|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی زمزیران20080519
ره‌حیم ره‌شیدی
خوێندکارانی زانستگای لورستان به
هۆی کوژرانی خوێندکارێکه‌وه
ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی
پاش مردنی خویندکارێکی زانستگای
لوڕستان له خه‌وتنگه‌ی زانستگا،
خوێندکاران خوازیاری پشکنینی
ته‌رمی ئه‌و خویندکاره له
لایه‌ن پزیشکی پسپۆره‌وه بوون.
دوکتۆر مێهدی سه‌لاح جێگری به‌شی
ماڵی‌و دوکتۆر روحوڵا به‌هرامی
جێگری خوێندکاری زانستگای
ناوبراو، له شوێنی ڕووداوه‌که
ئاماده بوون‌و داوایان له
خوێندکاره‌کان کرد هێمنایه‌تی
شوێنه‌که بپارێزن، به‌ڵام
خوێندکاران داواکار بوون سه‌رۆکی
زانستگا ببینن.
شایانی باسه ئه‌و خوێندکاره‌ی
که گیانی له ده‌ست داوه،
خوێندکاری پزیشکی گیایی بوو که
له ساڵی 1384وه هاتۆته ئه‌و
زانستگایه، ناوبراو خه‌ڵکی
ئیسفه‌هان بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵیک
له خویندکارانی زانستگای ئازادی
کرماشان به ب‌ڵاوکردنه‌وه‌ی
ڕاگه‌یه‌ندراوێک، ناره‌زایه‌تی
خۆیان له‌وه نیشان داوه که
به‌رپرسانی زانستگای ناوبراو
ده‌یان هه‌وێت، ته‌رمی چوار
کوژراوی ده‌ورانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی
عێراق‌و ئێران له ته‌نیشت ئه‌و
زانستگایه بنێژن، خوێندکاران
ڕایانگه‌یاند زانستگا گۆرستان
نیه‌و ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌و
کاره نیشان داوه.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه
چه‌کداره‌کانی رێژیم له چابه‌هار
کوژرا
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه
چه‌کداره‌کانی رێژیم له شارستانی
چابه‌هار له لایه‌ن که‌سانێکی
نه‌ناسراوه‌وه، گیانی
لێئه‌ستێندرا.
سه‌رهه‌نگ دووهه‌م ، به ناوی
موحه‌ممه‌د ته‌قی شه‌وی شه‌ممه
له کاتێکدا به ماشێنێکی
چه‌کدارییه‌وه ده‌سووڕایه‌وه،
رفێندرا‌و سه‌رله‌به‌یانی
ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه.
له کاتێکدا جێگری کۆمه‌ڵایه‌تی
هێزه چه‌کداره‌کانی سیستان‌و
به‌لوچستان هیچ چه‌شنه
زانیارییه‌کی له‌م باره‌وه
نه‌درکاند، به‌لام فه‌رمانده‌ی
بنکه‌ی فه‌تح له‌م باره‌ییه‌وه
ده‌ڵی، ناوبراو رۆژی هه‌ینی له
تێکهه‌ڵچوونێکی چه‌کدارانه‌دا
کوژراوه.
ئیسلامییه توندئاژۆکانی کووه‌یت
له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکوتنیان
به‌ده‌ست هێنا
ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی وڵاتی
کووه‌یت باس له‌وه ده‌که‌ن که
ئیسلامیه توند ئاژۆکان
سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست
هێناوه.
به‌م پێییه ئه‌گه‌ر مه‌جلیسی
میللی کووه‌یت کۆبوونه‌وه‌ی
پێکبینێت، توند ئاژۆکان له کۆی
50 کورسی، 24 کورسی بۆخۆیان
ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
شایانی باسه له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا، 27 پاڵێوراوی
ژن هه‌بوون که هیچیان
سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست
نه‌هێناوه.
ژنان له وڵاتی کووه‌یت له ساڵی
2005 به‌دواوه مافی به‌شداری
کردن له هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه.
به ئامانجی ئه‌وه‌ی فرتوفێل له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌م بێته‌وه،
ناوه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردن له 25
ناوه‌نده‌وه که‌م کرایه‌وه بۆ 5
ناوه‌ندی مه‌زن، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ری کڕێینی
ده‌نگ‌و
ساخته‌چیتی له هه‌ڵبژاردندا
که‌م بکرێته‌وه.
شایانی باسه له ماوه‌ی دوو ساڵی
ڕابردوودا ئه‌وه دووهه‌مین جاره
له‌و وڵاته به هۆی
ده‌ست‌له‌سه‌کار کێشانه‌وه‌ی
کابینه مه‌جلیس هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سیاوی بیر هێنانه‌وه‌یه، کووه‌یت
له یه‌که‌مین وڵاتانی که‌نداوی
فارسه که خاوه‌نی په‌ڕڵمانه.
|