|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی زمزیران
20080521
خوێندکارانی زانستگای فرده‌وسی
شاری مه‌شهه‌د، دروشمی مه‌رگ بۆ
دیکتاتۆڕیان وته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی
ڕابردوودا، کۆمه‌ڵێک له
خوێندکاران به نووسینی دروشم
گه‌لی دژ به کۆماری ئیسلامی‌و
ویلایه‌تی فه‌قییه، له زانستگای
فرده‌وسی شاری مه‌شهه‌د، دژایه‌تی
خۆیان له‌گه‌ڵ رێژیم ده‌ربڕیوه.
شایانی وتنه، له زانکۆکانی،
شه‌ریعه‌تی، موته‌هه‌ری‌و علووم
ته‌ربیه‌تی دروشمی دژی رێژیم
نووسراون.
خوێندکاران به نووسینه‌وه‌ی
دروشمگه‌لی، م‌ردن بۆ ویلایه‌تی
فه‌قیه، نه‌مان بۆ دیکتاتۆر،
برووخێ دیکتاتۆری ئیسلامی ،
نفره‌ت‌و بێزاری خۆیان له رێژیم
ده‌ربڕیوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاشکرا بوو،
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
خوێندکارانی زانستگای لوڕستان پێی
ناوه‌ته سێهه‌مین ڕۆژه‌وه‌و
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پتر له
300 که‌س له خوێندکارانی
زانستگای ناوبراو له‌به‌رده‌م
بینای ده‌فته‌ری سه‌رۆکایه‌تی
زانستگا کۆبوونه‌وه‌و خوازیار
بوون به‌رپرسان سه‌باره‌ت به
مه‌رگی خوێندکارێک وڵامی
پرسیاره‌کانیان بده‌نه‌وه.
شاری شوش له باروودۆخێکی
نائاسایی دایه‌و رێژیمیش له
گرتنی کرێکارانی نارازی
به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له
شه‌وی ڕابردوه‌وه، فه‌رمانی
سه‌رکوتکردنی کرێکارانی نارازی
له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه
دراوه. هه‌ر بۆیه به‌شێک له
هێزه‌کانی گاردی تایبه‌تی له
شاره‌کانی ، خوڕه‌م ئاباد،
ئه‌هوازو دزفوله‌وه هێنراونه‌ته
شاری شوش، هه‌روه‌ها ئه‌م
هێزانه به ئوتووبووس‌و ماشێنی
تایبه‌ت له شوێن‌و جێگای جیاجیای
شاردا دامه‌زراون.
شایانی باسه، هێزه‌کانی ئاسایش
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه،
ده‌ستیان کردوه به ده‌ستبه‌سه‌ر
کردنی کرێکاران‌و تاکوو ئێستا له
گرتنی کرێکارانی نارازی
به‌رده‌وامن.
تاکوو ئاماده کردنی ئه‌م
هه‌واڵه بارودۆخی شار
نائاساییه‌و، سه‌ره‌رای
باروودۆخی زاڵی سه‌رکوت که باڵی
به‌سه‌ر شاردا کێشاوه، کرێکاران
له مانگرتن‌و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕینی خۆیان به‌رده‌وامن.
گه‌ڵآڵه‌ی نوێی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاتی رێژیم دژی گیراوه
سیاسییه‌کانی گرتووخانه‌ی
گوهه‌رده‌شتی که‌ره‌ج ئاشکرا بوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵێک که
چالاکانی مافی مرۆڤ‌و دێموکڕاسی
له ئێران بڵاویان کردۆته‌وه،
باس له‌وه ده‌کرێ، وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاتی رێژیم به هاوکاری جاجی
کازم سه‌رۆکی گرتووخانه‌ی
مه‌حموود مه‌غنیان به‌رپرسی
به‌ندی 2، هه‌روه‌ها ره‌جه‌بعه‌لی
ئه‌جیر سه‌رۆکی داره‌قورعان
به‌ندی 2، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی دژ
به گیراوه سیاسییه‌کان
دارشتووه.
گه‌ڵاڵه‌ی نوێی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات، به‌ئامانجی لێکدوور
خستنه‌وه‌ی گیراوه سیاسییه‌کانی
به‌ندی 5و 2ی ئه‌و
گرتووخانه‌یه، بۆ به‌نده‌کانی
دیکه که بارودۆخێکی خۆر
ناخۆسترو ناله‌بارتری هه‌یه،
ده‌ست پێکردووه. ئه‌وان ماوه‌ی
سێ حه‌وتوو به‌ر له ئێستا، ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یان دژی جاوید تارانی
به‌کار هێناو له‌م رێگایه‌وه
ناوبراویان بۆ به‌ندی گیرۆده
بووه‌کان به ماده هۆشبه‌ره‌کان
گواستۆته‌وه.
شایانی باسه رێژیم له‌م
ریگایه‌وه ده‌یه‌وێت،
یه‌کگرتوویی گیراوه سیاسییه‌کانی
ئه‌و گرتووخانه‌یه له نێو
ببات‌و پاشان تا بۆی ده‌کرێت،
ئه‌وان تووشی مه‌سره‌فی ماده سڕ
که‌ره‌کان بکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شێوه‌ی
ڕاسته‌وخۆ ئاشتی‌و ته‌نایی وڵاتی
عێراقی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
هه‌واڵنێری ئاسوشیتدپرس، له زمان
ده‌ریاوان مایکل مولن،
پایه‌به‌رزتریین به‌رپرسی
چه‌کداری ئه‌رته‌شی ئامریکا،
رایگه‌یاند، هه‌نگاوی
نابه‌رپرسانه‌ی کۆماری ئیسلامی
راسته‌وخۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له
عێراقدا خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆکی ستادی هاوبه‌شی
ئه‌رته‌رشی ئامریکا له کۆمیته‌ی
ناسه‌ره‌کی دابین بوونی بوجه‌ی
به‌رگری ئامریکا له سه‌نا، له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ،
ددانبه‌خۆداگرتنی مه،
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا
نابێ وه‌کوو ده‌سته‌وه‌ستانی
ئێمه له‌ئاست ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا
چاوی لێبکرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه
ده‌کات، دابین بوونی ئاسایشی
عێراق‌و ئه‌فغانستان پێوندی به
هه‌موو ناوچه‌که‌وه هه‌یه. بۆ
ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش له‌و
وڵاتانه، کات پێویسته. وه‌دی
هاتنی ئه‌و ئامانجه‌ش پێویستی به
پشتیوانی ئامریکا‌و هاوپیمانه‌کانی
له ناوچه‌دا هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌و جیمز جفری
راوێژکاری بووش، داوای له رێژیمی
تاران کرد، وێرای ڕاگرتنی
پیتاندنی ئوران‌یۆم، ده‌ست له
کردوه‌ی تیرۆریستی له نێو
عێراق‌و ئه‌فغانستان هه‌ڵگرێ.
ناوبراو ده‌ڵێ، کۆماری ئیسلامی
ڕاده‌ی یارمه‌تی گه‌یاندنی به
تیرۆریستان له عێراق،
ئه‌فغانستان‌و لوبنان په‌ره
پێداوه‌و به‌م چه‌شنه بۆته
هۆکاری نیگه‌رانی وڵاتانی
ده‌ڤه‌ره‌که.
ڕاوێژکاری بووش له کۆتاییدا
ئاماژه ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئێران
ده‌ست له‌و کاروکرده‌وانه
هه‌ڵنگرێ، پرۆسه‌ی گه‌مارۆکان دژ
به‌و وڵاته چڕتر ده‌کرێته‌وه.
ره‌حیم ره‌شیدی
|