په‌یوه‌ندی

ڕادیو و تی ڤی

شێعروهه‌ڵبه‌ست

بیره‌وه‌ری

شه‌هیدان

موزیكی كودی

سروود

وێنه‌

به‌سته‌ره‌كان

پێناسه‌

ده‌ستپێك

 

ماڵپه‌ری زمزیران، ماڵپه‌رێکه‌ که‌ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌ستی به‌ کار کردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵه‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌ که‌م و کوڕی‌یه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاری خۆتان ماڵپه‌ره‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.

 

 

 

 

   


 

 

جێژنی دایکان له‌ ئێسکیلستوناش به‌رز نرخێندرا...

ڕۆژی شه‌مه‌ کاتژمێر 6ی دوا نیوه‌ڕۆ یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری ئێسکیلستونا به هاوکاری کۆمیته‌ی حیزب له‌و شاره‌دا.

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی دایکانه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی به‌شکۆیان سازدا.

شایه‌نی باسه‌ به‌رنامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خوشکه‌ مهاباد مینووزاده‌وه‌ به‌خێر هاتنی به‌شداربوان کرا، دواتر بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری گه‌له‌که‌مان خوله‌کێ بێ ده‌نگی ڕاگیرا.

پاشان کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی دایکان له‌لایه‌ن خوشکه‌ مهاباد مینووزاده‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

دواتر وتاری کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(ئێسکیلستونا) له‌لایه‌ن کاک مه‌حموود که‌ریمی به‌رپرسی کۆمیته‌که‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

وتاری یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران(ئێسکیلستونا) له‌لایه‌ن کاک هیوا که‌سیلی یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

پاشان وتاری کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسیه‌ کورد و کوردستانی‌یه‌کان له‌لایه‌ن کاک .......  وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

وتاری یه‌کێتی کوردان له‌لایه‌ن کاک سه‌ید ئومه‌ر حوسه‌ینی خوێندرایه‌وه‌، شایه‌نی باسه‌ له‌هه‌مان کاتدا کاک حوسه‌ینی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ڕووناک و کاناڵی ئاسمانی تیشک تێ‌ڤێ وه‌ وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و پیڕۆزبایی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وکاناڵه‌ جوانه‌ی به‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت دایکانی شۆڕش گێر ڕاگه‌یاند.

شایه‌نی باسه‌ دواتر چه‌ند پارجه‌ شیعرێک له‌لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

1: خوشکه‌ نازیه‌ .....

2: کاک مه‌ڵا محه‌ممه‌د بێگزاد.

3: کاک ئه‌حمه‌د خوسره‌وی.

4: کاک عارف عه‌زیزی.

5: کاک عه‌تا ده‌روێشی.

له‌ به‌شی دووهه‌می ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌ڕێز کاک فاروق ده‌روێشی به‌ په‌نجه‌ جوانه‌کانی و کاک عه‌بدوڵا پوشیشڤان به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی ئاهه‌نگه‌که‌یان زیاتر ڕازانده‌وه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌ پێ کردنه‌ که‌ نوێنه‌ری کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسی‌یه‌ کورد و کوردستانی‌یه‌کان و ئه‌نجومه‌نی برا ئاشووری و کلدانی‌یه‌کانیش مێوانی ئاهه‌نگه‌که‌ بوون.

شایه‌نی باسه‌ کات ژمێر 12 نیوه‌ شه‌و ئاهه‌نگه‌که‌ له‌ نیو چه‌پڵه‌ ڕێزانێکی گه‌رمدا کۆتایی پێ هات.

یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران (ئێسکیلستونا )



 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

 
 

info@zmziran.com