ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
پێک هاتنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ستۆکهۆڵم سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی چوارده‌ی حدکا
رۆژی یه‌کشه‌ممه، 18ی 5ی 2008، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ تاوتوێ‌کردن‌و باس له‌سه‌ر کۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌مساڵ بگیردرێ، به‌به‌شداریی ئه‌ندامانی حدکا له شاری ستۆکهۆڵم پێک‌هات. هه‌روه‌ها له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوڕێیان کاک عه‌زیز مورادپه‌رست‌و کاک موسته‌فا زارعی له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئیدو به‌شی ته‌شکیلاتیی حیزب له‌م وڵاته‌دا به‌شدار بوون. کۆبوونه‌وه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێ کرد.پاشان کاک ئه‌حمه‌د عه‌لی‌پوور، که به تازه‌یی له کوردستان گه‌ڕابووه‌وه‌و له نێزیکه‌وه سه‌ردانی رێبه‌رایه‌تی‌و بنکه‌کانی حیزبی کردبوو، باسێکی پڕناوه‌رۆکی له‌سه‌ر دیتنه‌کانی خۆی له‌و سه‌فه‌ره‌دا، پێشکه‌ش به به‌شداران کرد.له کۆتایی باسه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د دا، به‌شداران پرسیاره‌کانی خۆیان هێنایه گۆڕێ که له‌لایه‌ن کاک ئه‌حمه‌ده‌وه به‌وردی وه‌ڵام درانه‌وه.دوای پشوویه‌کی نیو سه‌عاتی، کۆبوونه‌وه‌که به قسه‌کانی کاک عه‌زیز مورادپه‌رست، به‌رپرسی هه‌رێمی یه‌ک له سوئید، ده‌ستی پێ‌کرده‌وه.ناوبراو له‌سه‌ر زه‌رووره‌ت‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پێک‌هاتنی هه‌رێمه‌کان له وڵاتی سوئید باسێکی پوختی پێشکه‌ش به به‌شداران‌کرد. و دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه که له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه هاتنه ئاراوه.به‌شی دووه‌می باسه‌که‌ی کاک عه‌زیز مورادپه‌رست ته‌رخان کرابوو بۆ کۆنفرانسه‌کانی پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی چوارده. لێره‌دا باس له‌سه‌ر شێوه‌ی گرتنی کۆنفرانسه‌کان هاته ئاراوه. چه‌قی باسه‌که وه‌ڵام دانه‌وه به‌و پرسیاره بوو که ئایا کۆنفرانسه‌کان وه‌ک رابردوو یه‌ک قۆناخی بن یان ده‌کرێ له دوو قۆناخ‌دا به‌ڕێوه بچن، که له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر دوو شێوه‌که ئاڵووگۆڕی بیروڕا کرا. کۆبوونه‌وه‌که له سه‌عاتی شه‌شی ئێواره، کۆتایی پێ هات. کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ستۆکهۆڵم18/05/2008
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com