|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی زمزیران200805
20
موحه‌ممه‌د سه‌دیق
که‌بوودوه‌ند له گرتووخانه
تووشی شه‌پڵه‌ی مێشک هات‌و
گیراوێکی کورد سێ ساڵ گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له
به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرای کرد،
سه‌رۆکی رێکخراوی ناوبراو،
موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند،
له به‌ندی 8ی گشتیی گرتووخانه‌ی
ئێوین تووشی سه‌کته‌ی مێشک
هاتووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌مان
سه‌رچاوه، ناوبراو ئێستا له
بارودۆخێکی خراپی له‌ش ساغی
دایه‌و پزیشکی گرتووخانه‌که‌ش
ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت ڕاست
کردۆته‌وه.
شایانی باسه سه‌رۆکی رێکخراوی
مافی مرۆڤی کوردستان، ماوه‌ی
ساڵیکه گیراوه‌وه له
گرتووخانه‌دا تووشی نه‌خۆشی
گورچیله‌و پێست بووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له یه‌کێک له
دادگاکانی شۆرشی کۆماری ئیسلامی
له شاری تاران، ناوبراو دادگایی
بکرێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌واڵنێری
موکریان له هه‌واڵێکدا ئاشکرای
کرد، شاهۆ کلیایی خه‌ڵکی شاری
سنه، به‌تاوانوه‌پاڵدانی هاوکاری
کردن له‌گه‌ڵ رێکخراوێکی کوردی
نه‌یاری رێژیم، له لایه‌ن دادگای
شۆڕشی رێژیمه‌وه له‌شاری سنه،
سێ ساڵ گیرانی به‌سه‌ردا
سه‌پاوه.
کۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕینی خوێندکارانی زانستگای
لوڕستان پێی نایه دووهه‌مین
رۆژه‌وه.
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
خوێندکارانی زانستگای لوڕستان پاش
ئه‌وه هاته گۆڕی که،
په‌روانه خه‌لیلی خوێندکاری ترمی
شه‌شه‌می گیا پزیشکی زانستگای
ناوبراو، گیانی له‌ده‌ستدا به بێ
ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕوون
هۆکاری مه‌رگی ئه‌و خوێندکاره
له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه باسی
لێبکرێ.
شایانی باسه یه‌کێک له
بنه‌ماڵه‌ی خوێندکار په‌روانه
خه‌لیلی وێرای سوپاس له
پشتیوانی‌و به‌ته‌نگه‌وه هاتنی
خویندکاران، داوای کرد
هۆکاره‌کانی مه‌رگی ئه‌و
خوێندکاره ڕوون بکرێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی نه‌ناسراوو
چوونه‌ته نێو زانستگای بیرجه‌ندو
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی
ئه‌و زانستگایه‌یان جه‌زره‌به
داوه.
زانیارییه‌کان باس له‌وه
ده‌که‌ن، رۆژی یه‌کشه‌ممه
رێکه‌وتی 29ی بانه‌مه‌ڕ، ئه‌م
که‌سانه تاکوو خه‌وتنگای
خوێندکارانی زانستگای ناوبراو
چوون‌و لێیان داون به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌رپرسانی زانستگا هه‌نگاوێک بۆ
به‌ربه‌ست کردنی ئه‌و که‌سانه
بهاوێن.
پتر له چوار هه‌زار که‌س له
خوێندکارانی زانستگا پزیشکییه‌کان
له ئێران ناره‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕن.
خوێندکارانی زانستگا
پزیشکییه‌کانی نێوخۆی وڵات له
به‌یاننامه‌یه‌کدا راده‌گه‌یه‌نن،
ئێمه خوێندکارانی ڕادیۆلۆژی
زانستگای علووم پزیشکییه‌کانی
شارگه‌لی، ته‌ورێز، شیراز، تاران،
زاهیدان، کرماشان، به‌نده‌ر
عه‌بباس، مه‌شهه‌د، زه‌نجان‌و
یه‌زد سه‌باره‌ت به‌شی مودیران
له تاقیکارییه‌کانی به‌رده‌ستی
پزیشکی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
بێهداشت‌و ده‌رمان‌و فێرکاری
پزیشکییه‌وه، به هه‌نگاوێکی
سه‌ره‌رۆیانه ده‌زانیین‌و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین
خوێندکاران له‌و نامه‌دا باس له
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌زاره‌تی
بێهداشت، ده‌رمان‌و بارهێنانی
پزیشکی بۆ دامه‌زراندنی
خوێندکارانی پزیشکی ئه‌و بواره
که بڕوانامه‌ی کارناسیان
هه‌یه‌و به ناشایست ناویان
هاتووه، ده‌که‌ن. خوێندکاران
پێیان وایه هه‌نگاوو
گه‌ڵاڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌و
بواره‌دا راده‌ی زانستی بوونی
بابه‌ته‌کان دێنێته خۆارێ‌و
ئه‌وه‌ش زیان به سڵامه‌تی
کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.
شیاوی باسه ڕاده‌ی
واژووکه‌رانی ئه‌و نامه
ناره‌زایه‌تییه، هه‌تا دێت
به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت‌و
زانستگاکانی دیکه‌ی وڵاتیش
ده‌گرێته‌وه.
مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری حه‌وت
ته‌په پێی نایه شانزه‌هه‌مین
رۆژه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی
ده‌ربڕینی کرێکارانی نه‌یشه‌که‌ری
حه‌وت ته‌په پێی ناوه‌ته
شازده‌هه‌مین رۆژه‌وه، زانر که
کرێکاران ماوه‌ی دوو رۆژه رێگای
ده‌زفوول_ ئه‌ندیمشکینن به‌ربه‌ست
کردووه
له لایه‌کی دیکه‌وه
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کرێکاران
له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری
شوش‌و چواررێیانی شاری ناوبراو
به‌رده‌وامه‌وه‌و باس له‌وه
ده‌کرێ، خه‌ڵکێکی زۆر، له‌گه‌ڵ
کرێکارانی نارازی که‌توون‌و
پشتیوانی له داخوازیه‌کانیان
ده‌که‌ن.
کرێکاران سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
مافه‌کانیان دابین بکرێ‌و مووچه‌ی
ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی نه‌دراوه،
بیاندرێتێ‌و هه‌روه‌ها ده‌ست له
ده‌ستبه‌سه‌ر کردن‌و دادگایی
کردنی هاوپیشه‌کانیان هه‌ڵگیرێ.
شایانی باسه، کرێکارانی کارگه‌ی
کشت‌و کاڵ‌و پیشه‌سازی
نه‌یشه‌که‌ری کارون، هه‌روه‌ها
شیرکه‌تی کشت‌وکاڵو‌و پیشه‌سازی
نه‌یشه‌که‌ری خوزستان به
بڵآوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک
پشتیوانی خۆیان له مانگرتن‌و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی کرێکارانی
نه‌یشه‌که‌ری حه‌وت ته‌په
ده‌ربڕیوه.
حه‌مید ره‌زا موحه‌ممه‌دی پاش
تێپه‌ڕ کردنی 29 مانگ گیران،
سه‌رله‌نوێ بریاری گیرانی
به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ته‌وه.
کۆمیته‌ی خویندکاری هه‌واڵنیرانی
مافی مرۆڤ له هه‌واڵێکدا ئاشکرای
کرد، حه‌مید ره‌زا موحه‌ممه‌دی
رێکه‌وتی 17ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 83
به تاوانوه‌ثالدانی هه‌نگاونان
دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌وه له
رێکه‌وتی 20ی پووشپه‌ڕی ساڵی
1385ی هه‌تاویدا، له لایه‌ن لقی
سێی دادگای شۆرشی رێژیم له شاری
تاران ماوه‌ی 6 ساڵ گیرانی
ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو،
ناوبراو پاش تێپه‌ڕ کردنی 39 مانگ
له گیرانه‌که‌ی، سه‌له‌نوێ
رێکه‌وتی 28ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مسال
له لایه‌ن لقی 1059ی دادگای
گشتیی شاری تاران دادگایی
کراوه‌ته‌وه
ناوبراو ئێستا له گرتووخانه‌ی
ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ره.
له لایه‌کی دیکه‌وه، چالاکانی
مافی مرۆڤ‌و دێموکراسی له ئێران
له هه‌واڵێکدا، ئاشکرایان کرد،
بێهداری گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌ر
ده‌شتی که‌ره‌ج، سه‌باره‌ت به
سڵامه‌تی‌و باری له‌ش ساغی دوکتۆر
موسته‌فا عه‌له‌وی نیگه‌رانی خۆی
ده‌ربڕیوه.
شایانی باسه ناوبراو ماوه‌یه‌که
له گرتوووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی
که‌ره‌ج مانی له خواردن گرتووه‌و
به‌م هۆیه‌وه تووشی نه‌خۆشی
جۆراوجۆر بوه‌وه‌و به‌رپرسانی
گرتووخانه‌ش هیچ هه‌نگاویکیان
سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی‌و
جێبه‌جێ کردنی داواکانی
هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
ره‌حیم ره‌شیدی
|