|
به‌رێوه چوونی رێوره‌سمی یه‌کی
مای له شاری ئۆره‌بروو
کۆمیته‌ی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
به هاوكاری یه‌کیه‌تی ژنان و
یه‌كیه‌تی لاوان،
له
ڕیوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی
کریکاران،
چالاكانه له رێ‌پێوان و
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه‌دا، له
ناوه‌ندی شاری ئۆره‌بروو له
گه‌ڵ سۆسیال دێموكراته‌كاندا
به‌شداریان كرد.
شوێنی تایبه‌تی كه پێشتر بۆ حیزبی
دێموكرتی كوردستانی ئێران له
ناوه‌ندی شار دیاری كرابوو به
ئالای پیرۆزی كوردستان و
ئارم
و
ناوی
حیزب
له
لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری
یه‌كی مای رازابووه. ئه‌م
شوێنه یه‌کێک له شوێنه هه‌ره
قه‌ره‌باڵغه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی
کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بوو. له
ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان
دا خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ردانی شوێنی
ئه‌ندامان و لایه‌گرانی حیزب‌یان
ده‌کرد و به شیرینی و
راگه‌یاندراوی حیزب كه
تایبه‌ت به‌م رۆژه بوو،
پێشوازیان لێ ده‌كرا.
له مه‌راسمی رێ‌پێوان‌دا,
كه به‌ناو شاری ئۆره‌بروودا
تێپه‌ر ده‌بوو ، كوردستانیه‌كان
له سه‌فی
تایبه‌ت به خۆیان
له ژێر ئالای كوردستان
به‌شداریان كرد. ئاڵای کوردستان
له قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌دا
به‌سه‌ر ئاسمانی
خۆپێشاندانه‌که‌دا ده‌شه‌کایه‌وه. کاتێک
که
ڕێژه گه‌یشته مه‌یدانی ناو شار
(شوێنی كۆبونه‌وه) له لایه‌ن باقی
هاورێیانه‌وه،
که هه‌ر له‌و شوێنه بوون،
به شیرینی
پێشوازی و
ماندوونه‌بوونیان لێكرا.
هه‌روه‌ها
لاوانی دێموكرات
چالاكانه راگه‌یاندنی حیزب‌یان كه
له‌ودا به گشتی هه‌ڵومه‌رجی
ئێستای ئێران و به تایبه‌تی
وه‌زعی كوردستانی بۆ بیرورای
جیهانی رونكردوته‌وه،
بلاوده‌كرده‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه به‌رێز کاک
خوسێن ئازه‌ری به‌رپرسی کۆمیته‌ی
حیزب له ئۆره‌بروو له
چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ل به‌رێز
خاتوو ماریتا ئولفسکوگ، سکرتێری
سوسیال دێمۆکرته‌کانی سوئێد که بۆ
قسه‌کردن له یه‌کی مای ته‌شریفی
هێنابوو، په‌یامی نوسراوی حیزبی
دێمۆکراتی کوردستانی
به جه‌نابیان گه‌یاندو داوای
لێکرد که له وته‌کانیدا
ئاماژه به پرسی گه‌لی کورد بکا.
هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست، به‌رێز
کاک حوسێن ئازه‌ری چاوی به
به‌رێز یووناس کارلسوون به‌رپرسی
سوسیال دێمۆکراته‌کانی شاری
ئۆره‌بروو که‌وت، که جه‌نابیان
له وته‌کانیدا باسی پشتیوانی له
مه‌سه‌له‌ی کورد کرد. هه‌ر له‌و
رۆژه‌دا، له گه‌ل چه‌ند
که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری
دیکه‌ش دیدار‌و چاوپێکه‌وتن له
لایه‌ن به‌رپرسانی حیزب‌وه
پێکهات.
دیاره له‌و رێوره‌سمه‌دا
ژماره‌یه‌ك له دۆستان
و لایه‌نگرانی حیزب و ئه‌ندامانی
كوردی سوسیال دێموكرات
و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی کوردان و
کۆمه‌له‌ی کوردی شاری ئۆره‌بروو و
هه‌روه‌ها هاورێیانی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان و پارتی
دێمۆکرتی کوردستان،
بۆ رێزلێنان له‌و رۆژه
به‌شداریان كرد.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
هه‌رێمی ئۆره‌بروو
یه‌كی مای 2008



















|