|
یه‌کیه‌تی کوردان به‌ئه‌ندامی
چاودێری یه‌کیه‌تی فیدراسینی
نه‌ته‌وه‌کانی ئۆروپا وه‌رگیرا
په‌نجاوسێهه‌مین کۆنگره‌ی
یه‌کیه‌تی فیدراسیونی
نه‌ته‌وه‌کانی ئۆروپاله‌نێوان
رۆژانی 22-24ی له پایته‌ختی
کلتووری 2010 ی ئۆروپا واته‌شاری
پێچی وه‌لاتی مه‌جارستان به‌ڕێوه
چوو.دروشمی سه‌ره‌کی کۆنگره‌مافی
میدیا وڕاگه‌یاندن بۆ که‌مه
نه‌ته‌وه‌یه‌کان بوو.
شاندێکی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی
کوردان پێکهاتوو له هاوڕێیان
حۆسام حه‌یده‌ری به‌رپرسی گشتیی
،نیشتمان ده‌روێشی ،به‌رپرسی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران
له‌سۆئێد،به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری
به‌رپرسی گشتیی ڕاگه‌یاندن و
ئاره‌زو حیسامی به‌رپرسی
په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ی
ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی کوردان به
ده‌عوتێکی فه‌رمی وه‌کوو رێکخراوی
چاو‌دێر له‌ده‌سپێکی کۆنگره دا
به‌شدار بوون
.ڕێزدار
هانس هینریج سه‌روکی یه‌کیه‌تی
فیدراسیونی نه‌ته‌وه‌کانی ئۆروپا
به‌ره‌سمی به‌خێرهاتنی شاندی
ته‌نیا رێکخراوی کوردی به‌شدار
له کۆنگره کرد و هاوڕێ حۆسام
حه‌یده‌ری په‌یامی پیرۆزبایی
هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک مسته‌فایی
هیجری بۆ کۆنگره پێشکه‌شی
سه‌روکی گشتیی کرد وداوایان
له‌کرا سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن
.سه‌روکی گشتی وێرای خۆشحالی
ده‌ڕبرن و سوپاسگزاری له‌په‌یامی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران ، به‌لێنی دا
له‌داهاتوو سه‌ردانی کوردستان
بکات.
رۆژێک به‌رله‌ده‌ست به‌کارکردنی
ره‌سمی کۆنگره،هه‌موو ئه‌ندامان
سه‌ردانی ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگ
و مالی فه‌رهه‌نگی مه‌جارستان
له‌شوێنی به‌ڕیوه‌چوونی
کۆنگره‌که‌یان کرد و
له‌نێزیکه‌وه شێوه بایخدانی
ئه‌م وه‌ڵاته‌به‌مافی میدیا و
ڕاگه‌یاندن بۆ
که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیکانی
مه‌جارستان ئاشنا بوون
کۆنگره‌به
ووته‌کانی به‌ڕێز هانس هینریج
سه‌روکی گشتیی فیدراسیون
به‌فه‌رمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی
کرد وله‌ماوه‌ی دوو رۆژ کاری
به‌رده‌وام ،تێکۆشانی فدراسیون
له‌نێوان دوو کۆنگره تیشکی
خرایه‌سه‌ر وکۆمه‌لێک پیشنیار و
پرۆژه ئاراسته‌ی کۆنگره کرا .
له ماوه‌ی تیکۆشانی به‌رزترین
ئۆرگانی بڕیارده‌ری فیدراسیون
،شاندی نوێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ل
کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و
بڕیارده‌ری ناو یه‌کیه‌تی ئۆروپا
دیدار و چاوپێکه‌وتن بکه‌ن .
1.وه‌زیری
ده‌وله‌ت و نوێنه‌ری تایبه‌تی
سه‌روک وه‌زیرانی مه‌جارستان
2.به‌رپرسی
گشتیی کاروباری ژنان له‌یه‌کیه‌تی
ئۆروپا
3.به‌رپرسی
کومیسیونی هاوکاری که‌مه
نه‌ته‌وه‌یه‌کانی له‌یه‌کیه‌تی
ئۆروپا
هاوکات
دیدارێکی تایبه‌ت بۆ به‌رپرسی
گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له‌سۆئێد هاورێ
نیشتمان ده‌روێشی له‌گه‌ل سه‌روکی
لاوانی یه‌کیه‌تی فیدراسیونی
نه‌ته‌وه‌کانی ئۆروپا پێک هات
.سه‌روکی لاوانی ناوبراو وێرای
خۆشحالی ده‌ڕبرن له‌به‌شداری
نوێنه‌ری لاوانی کورد له کۆنگره
،دوو لایان هیوای به‌رده‌وامی و
پته‌وبوونی په‌یوه‌ندی
زیاترله‌داهاتوو له‌نێوان دوو
ڕێکخراو به‌ئاوات خواست.هه‌روه‌ها
له‌دوایین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی
تایبه‌ت به لاوانی
کۆنگره،وتووێژی هاوڕێ نیشتمان
ده‌روێشی بڵاوکرایه‌وه.
شایانی
باسه‌هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی
یه‌کیه‌تی کوردان بۆ شه‌وی
به‌رله‌کۆتایی کۆنگره به‌ره‌سمی
ده‌عووه‌تی خانمی کاتالین سیزلی
سه‌روکی پارلمانی مه‌جارستان بوون
.
پێنجاوسێهه‌مین
کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی فیدراسیونی
نه‌ته‌وه‌کانی ئۆروپا ئێواره‌ی
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتنی 24ی
مه‌نگی مه‌ی2008ی زایننی به
سه‌رکه‌وتنی کۆتایی به کاره‌کانی
هێنا
ناوه‌ندی
یه‌کیه‌تی کوردان له‌سۆئید
|