|

من چی بكه‌م، وا كۆترێكی دیكه‌م.
. . . . . .
نووسینی: ئاره‌زوو حیسامی
دڵم پڕه و ڕق له دڵم. نازانم گه‌ر
ده‌نگ هه‌ڵێنم و هاوار بكه‌م
كه‌سێك گوی لێم ده‌بێ؟ نازانم
له‌وه زیاتر په‌نا بۆ كوێ به‌رم؟
بۆ كوێ سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم؟ هه‌وری
ره‌ش مه‌هاباده‌كه‌می دووباره
داپۆشی. شوانه‌ی جوانه‌مه‌رگم
كفنه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كرد و دڵی
كاوه‌م له ژێر ئه‌شكه‌نجه
ڕاوه‌ستا. وا بۆ جارێكی دیكه
خه‌به‌ری مه‌رگی گه‌نجێكی دیكه‌ی
كوردستان‌م به گوێ گه‌یشت، وا
دوباره كۆترێكی دیكه‌ی وڵاتم دای
له شه‌قه‌ی باڵ و بۆ هه‌میشه ماڵ
ئاوایی له كه‌س و كار‌و نیشتیمانی
كرد. كاوه‌ی جوانه‌مه‌رگ، كاوه‌ی
هاوناوی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر دڵه
ناسكه‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌ی ئاخونده‌كان بگرێت و
گیانی شیرینی به‌ختی وڵات كرد.
ئه‌ی لاوانی كورد، ئێوه هه‌ر
یه‌كه‌تان كاوه‌یه‌كن بۆ وڵات.
چاو لێبكه‌ن هه‌زارانی وه‌ك
كاوه‌ی جوانه‌مه‌رگ له ژێر
ئه‌شكه‌نجه دایه، وه‌رن با به‌ڵێن
بده‌ین و له ساندنی مافه
ڕه‌واكانی میله‌ته‌كه‌مان
نه‌وه‌ستین و هێزو توانا‌مان
بكه‌ینه ڕق و كینه و چاوی دوژمنی
پێ كوێر بكه‌ین و نیشان بده‌ین
ڕێگای كاوه و هه‌زارانی وه‌ك
ئه‌و به كوشتن‌یان كۆتایی پێ
نایه‌ت، به‌ڵكو رۆژ به‌رۆژ
درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئه‌وان له دایك
ده‌بێت. بڵێن ئه‌ی ئاخونده‌كان
خه‌یاڵتان خاوه، هه‌ر دلۆپه
خوێنێكی كاوه له كاتی ئه‌شكه‌نجه
دا هه‌ڵوه‌ڕیوه وه‌ك پێشه‌وای
مه‌زنی كورد‌و كوردستان فه‌رموی:
هه‌زاران كاوه‌ی لێ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر رۆژێكمان له مێژوودا پره له
هه‌ڵوه‌رینی گوڵێكی تازه ڕواومان،
ئه‌و گوڵانه‌ی كه ده‌رفه‌تیان پێ
نادرێت هه‌ست و بیر‌و باوه‌ڕی
خۆیان به ئازادی ده‌ربڕن،
سه‌باره‌ت به خۆیان و به وڵاتیان.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی وا هه‌مو رۆژێك
دڵی كوردستان‌م وه له‌رزه ده‌خه‌ن،
شه‌رم بكه‌ن، با كه‌م دایكان و
خۆشكانم ره‌شپۆش بكه‌ن و جه‌رگیان
هه‌ڵقرچێنن. با كه‌م به مه‌یۆسی
باری خه‌می بێ كوڕی و بێ برایی له
سه‌ر لێوه‌كانیان بنیشێت. با
باوكانی كوردستان‌م نه‌مامی عومری
خۆیان به لاشه‌یه‌كی خوێناوی
وه‌رنه‌گرن و ئه‌ژنۆیان مه‌شكێنن.
چیت پێ ده‌بڕێ، ئه‌ی خوێنمژی
مێژوو؟ بۆ تۆ ساحیبی هه‌ست نیت؟
بۆ تۆ ساحیبی كۆرپه نیت؟ چۆن
ئه‌توانی شه‌وانه سه‌ر له سه‌رین
كه‌یت، له كاتێك دا هه‌مو رۆژێك
ده‌ستت به خوێنی گه‌نجێك سوور
ده‌بێت؟ تۆ دڕنده‌یت، تۆ ئینسان
نیت. فرمێسك له چاوانم
ڕاناوه‌ستێت. رۆژێك دادێت كه تۆی
دڕنده وه‌ك ده‌یان دیكتاتۆری
مێژوو به سزای خۆت بگه‌یت، به‌ڵام
ده‌بێت لاشه‌ی تۆش وه‌ك
گه‌نجه‌كانی من له‌ت له‌ت بكرێت،
ئه‌و كات با بزانی ئێش و ئازار
چۆنه. من و كوردتسانم و ڕۆحی پاكی
لاوانی جوانه‌مه‌رگم چاوه‌ڕێی
ئه‌و ڕۆژه‌ین. شوانه‌و كاوه‌و
هه‌زارانی وه‌ك ئه‌وان مێژویان بۆ
من و كورستان دروست كردوه، تۆی
زاڵم ناتوانی ئه‌و لاوانه مان له
بیر به‌ریه‌وه. خوێنی ئه‌وان به
فێڕۆ نه‌چووه‌و ناچێت. مردن و
سه‌رشۆڕی بۆ تۆی زاڵم و خوێنمژ
ده‌مێنێته‌وه. سه‌ركه‌وێ خه‌باتی
گه‌لی كورد له كوردستان، هه‌ر
بژین لاوانی كورد بۆ
نه‌وه‌ستانتان له پێناو ساندنی
مافه‌ڕه‌اكانی
نیشتیمانی ئازیزمان كوردستان.
2008-05-20
|