی ریزی خه‌باتی
ئازادیبه‌خش هه‌ڵده‌بژێرن.
کاک حه‌بیبوڵڵا له نزیکه‌ی 30
ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی هه‌ڵوێستی
خۆی و رێبازی کوڕه‌کانییه‌وه
به‌رده‌وام له‌ژێر گوشاره‌کانی
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیم له
سنه‌دا بووه و له‌م سۆنگه‌وه
ئازار و ناڕه‌حه‌تیی زۆری دیت.
به‌ڵام قه‌ت کۆڵی نه‌دا و ته‌سلیم
به ئیراده‌ی دوژمنانی کورد
نه‌بوو و هه‌هه‌رده‌م شانازیی به
هه‌ڵوێستی کوڕه‌کانییه‌وه
ده‌کرد و چه‌رمه‌سه‌ریی رێی
نیشتمانپه‌روه‌ریی به سه‌ربه‌رزی
خۆی دا ده‌نا. له ته‌واوی ئه‌و
ساڵانه‌دا به‌خه‌می هه‌واڵ و خه‌م
و خه‌ونه‌کانی "شاخ" و
"ده‌ره‌وه" بوو و له‌گه‌ڵ
شه‌هیدبوونی هه‌ر پێشمه‌رگه
وهه‌ڤاڵێکی کوڕه‌کانییدا،
ده‌بووه هاوخه‌می بنه‌ماڵه‌که‌ی.
یه‌ک له‌و خه‌مه گه‌ورانه‌ی که
بێجگه له داخی شه‌هید بوونی
کوڕه‌که‌ی، له‌سه‌ر دڵی ئاغای
زیبایی نیشت، شه‌هیدکرانی رۆڵه‌ی
هه‌ڵکه‌وتووی کورد و
دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی
کوردستان، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا
بوو.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه کاک
حه‌بیبوڵڵای کردبووه خۆشه‌ویست و
جێی رێزی هه‌موو ئه‌و
خه‌باتگێڕانه‌ی که ده‌یانناسی.
یاد و خۆشه‌ویستیی
خوالێخۆشبوو، له دڵی
خه‌باتگێڕانی پارتی ئازادیی
کوردستاندا به گه‌رمیی
ده‌مێنێته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
29 گوڵانی 2708
18 مای 2008
|