|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی
زمزیران200805018
ره‌حیم ره‌شیدی
موسته‌فا ده‌روێشی، هاوڵاتێکی
خه‌ڵکی ورمێ دوو ساڵ‌و سێ مانگ
گیرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئاژانسی هه‌واڵنێری موکریان له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد،
شارۆمه‌ندێکی خه‌ڵکی شاری ورمێ
به ناوی موسته‌فا ده‌روێشی به
تاوانوه‌پاڵدانی ئه‌ندامه‌تی له
حیزبێکی کوردی‌دا، دادگای شۆرشی
رێژیم له مه‌هاباد ماوه‌ی دوو
ساڵ‌و سێ مانگ گیرانی به‌سه‌ردا
سه‌پاندوه.
ناوبراو ئێستا له گرتووخانه‌ی
شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ره.
له پارێزگای قه‌زوین 18خوێندکار
له میوانه‌یه‌کدا ده‌ستبه‌سه‌ر
کران.
هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم له
پارێزگای قه‌زوین
به‌تاوانوه‌پالدانی پێوه‌ندی
ناشه‌رعی 18 خوێندکاریان له
رێوره‌سمێکی کولتووریدا
ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
چه‌کداره‌کانی رێژیم له مه‌یدانی
مین‌و له شاری قه‌زوین
هه‌ڵیانکوتایه‌سه‌ر شوێنێک به
ناوی سفره‌خانه‌و 18 خوێندکاری
کوڕ‌و کچیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
شایانی باسه به‌شێک له
خوێندکاره‌کان به‌دانانی گره‌و
ئازاد کراون‌و سفره‌خانه‌ش له
لایه‌ن رێژیمه‌وه داخراوه.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه، کۆماری
ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆیدا،
به‌رده‌وام حه‌ولی داوه که
کولتوور‌و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی
ئێرانییه‌کان له نێو ببات‌و له
جێگایان بۆنه‌و دیارده‌ی دینی
جێگیر بکات که زۆرتر باس له
شین‌و شه‌پۆڕوو شه‌هاده‌ت‌و شتی
له‌و بابه‌ته‌یه.
دوو که‌سی دیکه له دروێشه‌کانی
گونابادی شاری قوم ده‌ستبه‌سه‌ر
کران.
رێکه‌وتی 28ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ،
دوو که‌س له ده‌روێشه‌کانی
ته‌ریقه‌تی نێعمت‌توڵاهی گونابادی
به ناوه‌کانی مه‌نسوور
مه‌رعه‌شی‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی جان
نسار له شاری قوم له لایه‌ن
هێزه‌کانی رێژیمه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن
ئه‌م دوو ده‌روێشه تاوانی
ئه‌وه‌یان وه‌پاڵدراوه که له
ڕووخاندنی حوسه‌ینیه‌ی شه‌ریعه‌تی
قوم‌دا له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی
138ی هه‌تاویدا ده‌ستیان
هه‌بووه‌و هاوکات ئاماده نه‌بوون
که بڕی 12 میلیۆن قران سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که پۆلیس ناوی لێناوه
تێکدانی نه‌زمی گشتیی بده‌ن به
ده‌وڵه‌ت.
کرێکارانی ئێران خودره‌وو
شیرکه‌تی لووله‌سازی ئه‌هواز
پشتیوانی خۆیان له کریکارانی
شیرکه‌تی نه‌یشه‌که‌ری حه‌فت
ته‌په ده‌ربڕی.
کرێکارانی شیرکه‌تی لووله‌سازی
ئه‌هواز له به‌یاننامه‌یه‌کدا
وێرای پشتیوانی کردن له داوای
کرێکارانی مانگرتوو ده‌نووسن،
چوارده ڕۆژ له مانگرتنی
کرێکارانی شیرکه‌تی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌وت ته‌په تێپه‌ڕ ده‌بێ،
به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه‌کانی
ڕێژیم به جێگای دژبه‌ری له‌گه‌ڵ
مافیاکانی شکر‌و گه‌نده‌ڵییه
ئابورییه‌کان بکه‌ن، به تێڵاو
چۆماغ که‌وتوونه‌ته گیانی
کرێکارانی نارازی، ئه‌وه له
حاڵێکدایه به‌رپرسانی رێژیم
به‌رده‌وام سیاسه‌ته‌کانی
ئیسرائیل ده‌ده‌نه به‌ر لۆمه‌و
به نیشاندانی دیمه‌نه‌کانی
پێوه‌ندیدار به سه‌رکوته‌وه
ئه‌یانه‌هه‌وێت هه‌ستی خه‌ڵک
بوروژێنن، به‌ڵام بۆخۆیان خراپتر
به‌سه‌ر ئه‌و کرێکارانه دێنن که
نه باسیان له ڕووخانی رێژیم
کردوه نه هه‌وڵی ئاژاوه
نانه‌وه‌یان داوه، ئه‌وان ته‌نیا
هاوار ده‌که‌ن برسیمانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵیک
له کرێکارانی ئێران خودرو وێرای
پشتیوانی کردن له ویست‌و داخوازی
کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری حه‌فت
ته‌په، سه‌رکوت‌و داپڵۆسینی
ئه‌وان له لایه‌ن هێزه‌کانی
رێژیمه‌وه به توندی مه‌حکووم
ده‌که‌ن.
6 که‌س له کرێکارانی
نه‌یشه‌که‌ری حه‌وت ته‌په، له
لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
له کاتێکدا کرێکارانی نارازی
شیرکه‌تی نه‌یشه‌که‌ری حه‌وت
ته‌په هاورێ له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌ستیان
داوه‌ته مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربرین، 6 که‌س له‌و کرێکارانه
به‌تاوانوه‌پاڵدانی ئه‌وه‌ی که
دنه‌ی کرێکارانیان داوه بۆ
مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین
له لایه‌ن رێژیمه‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر کراون‌و بڕیاره
یه‌کی مانگی داهاتوو دادگایی
بکرێن.
شایانی باسه کرێکاران به‌هۆی
وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی مانگانه‌و
نه‌بوونی که‌لوپه‌لی پێویست
مانیان گرتووه‌و ناره‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕن.
هاوڕی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر
کردنانه‌ی کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌وت ته‌په، ئاشکرا بوو که 11
که‌س له کرێکارانی ایران برک
به‌هۆی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی
له‌به‌رانبه‌ر که‌موکوڕی شیرکه‌تی
ناوبراودا له‌سه‌ر کاره‌کانیان
ده‌رکراوون.
|