|
کام حکوومه‌ت له کۆماری ئیسلامی
ئێران چه‌واشه‌کارتره؟
پێشه‌کی وه‌بیر دێنمه‌وه له
کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا رێبه‌ری
وڵات ده‌توانێت زۆر بریاراتی دژی
دینی و یاسایی ده‌ربکات یا
گۆرانیان به سه‌ردا بێنێت،
ئه‌گه‌ر ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتیاندا بێت و بێشه‌رمانه
ده‌ڵێن ئه‌مه له مه‌سڵه‌حه‌تی
ئیسلام‌دایه. زۆر له
هه‌ڵوێسته‌کانی رێبه‌رانی
پایه‌به‌رزی ئه‌م رژێمه له
رابردوودا گۆرانی بنه‌ره‌تییان
به سه‌ردا هاتووه یا به‌ته‌واوی
گۆراون. ده‌توانین بڵێن که
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رژێمه به
گشتی ویستوویانه له رێگای
چه‌واشه‌کارانه‌وه له گه‌ڵ
به‌رانبه‌ره‌کانیاندا هه‌ڵس و
که‌و‌ت بکه‌ن. له مانه که‌وتنه
وتووێژ له گه‌ڵ رێبه‌رانی کورد
بۆ به‌ناو چاره‌سه‌ری
ئاشتیخوازانه‌ی کێشه‌ی کورد له
کوردستانی ئێران بو
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ره‌واکانی
گه‌له‌که‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تای
شۆرشی ئێران‌دا و دواتر ده‌رکردنی
حوکمی جیهاد له لایه‌ن
خومه‌ینی‌یه‌وه دژی گه‌لی کورد،
ملدانی خومه‌ینی بۆ ئاشتی له
شه‌ری ئێران و عێراق که له
سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی به
پێچه‌وانه‌یان نواند. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌کردنی ئه‌رێنی بۆ وتووێژ
له گه‌ڵ ئا‌مریکا که به
شه‌یتانی گه‌وره‌یان ناو ده‌برد،
دانانی پێوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی
که‌نداو و به تایبه‌ت
عه‌ره‌بستانی سعوودی که
سه‌رده‌مێك داوای کۆتایی هاتنی
ده‌سه‌ڵاتیانیان ده‌کرد
ده‌توانرێت وه‌ک نموونه ئاماژه‌ی
پێ بکرێت.
هه‌روه‌ک هه‌مووان تا راده‌یه‌کی
زۆر ئاگادارن، کۆماری ئیسلامی
ئێران زیاتر له 20 ساڵه خه‌ریکی
دامه‌زراندنی چه‌ند ناوه‌ندێکی
به‌رهه‌م‌هێنانی وزه‌ی ناوه‌کییه
که دوای چه‌ندین ساڵ
نه‌هێنی‌کاری ئه‌م رازه ئاشکرا
بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
هه‌وڵێکی زۆر له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی،
ده‌و‌ڵه‌تانی رۆژئاوایی و
رێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کییه‌وه
هاته ئاراوه تا ئه‌م
به‌رهه‌م‌هێنانه نه‌گاته راده‌ی
وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی و
له رێگای ئاشتیخوازانه
لانه‌دات. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م
دژایه‌تییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
بریاری کۆمه‌ڵه‌ی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که
به‌رهه‌م‌هێنانی ئه‌م جۆره
چه‌کانه قه‌ده‌غه‌ن کراون وئێران
ئه‌م په‌یماننامه‌ی مۆر کردوه.
جیا له‌مه ئێران وڵاتێکه
ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیدا
نه‌بووبێت قه‌ت بریاراتی
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانی به ئه‌رێنی
نه‌ناسیوه. کۆماری ئیسلامی ئێران
پاڵپشتی سه‌ره‌کی تیرۆریزم له
جیهاندایه و خۆی چه‌ندین تیرۆری
له ئاستی جیهانی و ناوچه‌که‌دا
ئه‌نجام داوه، هه‌ره‌شه‌ی
سرینه‌وه‌ی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی
وه‌ک ئیسرائیل هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه تا ئێسته له
به‌رده‌ست‌دایه، له شه‌ر و
کوشتاره‌کانی ئه‌فغانستان و
عێراقدا ده‌ستی هه‌یه و
یاریده‌ری سه‌ره‌کی ماڵی و نیزامی
حیزبوڵلای لوبنانه.
له گه‌ڵ ئه‌وانی باس کرا، نهێنی
کاری چه‌ندساڵه‌ی ئێران شک و
گۆمانێکی زۆری له نێو کۆر و
کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا
ناوه‌ته‌وه. سروشتییه وڵاتێک
به‌م چه‌شنه هه‌ڵوێستانه‌وه
جێگای متمانه‌ی وڵاتانی جیهان
نابێت و به وڵاتێکی ئاژاوه‌گێر و
چه‌واشه‌کار ده‌ناسرێت و
پێشه‌وه‌چوونی ئاوه‌ها وڵاتێک بۆ
ده‌ست‌پێ‌راگه‌یشتن به چه‌کی
ناوه‌کی ده‌بێته جیگای نیگه‌رانی
وڵاتانی جیهان به گشتی و
ناوچه‌که به تایبه‌تی.
به کورتی دوای چه‌ندین ساڵ
وتووێژی چروپر و دانی
پێشنییاراتێک له لایه‌ن رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و
رێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی تا ئێستا
کۆماری ئیسلامی درێژه به
چالاکییه‌کانی ده‌دات و به هێچ
شیوه‌یه‌ک رازی به راگرتنی
پیتاندنی یورانیۆم نابێت که
داوای سه‌ره‌کی کۆر و کۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه له ئێران.
ئه‌مه له حاڵێکدایه له
یورانیۆمی پیتاندراوی پێویست له
لایه‌ن رووسه‌کانه‌وه به ئێران
دراوه‌و له داهاتووشدا ده‌درێت و
کۆماری ئیسلامی ئێران نیازێکی به
پێتاندنی یورانیۆم نییه. ئێران
له ماوه‌ی وتووێژه‌کانیدا و
جوابدانه‌وه به به‌سته و
پێشنیاراتی وڵاتانی ئورووپایی بۆ
درووست‌کردنی ناوه‌ندی وزه‌ی
ناوه‌کی له رێگای یاساییه‌وه،
هه‌موو کات جوابی ره‌تی
داوه‌ته‌وه. کۆماری ئیسلامی
ئێران پا داده‌گرێت که ئه‌وان
له یاسای رێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی
لایان نه‌داوه و مافی خۆیانه
وزه‌ی ناوه‌کی پێویست له بوواری
ئاشتیخوازانه‌دا به‌رهه‌م بهێنن.
ئێران هاوکات له هه‌رچه‌شنه
نزیکبوونه‌وه و هاوکارییه‌ک بۆ
ده‌رخستنی نیازی راسته‌قینه‌ی خۆی
له ناوه‌نده‌کانی پێوه‌ندیدار
له‌و بوواره‌دا خۆ ده‌بوێرێ.
ده‌توانین بڵین که که‌م وڵات له
جیهاندا هه‌یه که له به‌ر هه‌ڵس
و که‌وته‌کانی پێشوو وئێستای ئه‌م
رژێمه باوه‌ری به وه‌ته‌کانی
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته
هه‌بێت.
تا ئێستا سێ بریاری دژی کۆماری
ئیسلامی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی
ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌رچووه
که ئێران هه‌موویانی ره‌ت
کردوه‌ته‌وه. هاوکات ئێران
خه‌ریکی به‌خشینی داراییه‌کانی
گه‌لانی ئێرانه تا به‌ڵکوو
بتوانێت وڵاتێک بۆ لای خۆی
رابکێشێ، بێ‌خه‌به‌ر له‌وه‌ی که
هه‌ڵس و که‌وته‌کانی پێشووی ئه‌م
رژێمه وای کردوه که غه‌یری
چه‌ند رێکخراوێکی ئیسلامی
دواکه‌وتو و گرۆپه تیرۆریسته‌کان
و یه‌ک دوو وڵاتی هاوبیر و
ته‌ریک‌که‌وتوو نه‌بێت، دوستێکی
له ناو وڵاتانی جیهاندا بۆ ئێران
نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی
ئێران تا ئه‌م قۆناخه‌ی
وتووێژه‌کان به وڵاتانی
پێوه‌ندیدار راده‌گه‌ێنن که
ئه‌وان حازرن بۆ وتوێژی زیاتر له
پێناو روونکردنه‌وه‌ی
مه‌به‌سته‌کانیان و گه‌یشتن به
رێگاچاره‌ی پێویست، به‌ڵام له
هه‌مان‌کاتدا درێژه به پیتاندنی
یورانیۆم ده‌ده‌ن بۆ
به‌رهه‌م‌هێنانی به وته‌ی خۆیان
وزه‌ی ناوه‌کی ئاشتیخوازانه.
لێره‌دا به ته‌وای روونه که
مه‌به‌ستی ئه‌م رژێمه کرینی
کاته بۆ به ئه‌نجام‌گه‌یاندنی
نیازه‌کانی و له بابه‌ت پیتاندنی
یورانیۆم جێگای پرسیاره ئایا
ئه‌م شته ئه‌وه‌نده گرینگه که
ئێران حازره دژی هه‌موو وڵاتانی
جیهان رابوه‌ستێ و له ماوه‌ی
وتووێژه‌کاندا ئه‌م چالاکییه
رانه‌گرێت؟ ئایا گه‌لانی ئێران
هیچ که‌م و کورییه‌کیان نییه به
غه‌یری وه‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی
ناوه‌کی، ئه‌وێش له رێگای
نایاسایی و چه‌واشه‌کارانه‌وه؟
بۆچی ئێران رۆژ له گه‌ڵ رۆژ
په‌ره به‌م چالاکی‌یانه‌ی
ده‌دات؟ قازانجی ئه‌م
به‌رهه‌م‌هینانه تا ئێستا له
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران‌دا
شکاوه‌ته‌وه یان به پێچه‌وانه؟
ئایا ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به
غه‌یری له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی
ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی
کێ‌دایه؟
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا
هه‌ڵوێست‌گرتن له کاتی پێویستدا
به فتوای رێبه‌ری ئه‌م رژیمه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژی یاسا و
رێساکانی ئیسلامیش بێت زۆر ئاسایی
و ئیسلامییه. به‌وجۆره‌ی
ده‌رده‌که‌وێت کاربه‌ده‌ستانی
ئێران به‌وه گه‌یشتوون که
ته‌نیا رێگای مانه‌وه‌ویان له
سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوکمی
دواکه‌وتوویان به‌رهه‌م‌هینانی
چه‌کی ناوه‌کییه که وه‌ک
ئامرازێک دژی هه‌موو وڵاتێک و
خه‌ڵکی خۆیان به‌کاری بێنن.
ئه‌گه‌ر ئێران رێگای پێ‌بدرێت
ئه‌م جۆره چه‌کانه به‌رهه‌م
بێنێت، زۆر بێشه‌رمانه
راده‌گه‌ێنێ که مه‌به‌ستی ئه‌وان
له وزه‌ی ناوه‌کی دابین کردنی
وزه‌ی ناوه‌کی و به‌رهه‌م‌هێنانی
چه‌کی ناوه‌کی بووه به
مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه و ئه‌وان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و
نیازه‌یان بووه. هه وه‌ک فێرن
به خۆدا هه‌ڵ‌بڵین و
ده‌که‌وه‌نه پروپاگه‌نده که بۆ
پارێزگاری له دونیای ئیسلام و
ئاشتی جیهانی له به‌رانبه‌ر
وڵاتانی زلهێزدا و به‌رگری له
ده‌ست‌درێژی و هێرش بۆ سه‌ر
دونیای ئیسلام پێویستان به چه‌کی
ناوه‌کی هه‌بوو ئه‌وان بۆ
مه‌سڵه‌حه‌تی ئیسلام له‌م
چه‌کانه وه‌ک به‌رگریکارێک که‌ڵک
وه‌رده‌گرن و نیازی هێرشیان بۆ
سه‌ر هیچ وڵاتێک نییه.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌و
چه‌شنه بیروباوه‌ی که تا ئێستا
په‌یره‌و‌ی لێ کردوه و نایهه‌وێت
گۆرانی به سه‌ردا بکات،
ده‌یهه‌وێ ئیسلامی شیعه له
ناوچه‌که‌دا بڵاو بکاته‌وه،
حکوومه‌تێکی تیرۆریستی و پشتیوانی
تیرۆریزمه، دژی گه‌لانی ناوچه
به گشتی و نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ئێرانه به
تایبه‌تی. له سه‌ره‌وه‌ی
هه‌مووی ئه‌وانه‌وه گه‌وره‌ترین
وڵاتی ئاژاوه‌گێر له جیهاندایه
و هیچ باوه‌رێکی به ئازادی
تاکه‌که‌سی و رێکخراوه‌یی نییه
بووه به سه‌به‌بی ژیانێكی
ئابووری خراپ بۆ به‌شێکی زۆری
گه‌لانی ئێران.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که چه‌کی
ناوه‌کی به ده‌ست ئاوا
وڵاتێکه‌وه چ که‌ڵکی بۆ خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاته و ناوچه و جیهان
هه‌یه؟ ئایا کۆماری ئیسلامی
ئێران غه‌یری شه‌رئه‌نگیزی و
ئاژاوه نانه‌وه که‌ڵکێکی دیکه
له چه‌کی ناوه‌کی وه‌ده‌گرێت؟ و
له کۆتاییدا جێگای خۆیه‌تی
دووباره پرسیار بکه‌ین که کام
حکوومه‌ت له جیهاندا له کۆماری
ئیسلامی ئێران چه‌واشه‌کارتر
بووه و هه‌یه.
2008-05-21
نووسینی : هۆزان سه‌رشیوی
|