ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه که بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و به تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به کار کردووه، هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که له که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه و به ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
دیداری کومیته‌ی لینشۆپینگی حدکا له گه‌ڵ کۆمه له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
ئیواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 22-5-2008 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی لیک نزیک بوونه‌وه له کار‌و باری پێوه‌ندیدار به هه‌ر دوو لا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک پێک هات. سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن کاک عه‌لی باله‌کی به‌رپرسی کۆمیته‌ی لینشۆپینگی سویدی حدکا ویڕای به‌خیرهانی هاوڕییانی کومه‌له‌ی شۆڕشگێر به ڕاگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێز لێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێ کرد. پاشان داوا له کاکه‌برا ئه‌لیاسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی گشتی سوید و به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی حیزب له ئه‌و وڵاته کرا که باسێکی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده کردبوو پێشکه‌ش بکات.سه‌ره‌تا ناوبراو خوشحاڵی خۆی بۆ پێک هینانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و هیوای خواست که ئه‌و کۆبوونه‌وانه بۆ هه‌ر چی زیاتر نزیک بوونه‌وه‌ی هیزه‌کانی سیاسی کورد بۆ داهاتوو به ئاوات خواست، له باسه‌که‌یدا، هیندێک مه‌سائیلی سیاسی ناوچه‌که و کوردستان و ئێرانی خسته به ر باس و له ئه‌و پێوه‌ندییه‌دا سیاسه‌تی حدکای به نیسبه‌تی ئاڵووگۆره‌کانی ناوچه ڕوون کرده‌وه و ڕاو بۆ چوون ئاڵووگۆڕ کرا. کاک مه حمه‌د کوردی به نوینه‌رایه‌تی کۆمه‌له ویرای پیداگری له سه‌ر به‌رده‌وامی پیوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو لا سه‌رنج و بۆچوونه‌کانی خۆه‌یان بۆ پته‌وتر کردنی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو لا باس کرد و به گرینگی زانی. له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا هاوڕییانی به‌شداری هه‌ر دوو لا ڕاو بۆچوونی خوه‌یان باس کرد و هیوایان خواست که ئه‌و جۆره کۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.هیئه‌تی حدکا له هاوڕییان، کاک عه‌لی باڵه‌کی، کاک سید جه‌عفه‌ر، کاک ئه‌حمه‌د، و کاک حاته‌م و کاکه‌برا پێک هاتبوون، هه‌روه‌ها هاوڕییانی کۆمه‌له له کاک مه‌حه‌ممه‌د کوردی، کاک وه‌سه‌ین، کاک باقی که‌ریمی پیک هاتبوون. کۆبوونه‌که دوای 2 سه‌عات باس و وتوویژ له که‌ش و هه‌وایه‌کی زۆر دوستانه کۆتایی پێ هات. کومیته‌ی لینشۆپینگی حدکا له وڵاتی سوید.
ئه‌م بابه‌ته چاپ بکه!
لاپه‌ڕه‌ی حدکا
info@zmziran.com