|

په‌روین ئه‌رده‌ڵان له دادگای!
تایبه‌تیی ئه‌منییه‌تیدا
لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌كرا
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی
"تغییر برای برابری" (گۆڕین بۆ
به‌رابه‌ری)، په‌روین
ئه‌رده‌ڵان، چالاكی مافه‌كانی
ژنان‌و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی
یه‌ك میلیۆن ئیمزا به‌یانیی
رۆژی 17ی خاكه‌لێوه‌ی 1387، بۆ
لقی یه‌كی به‌ناو دادیاریی
تایبه‌تیی ئه‌منییه‌ت بانگ كرا.
ناوبراو پاش هاتنه‌ده‌ه‌وه له
دادگا له وتووێژ له‌گه‌ڵ
ماڵپه‌ڕی "تغییر برای
برابری"دا له‌مه‌ڕ هۆی
بانگكردنی
وتی كه پرسیاره‌كانی
لێپرسێنه‌ری په‌روه‌نده‌كه
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "زنستان"و
ت"غییر برای برابری"و
بابه‌ته‌كانی نێویان بوو كه له
كۆتاییدا تۆمه‌تی چالاكیی
ته‌بلیغی دژی نیزامی دراوه‌ته
پاڵ.
په‌روه‌ین ئه‌رده‌ڵان، رۆژی 13ی
ره‌شه‌مه‌ی 1386، بۆ وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ئۆلاف پاڵمه به‌ره‌و
سوئێد وه‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام چه‌ند
خوله‌كێك به‌ر له هه‌ڵسانی
فڕۆكه به بڕیاری دادستانی،
پێشیان له چوونه ده‌ره‌وه‌ی
ناوبراو له وڵات گرت‌و
پاسپۆرته‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر
داگیرا. تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاسپۆرتی
په‌روین ئه‌رده‌ڵان نه‌دراوه.
|