|

په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی
دیمۆکراتی
کوردستانی
ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
خۆشک و برایانی تێکۆشه‌ر له
تیشکTV
وێرای سڵاوێکی گه‌رم و به‌تین
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
ته‌له‌فزیۆنی تیشک ، سیمایی
هه‌موو ئێنسانێکی تینووی ئازادی و
سه‌ربه‌ستی به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی
کورد به تاێبه‌تی پڕبه دڵ
پیرۆزبائی خۆمان ئاراسته‌ی کار
به‌ده‌ستان و به‌ریوه‌به‌رانی
ماندوو نه‌ناسی تیشک
tv
ده‌که‌ین .
بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌گشتی
وگه‌لی کورد له رۆژهه‌لات
به‌تایبه‌تی ڕوون و ئاشکرایه‌که
ته‌له‌فزیۆنی تیشک تاڕاده‌یه‌کی
زۆر و به‌رچاو تێکۆشاوه ده‌نگی
گه‌لانی زۆلم لێچووی ئێران
به‌تایبه‌ت کوردستان بگه‌یه‌نێ
به‌گوێی هه‌موو جیهان،و به
خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێین تاکوو
ئێستا له پێناو دابین بوونی مافی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد و
گه‌لانی ئێران ودیمۆکراسی
وپه‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌بی
کوردی سه‌رکه‌وتوو بووه
،هیوادارین له‌داهاتووشدا
سه‌رکه‌وتوو بێ ، که ئه‌مه
جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ
هه‌موومان.
یه‌کیه‌تی ژنانی دیمۆکراتی
کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
2008/05/24
|