|
35
ساڵ به‌مردوویی له‌شوقه‌كه‌یدا
بوو
له‌پایته‌ختی وڵاتی كرواتیا
ئاشكرابوونی ته‌رمی ژنێك
كه‌ماوه‌ی 35 ساڵه گیانی
له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكی شاره‌كه
تووشی شۆك ده‌كات، چونكه ئه‌و
ژنه ساڵی 1973 گیانی
له‌ده‌ستداوه به‌بێئه‌وه‌ی هیچ
كام له‌دراوسێكانی هه‌ست
به‌دیارنه‌مانی
بكه‌ن.
راپۆرته‌كانی پۆلیس
ئاشكرایانكردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی
یه‌كێك
له‌په‌نجه‌ره‌كانی ماڵه‌كه
كرابووه‌وه بۆنی ته‌رمه‌كه‌ی
كه‌مكردبووه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆریش
به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه ئه‌سته‌مه
بتوانرێت هۆكاری
مردنه‌كه‌ی دیاری بكرێت.
ئاشكرابوونی ته‌رمی ئه‌و ژنه
كه‌ناوی (هۆدفیكا كولك) ه دوای
ئه‌وه‌هات كه هاوسێ تازه‌كانی
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكرد كه ئه‌و
شوقه‌یه ده‌بێت
بۆئه‌وان بێت نه‌ك هۆدفیكا، دوای
ئه‌وه‌ی كه چوونه‌ته
ناوشوقه‌كه‌وه سه‌ریان
سوڕماوه به‌وه‌ی كه‌بینیویانه،
ته‌رمی هۆدفیكایان له‌سه‌ر
جێگاكه‌ی خۆیدا بینی
كه‌ته‌نها ئێسكه‌كه‌ی مابوو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چۆن ژنێك
ماوه‌ی 35 ساڵ
له‌شوقه‌كه‌ی خۆیدا به‌مردوویی
ماوه‌ته‌وه به‌بێئه‌وه‌ی یه‌كێك
له‌دراوسێكانی پێی
بزانن، ئه‌ی كێ پاره‌ی ئاو و
كاره‌باو ته‌له‌فۆنی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌ی بۆ داوه؟

PUKmedia
|