|
له‌مه‌ودوا نا‌توانیت خۆت
له‌ده‌وام بدزیته‌وه!
به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون
له‌راستگۆیی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌وام
نه‌كردنیان، چه‌ند كۆمپانیانیه‌كی
به‌ریتانی ئامێری
ئاشكراكردنی درۆ به‌كارده‌هێنن
له‌به‌ر ئه‌وه ئاسان نیه
فه‌رمانبه‌ر به‌درۆ بڵێت
نه‌خۆشم و ده‌وام ناكه‌م.
به‌گوێره‌ی پسپۆڕان له‌بواری ئه‌و
ئامێره‌دا بۆ نمونه
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رێك
په‌یوه‌ندیده‌كات
به‌كۆمپانیاكه‌یه‌وه‌و ده‌ڵێت
نه‌خۆشه‌و
ناتوانێت
ده‌وام بكات، ئامێره‌كه
لێكۆڵینه‌وه له‌ده‌نگه‌كه
ده‌كات و ئه‌وه
ئاشكرا ده‌كات كه‌ئه‌و
فه‌رمانبه‌ره راستده‌كات یان درۆ.

PUKmedia
|