ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
با دیاری کردنی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات،به هه‌ڵبژاردنی دێمۆکراتیکی ئه‌ندامانی حدکا بێ
با دیاری کردنی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات،به هه‌ڵبژاردنی دێمۆکراتیکی ئه‌ندامانی حدکا بێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره، حیزبێکی دێموکرات و پێشکه‌وتنخوازه و پێویستی به خۆ گونجاندن له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای دوونیا هه یه. هه‌ر بۆیه‌ش هیندیک ئاڵووگۆڕی ئه‌ساسی له هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی کادری به‌ڕیوه‌به‌ری خوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویسته. بۆ هه‌موومان جێگای په‌سه‌نده، که به پێی هه‌موو معیارێکی دێموکراتیک ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری کار و ئه‌رکی حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له لایه‌ن کومیته‌کانی هه‌ڵبژێردراوی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی بێت. به‌داخه‌وه به هۆی هیندێک گیروگرفت تا کوو ئێستا نه‌توانراوه به‌رپرسانی حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن که ته‌عبیر له ویست و ئیراده‌ی ئه‌ندامانی حیزب بکات، دیاری بکرێن. بێ گومان ئه‌و کاره واته ئینتسابی نه‌فه‌رات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌ته نورم و عاده‌ت. به بڕوای من ئێستا کاتی ئه‌وه هاوتووه که‌له کونگره‌دا به پیی ئه‌ساسنامه‌ی حیزب جا‌و خشاندنیک به ساختاری ته‌شکیلاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بکرێته‌وه و به‌و جۆره‌ی که پێویسته کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولات و باقی به‌رپرسانی دیکه به شیوه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری بکرێن. ئه‌وه‌ی که به‌رپرسی ده‌فته‌ری پاریس له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی، حیزبه‌وه دیاری بکرێت قسه‌م نیه. به‌لام ئه‌ندامانی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌بێ نوینه‌رانی هه‌ڵبژیردراوی ئه‌ندامانی حیزبی له ده‌روه‌ی وڵات بن. ئه‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه هه‌م هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیکه، هه‌م هه‌نگاوێکی تازه ده‌بی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی حیزبی زۆر به باشی به ڕێوه بچن و ئیحساسی مه‌سئوولیه‌ت بۆ هه‌ڵسووڕاندنی کاره‌کانی حیزب زیاتر ببی. له هه‌مان کاتدا به‌رپرسی هه‌ڵبژیردراو مه‌جبووره له ئاست ئورگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی خوی و ئورگانه‌کانی خواره‌وه‌ی خوی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکات. ئه‌م هه‌نگاوه گرینگی زیاتر به ته‌شکیلاتی حیزب له ده‌ره‌وه ده‌دات، ده‌توانیت و ببیته وه‌ر چه‌رخان و خوێندنه‌وه‌یکی تازه و سه‌رده‌میانه حیزب به نیسبه‌تی ته‌شکیلاتیکی هه‌زاران که‌سی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌سئولیه‌ت و به که‌یفیه‌تیکی زۆر باشه‌وه. هه‌ر وه‌ک له پێشدا باهس کرا، هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان پێویستی به ئاڵووگوۆڕه، ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حیزب دا به کرده‌وه ده‌تواندریت پێک بێن و نابێت پاش گوێ بخرێن. گوێ نه‌دان به ڕاو بۆچوون و ده‌نگی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به هیند نه‌گرتنیان ده‌توانێت بۆ داهاتووی حیزبه‌که‌مان زیانبه‌خش بێ. هه‌ر چۆنێک بێ به باوه‌ڕی من ده‌بێ ته‌شکیلاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات حیسابی له سه‌ر بکرێت وگویی لێی ڕابگریین و بۆ چالاک‌تر کردنی تێ‌بکۆشین. بێ گومان چاوخشاندنێک به بیلانی کاری حیزبیمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو دا تا ئێستاش نه‌گۆڕ ماوون، ره‌نگه درووستی ئه‌و پێداویستیه‌ی که باس کرا، به روونی ده‌ربخات. کاکه‌برا ئه‌لیاسی
سوید 2008-05-20
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com