|
هه‌واڵه‌کانی ناردراو بۆ سایتی زمزیران200805023
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا
گرتن‌و ده‌ست به‌سه‌ر کردنه‌وکان
له ئازه‌ربایجان په‌ره‌ی
سه‌ندوه‌و له‌م نێودا ناوی 31
گیراو ئاشکرا بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی
ماڵپه‌ڕی جوڵانه‌وه‌ی خویندکاری
ئازه‌ربایجان، ئویرنجی، گرتن‌و
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنه‌کانی خه‌ڵک
له لایه‌ن رێژیمه‌وه له
ئازه‌ربایجان درێژه‌ی هه‌یه. به
گوێره‌ی
هه‌واله‌کان
تاکوو ئێستا ناوی پتر له 31 که‌س
له‌و گیراوانه ئاشکرا بووه.
شایانی باسه کۆماری ئیسلامی
هه‌موو هه‌وڵی خۆی خستۆته‌گڕ بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه دزه
نه‌که‌نه ده‌رێ، رێژیم به‌م
چه‌شنه ده‌یهه‌وێت کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی
ئورووپایی لایه‌نگری مافی مرۆڤ
به کردار‌و کرده‌وه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی
نه‌زانن که له‌گه‌ڵ نوڕم‌و
پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
یه‌کناگرێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌ندی
ئیسلامی خوێندکارانی زانستگای
ئازادی ته‌ورێز، به
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک،
سیاسه‌ته‌کانی ئابوری کۆماری
ئیسلامی دایه به‌رره‌خنه‌و
ئاشکرای کرد، ئاوسانی ئابووری‌و
گرانی پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک گه‌یشتۆته
ڕاده‌یه‌کی مه‌ترسیدار به
چه‌شنێک به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵک
تووشی هه‌ژاری‌و ده‌ست کورتی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هاتوون‌و
ناچارن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاروه
نانێک کاری نه‌شیاو بکه‌ن‌و
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
دیارده ناباوه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و گه‌نده‌ڵی
له هه‌موو بواره‌کاندا بێته
ئاراوه‌و په‌ره بستێنێ.
به‌رپرسانی
گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی
که‌ره‌ج، به تووندترین شێوه
گیراوێکی سیاسیان ئه‌شکه‌نجه
کردوه.
چالاکانی مافی مرۆڤ‌و دێموکڕاسی
له ئێران له هه‌واڵێکدا ئاشکرای
کرد، گیراوێکی سیاسیی به ناوی
بێهروز جاوید تارانی له
گرتووخانه‌ی گه‌وهه‌ر ده‌شتی شاری
که‌ره‌ج، له لایه‌ن پاسه‌وانانی
گرتووخانه‌که‌وه به تووندترین
شێواز ئازار‌و جه‌زره‌به دراوه.
زانیاریییه‌کان باس له‌وه
ده‌که‌ن، رۆژی پێنجشه‌ممه
رێکه‌وتی 2ی جۆزه‌ردانی ئه‌مسال،
بهێروز به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌و
جه‌زره‌به‌دانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
به‌رپرسانی گرتووخانه‌وه، بۆ
بێهداری به‌ندیخانه بردراوه.
ئه‌م گیراوه سیاسییه له
رێکه‌وتی 8ی بانه‌مه‌ڕه‌وه له
ژووری تاکه که‌سی به‌ندی 1ی
گرتووخانه‌ی ناوبراودا
ده‌ستبه‌سه‌ره‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی
نه‌یانتوانیوه چاویان
پێیبکه‌وێت.
شایانی باسه بێهروز جاوید تارانی
گیراوی سیاسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی
خوێندکارانه که له پووشپه‌ڕی
1378ی هه‌تاوییه دژی کۆمامری
ئیسلامی هاته ئاراوه، ناوبراو
تاکوو ئێستا له گرتووخانه‌دا
ماوه‌ته‌وه.
نزیک به 100 که‌س له
خوێندکارانی زانستگای شاری به
هۆی خواردنی کۆنه‌وه نه‌خۆش
که‌وتن.
هه‌واڵنامه‌ی ئه‌میر که‌بیر له
هه‌واڵێکدا ئاشکرای کرد، شه‌وی
ڕابردوو پتر له 90 که‌س له
خوێندکارانی زانستگای شاری کرمان
به هۆی خراپی پێخۆرو نان‌و چێشتی
ئه‌و زانستگایه ته‌ندورستیان
تووشی خراپی هاتووه‌و له ئاکامدا
بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڕێکراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی
هه‌واڵه‌که، ئاستی به‌ربڵاوه‌ی
ئه‌م نه‌خۆش که‌وتنه
به‌ڕاده‌یه‌ک بووه نزیکترین
نه‌خۆشخانه‌ی زانستگای کرمان
نه‌یتوانیوه هه‌موو نه‌خۆشه‌کان
له‌خۆ بگرێ‌و له ئاکامدا
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه به‌شێک
له دوکتۆره‌کاناین بۆ
خه‌وته‌نگه‌ی زانستگا ناردووه.
جێگای بیر هێنانه‌وه‌یه، له
ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا،
ئه‌مه دووهه‌مین جاره
خوێندکارانی زانستگای شاری کرمان
تووشی ڕووداوی هاوچه‌شن ده‌بن.
هه‌ڵفرینه‌کانی شیرکه‌تی
مسافیرکێشی" ایران ایر" بۆ
ئورووپا به‌ربه‌ست ده‌کرێ.
به قسه‌ی به‌رپرسی کۆمپانی ایران
ایر ، یه‌کیه‌تیی ئورووپا
به‌ته‌مایه، هه‌ڵفرێنه‌کانی
فرۆکه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ
ئورووپا به‌ربه‌ست بکات.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێکدا بڵاو
ده‌کرێته‌وه که به‌رپرسانی
شیرکه‌تی ناوبراو به‌هۆی
گه‌مارۆکانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی تووشی کێشه‌و
گیروگرفتێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
هاتوون.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به‌رپرسانی ئورووپایی کۆمه‌لێک
هۆکاری فه‌نی‌و ته‌داروکاتیان بۆ
ئه‌م به‌ربه‌ست کردنی
هه‌ڵفرێنه‌کانی ایران ایر
هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام
چاوه‌دێران پێیان وایه، ئه‌م
هه‌نگاوه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا
زۆرتر به ئامانجی چڕکردنه‌وه‌ی
گه‌مارۆکانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییه له دژی کۆماری
ئیسلامی ئێران که گوێڕایه‌ڵی
جێبه‌جێ کردنی ویست‌و
داخوازییه‌کانی دونیا نابێ‌و
ده‌ست له پیتاندنی ئوران‌یۆم
هه‌ڵناگرێ‌و درێژه به سیاسه‌تی
ئاژاوه‌نانه‌وه له جیهان‌دا
ده‌دات.
ره‌حیم
ره‌شیدی
|