|
ره‌حیم ره‌شیدی
.ئه‌مڕۆ 1ی مانگی مای، رۆژی
هاوپێوه‌ندی چینی کرێکاره.
مێژووی ئه‌م رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ساڵی 1886ی زایینی، ئه‌و
کاته‌ی کرێکارانی شاری شیکاگۆ له
ئامریکا، به مه‌به‌ستی 8 کاتژمێر
کار له رۆژدا، رێپێوانێکیان ساز
کرد، ئه‌م رێپێوانه له لایه‌ن
پۆلیسه‌وه سه‌رکوت کرا. سێ ساڵ
پاش ئه‌م رووداوه، واته له
ساڵی 1889، له کاتی کۆبوونه‌وه
بۆ پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی
دووهه‌م‌دا، "ئێنگلیس" پێشنیاری
کرد ئه‌و رۆژه وه‌کوو رۆژی
جیهانی کریکار دیاری بکرێ، پاش
ئه‌مه له زۆربه‌ی وڵاتان یادی
ئه‌م رۆژه ده‌کرێته‌وه‌و
کرێکاران به پێکهێنانی رێپێوان‌و
میتینگ،خوازیاری دادپه‌روه‌رین.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکرێ،
ئه‌مرۆ ساڵرۆژی شه‌هید بوونی
خوێندکاری شۆرشگێری کورد سمایل
شه‌ریفزاده‌یه، یه‌کیه‌تیی
خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران ئه‌م رۆژه‌ی وکوو رۆژی
خوێندکاری کورد دیاری کردووه،
سآڵانه له‌م رۆژه‌دا رێز له
خه‌بات‌و تێکۆشانی خوێندکارانی
کورد ده‌گیرێت‌و یادی شه‌هیدانی
خوێندکار به‌رز راده‌گیرێ.
یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکرات
به‌م بۆنه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی
بڵاو کردۆته‌وه‌و وێرای پیرۆزبای
ئه‌م رۆژه، له‌سه‌ر درێژه‌دان
به خه‌باتی خوێندکارانی کورد
پێداگری ده‌کات.
.ئاشکرا بوونی دوو به‌ڵگه‌ی نهێنی
کاربه‌ده‌ستانی رێژیم،
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه کردن له
مامۆستایانی کوردستان.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی
ناوه‌ندی پیشه‌ی مامۆستایان
رایگه‌یاندبوو رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕ
ده‌کاته رۆژی ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر که‌م‌و
کورتییه‌کان، هاوکات پشتیوانی له
مامۆستای به‌مه‌رگ مه‌حکووم کراوی
کورد، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
ده‌کات، کاربه‌ده‌ستانی رێژیم له
رێگای جۆراوجۆره‌وه، یه‌ک‌له‌وان
به ناردنی نامه‌ی نهێنی داوایان
له مامۆستایان کردوه
کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
به‌رێوه نه‌به‌ن‌و پشتیوانی له
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر نه‌که‌ن.
پێویسته بگوترێ ئه‌و دوو به‌ڵگه
نامه‌یه، یه‌کیان هینی ئیداره‌ی
په‌رورده‌و فێرکردنی شاری
کامیاران‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش ئی
شاری سه‌قزه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شانه‌ی کاربه‌ده‌ستان،
ئه‌وڕۆ کۆمه‌ڵیکی به‌رچاو له
مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی
کوردستان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌و فێر کردن
کۆبوونه‌وه. به‌شێک له
مامۆستایان به خوێندنه‌وه‌ی وتار
سه‌باره‌ت به دورخستنه‌وه،
زیندانی کردن‌و نه‌بوونی
ئیمکاناتی پێویست ره‌خنه‌یان له
ده‌سه‌ڵات گرت‌و خوازیاری
چاره‌سه‌ر بوونی کێشه‌کانیان
بوون. ئه‌م کۆبوونه‌وه کاتژمێر9ی
سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێکردو
تاکوو 12ی نیوه‌ڕۆ درێژی هه‌بوو.
.گیرانی یه‌کێک له به‌رپرسیانی
زانستگا له کوردستان،
ناره‌زایه‌تی خوێندکارانی
لێکه‌وته‌وه.
هه‌واڵنێری موکریان له‌م باره‌وه
ده‌نووسێ، رۆژی ڕابردوو پاش
له‌سه‌ر کار لابردنی سه‌رۆکی
واحدی سه‌نایه‌عی ده‌ستی زانستگای
زانستی شاری سنه‌و
به‌ربه‌ره‌کانێی ناوبراو بۆ
گوێنه‌نی ئه‌و بڕیاره، ناوبراو
له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی
ڕێژیمه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کرا.
پاش ئه‌م ڕووداوه خوێندکاران له
به‌رانبه‌ر که‌ڵانته‌ری ژوماره
13ی سنه‌دا کۆبوونه‌وه‌و
ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، ئه‌م
خۆنیشاندانه‌ی خوێندکاران بێ
ئه‌وه‌ی توندوتیژی لێبکه‌وێته‌وه
کۆتایی هاتووه، باس له‌وه
ده‌کرێ سه‌رۆکی زانستگا پاش ئه‌م
ڕووداوه ئازاد کراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌ندی
خه‌به‌ری حدکا ئاشکرای کرد،
ماوه‌یه‌که هه‌موو شوێنه‌کانی
زانستگای کوردستان به دوربینی
شاراوه کونتڕۆڵ ده‌کرێ. پێشتر
حه‌راسه‌ت هه‌موو شوێنه‌کانی
ده‌پشکنی‌و ئاگادارئ بارودۆخه‌که
ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا به دانانی
ئه‌م دوربینه نهێنیانه هه‌موو
هه‌ڵسووکه‌وتی خوێندکارانیان له
ژێر چاوه‌دێری گرتووه.
.شێرکۆ جیهانی ئه‌سڵ، رۆژنامه
نووس‌و چالاکی مافی مرۆڤ دادگایی
کرا.
دادگایی کردنی ئه‌م رۆژنامه
نووسه‌ی کورد، رۆژی 11ی بانه‌مه‌ڕ
له لقی 2ی دادگای شۆرشی رێژیم
له شاری مه‌هاباد به
سه‌رۆکایه‌تی قازی عه‌بباس
به‌ڕێوه چوو.
دادگاکه له ژووری داخراوداو به
بێ بوونی پارێز‌و هیئه‌ت مونسفه
بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک درێژه‌ی
کێشا.
تاوانه وه‌پالدراوه‌کانی شێرکۆ
جیهانی قسه کردن دژی رێژیم.
هاوکاری کردنی هێزه‌کانی
به‌رهه‌ڵستکاری رێژیمی ئێران‌و
بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار‌و له
ئێنترنێت‌و گۆڤاره‌کانی نێو خۆ
بوو.
شایانی باسه شێرکۆ به دانانی
گره‌و له دادگا هاتۆته ده‌رێ‌و
بریاره دادگا به‌م زووانه
بڕیاری خۆی له باره‌ی تاوانه
وه‌پاڵدراوه‌کانی شێرکۆ جیهانی
ئاشکرا بکات.
پێوسیته بگوترێ شێرکۆ جیهانی
خه‌ڵکی شاری مه‌هاباده‌و له
بواری وێنه‌گرتن، فیلم سازی‌دا
چالاکه.
.چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری
خوێندکاری تاق‌وسان له زانستگای
رازی کرماشان به‌ربه‌ست کرا.
بڵاوکراوه‌یه
خوێندکاری تاق‌وسان پاش ده‌رچوونی
2 ژوماره له لایه‌ن کۆمیته‌ی
چاوه‌دێری به‌سه‌ر بڵاوکراوه
خوێندکاریه‌کانی زانستگای رازی
کرماشان‌دا، بۆ ماوه‌ی 3 مانگ
به‌ر به‌بڵاو بوونه‌وه‌ی گیرا.
ئه‌شکان مه‌سیبیان به‌رپرسی
گۆڤاری ناوبراو ئاشکرای کرد،
تاوانی ئه‌وان ئه‌وه بووه له
مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی پاردا ،
ده‌ستدرێژی یه‌کێک له به‌رپرسانی
رێژیم بۆسه‌ر خوێندکارێکی کچ له
زانستگای رازیمان له قاو داوه.
هه‌ر بۆیه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ
ناتوانن تاقوستان بڵاو
بکه‌نه‌وه.
.به هۆی بوومه له‌رزه له شاری
بروجێرد، پتر له 100 که‌س
بریندار بوون.
زانیاریییه‌کان باس له‌وه
ده‌که‌ن ئه‌م زه‌وی له‌رزه‌ییه،
به قودره‌تی چوار‌و حه‌وت ده‌هومی
پله، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
کاتژمێر 4:45 ده‌قیقه، ڕۆژاوای
شاری بروجێرد هه‌ڵکه‌وتوو له
پارێزگای لوڕستانی گرتۆته‌وه.
باس له‌وه ده‌کرێ که زه‌وی
له‌رزه‌که‌ی بروجێرد له
شاره‌کانی خوڕه‌م ئاباد، ئالشتره
دورود هه‌ست پێکراوه.
فه‌رمانداری شاری بروجێرد له‌م
پێوه‌ندیه‌دا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی پتر له 100 که‌س به هۆی
بوومه له‌رزه‌که‌وه بریندار
بوون، به‌ڵام تاکوو ئێستا له
زیانی ماڵی هه‌واڵێک له ده‌ستدا
نییه.
.کرێکارانی ئه‌ندونزی، بۆ
پشتیوانی له ئازادی چالاکانی
کریکاری ئێران ناره‌زایه‌تیان
ده‌ربڕی.
کرێکارانی ئه‌ندونزی له ده‌ریای
جاکارتا، پێشیان به پاپۆریکی
ئێرانی گرت‌و ناره‌زایه‌تی خۆیان
سه‌باره‌ت به گیران‌و
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی
کرێکاری ده‌ربڕی‌و خوازیاری
ئازادی مه‌نسوور ئوسانلوو بوون.
شایانی باسه به‌یاننامه‌یه‌کی
یه‌کیه‌تیی کرێکارنی ئه‌ندونوزی
له‌م باره‌وه ده‌نووسێ، کرێکاران
به پێش گرتن به پاپۆری "ئێران
ته‌یفوری" وێرای ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به گرتنی
چالاکانی کرێکاری، هاوکات له‌گه‌ڵ
کرێکاره ئێرانیه‌کانی نێو
که‌شتیه‌که بیروڕایان گۆریه‌وه‌و
داوای ئازادی چالاکانی کرێکاری
بوون.
.کۆماری ئیسلامی ئێران
سه‌ره‌کیتریین دوژمنی ئازادی
دینه‌کانه له جیهان‌دا.
بڵاوکراوه‌یه‌کی مانگانه‌ی
سه‌ربه واتیکان له ژوماره‌ی
مانگی رابردوودا، سه‌باره‌ت به
سه‌رکوتی که‌مایه‌تییه
دینییه‌کان له ئێران‌دا
ده‌نووسێ، رێژیمی تاران یه‌کێک
له سه‌ره‌کیتریین نه‌یارانی
ئازادی مه‌زهه‌ب له دونیا دایه.
مانگنامه‌ی ناوبراو به پشت
به‌ستن به ئامرێکی رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قسه
ده‌کات که له پێوه‌دنی ده‌گه‌ڵ
سه‌رکوتی دینه جۆراوجۆره‌کان،
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه
پێیگه‌یشتووه‌و له‌وێدا ئاماژه
ده‌کرێ که رێژیمی تاران به
تووندی ئازادی دینه‌کان پێشێل
ده‌کات.
پێویسته بگوترێ له‌و ڕاپۆرته‌دا،
وڵاتانی وه‌کوو چین‌و کوره
شومالی به پێشێلکارانی ئازادی
دیین تاوانابار کراون.
|