|
سناتۆری ئه‌مریکایی داوای
لێکۆڵینه‌وه له به‌شی فارسی
ده‌نگی ئه‌مریکا به گومانی
ناهاوئاهه‌نگ بوون له گه‌ڵ
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا ده‌کات
ئاپریلی 7ی 2008
نووسینی: نیکۆلاس كرالڤ
رۆژنامه‌ی واشنگتۆن تایمز
وه‌رگێڕانی: دیلان
کاندیدی سه‌رۆک بووش بۆ
پرکردنه‌وه‌ی جێگای دۆستی
دیرینه‌ی خۆی کێرن پی هیوز
Karen P. Hughes
وه‌ک کاربه‌ده‌ستی بالای
دیپڵۆماسی گشتی ولات له نێو سنا
دا له سه‌ر نیگه‌رانی بوونی دژه
ئه‌مریکا له نێو به‌شی فارسی
ده‌نگی ئه‌مریکادا
VOA
گیری خواردووه.
به ووته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئیداری
و کۆنگرێس، سناتۆر تام کۆبرن
Tom Coburn،
کۆماریخوازی ئوکله‌هۆما
Oklahoma،
پێشی به یه‌کلابوونه‌وه‌ی
به‌رپرسایه‌تی جێمز گلاسمه‌ن
James Glassman،
که‌سێک که بووش له دێسامبر
پێشنیاری کردبوو گرتووه. ناوبراو
له مانگی ژانوییه‌ی ئه‌مساڵ‌دا له
پێش کومیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی
سنادا بۆ شایه‌ت دان حازر بوو.
ئاغای کۆبرن، سالانێکه به‌ته‌مای
وه‌رگرتنی وه‌رگێڕدراوی گشت
به‌رنامه‌کانی به‌شی فارسی ده‌نگی
ئه‌مریکا له ئۆرگانێکه که ئاغای
گلاسمه‌ن سه‌رۆکییه‌تی ده‌کا و
ناوی "شاندی به‌ڕێوه‌به‌ری
وه‌شان" یان
BBG.
له داواکه‌ی‌دا ئه‌م سناتۆره
ئاماژه به کۆمه‌ڵێک راپۆرتی
به‌فیرۆچوونی سرویسی به‌شی فارسی
ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌کات که
ئیجازه‌ی ده‌رزکردنی دژئه‌مریکای
له نێو به‌رنامه‌کاندا داوه.
هه‌روه‌ها نابراو نیگه‌رانی خۆیی
له‌وه ده‌ڕبری که ئه‌م سرویسه
به‌شێکی زۆر له به‌رنامه‌کانی بۆ
میوانانێک ته‌رخان ده‌کات که
بۆچوونه‌کانیان لایه‌نگری له
رژێمی ئێران ده‌که‌ن.
"VOA
له هاندانی بایه‌خه‌کانی ئازادی
تاک له به‌رنامه‌کانی به‌شی
فارسی‌دا به راده‌ی پێویست توند
نه‌بووه." به ووته‌ی یه‌کێک له
هاوکارانی ئاگای کۆبرن.
نوسینگه‌ی ئه‌م سناتۆره هیچ
وێنه‌ی ئه‌م لایه‌نگری له رژێمی
ئێران یان دژایه‌تی له گه‌ڵ
ئه‌مریکای نه‌هێناوه.
مه‌هدی خه‌له‌جی هاوکارێک له
ئه‌نستیتۆی واشنگتۆن بۆ سیاسه‌تی
رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ساڵی
رابردوو دۆسیه‌کی له سه‌ر
وه‌شانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا
بۆ ئێران بڵاو کرده‌وه. ناوبراو
ده‌رهێنه‌رێکی پێشووی رادیو
فه‌ردا، به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی
VOA
و رادیوی ئازادییه کگ له پراگ
جێگره. "هێندێک له تیمه‌کانی
رادیو فه‌ردا زۆر ژه‌ق دژی
ئه‌مریکان که به باشی له زمانیان
و ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ده‌ریاندێنن
به‌رچاو ده‌که‌وێ." ئاگای
خه‌له‌جی ده‌نووسێ به‌ڵام نموونه
ناهێنێته‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای وه‌ش " هێندێک له
تیمه‌کانی واشنگتۆن له بۆچوونی
له‌راده‌به‌ده‌ر دژایه‌تی له گه‌ڵ
ئیسلام و ریژیمی ئێران باش
ناسراون،" و "ئه‌وان زیاتر
بۆچوونی سیاسی خۆیان له
به‌رنامه‌کاندا ره‌نگ
ده‌ده‌نه‌وه." ناوبراو نووسی.
به ووته‌ی به‌رپرسێک، چوونکه
زۆربه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕدراوانه‌ی
ئاغای کۆبرن داخوازی بینینیانه،
نه‌دراونه ده‌ستی و ئاغای کۆبرن
له پالێوترانی ئاغای گلاسمه‌ن
وه‌ک زه‌ختێک بۆ شاندی
سه‌رۆکایه‌تی
BBG
بۆ ده‌رخستنیان که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆنگرێس ئاگادار
له دۆخه‌که ووتی که سناتۆر هیچ
دژایه‌تێکی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ
پاڵێوتراوه نییه و ئه‌م راگرتنه‌ی
لاده‌بات کاتێک ئه‌وان ئه‌و
وه‌رگێردراوانه ده‌ربخه‌ن.
ئاغای گلاسمه‌ن، هاوکارێکی کۆنی
ئه‌نستیتۆی ئه‌مریکایی ئنترپرایزه
AEI،
و جاوه‌ڕوان ده‌کرێ پۆستی جێگری
وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ دیپلۆماسی
گشتی و کاروباری گشتییه‌کان
به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ناوبراو له
سه‌ر وه‌دواکه‌وتنی
دامه‌زرانه‌که‌ی هیچ تێبینی
نه‌بوو.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه ووتیان که ئه‌م کێشه‌یه
زه‌بر له هه‌وڵه
دیپڵۆماسییه‌کانیان ده‌داو
داوایان کرد ئاگای کۆبرن به
بۆچوونه‌که‌ی خۆیی دابێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
VOA
نکۆڵی له هه‌ر بۆچوونێکی
دژی‌ئه‌مریکایی له به‌نامه‌کانی
رادیوی و تلویزیونی به‌شی
فارسی‌دا ده‌کات و له سه‌ره‌وه
جه‌ختیان کرده‌وه کرده‌وه که کاتی
به‌رامبه‌ر به بۆچوونه
دژبه‌ره‌کان ده‌ده‌ن.
ده‌نفۆرت ئاستن
Danforth Austin،
به‌رپرسی
VOA،
ووتی که پێشکه‌شکه‌ری
به‌رنامه‌کان "هه‌واڵ و زانیاری
چروپڕ و بێلایه‌ن و جێگای باوه‌ر
ده‌ده‌نه ده‌ر" و سیاسه‌تی
ئه‌مریکا هاوکات له گه‌ڵ بۆچوون و
باسی به‌رپرسانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن
." "هاوکات له گه‌ل چاوه‌دێری
سه‌رنووسه‌ری نێوخۆیی،
پیاده‌کردنی ستانداردی ژورنالیستی
و وه‌رگرتن و پێداچوونه‌وه به ڕای
بیسه‌ران و بینه‌ران،
به‌رنامه‌یه‌کی وه‌رگێڕانی
هه‌مه‌لایه‌نه‌مان بۆ کۆنترۆڵی
راده‌ی که‌یفیه‌ت دامه‌زراندووه."
ناوبراو ووتی.
BBG
نزیک به 14ۆ کاتژمێر به‌رنامه‌ی
سرویسی فارسی وه‌رگێڕدراوی له
سه‌ر سایته‌که‌یان داناوه به‌لام
ئاغای کۆبرن داوای هه‌زاران
کاتژمیر ده‌کات. سه‌نته‌رێک به
نێوی
NVTC
ئه‌م به‌رنامانه وه‌رده‌گێرێته‌وه
به‌لام بۆ هه‌ر کاتژمێر $3300
دولار وه‌رده‌گرێ، سه‌رچاوه‌یه‌کی
VOA
ووتی و زێده‌شی کرد که سرویسی
هه‌رزانتر بۆته هۆیی
خه‌راپ‌وه‌رگێڕان.
کاربه‌ده‌ساتنی کۆنگرێس ووتیان که
سنا ساڵی پار هێندێک بوودجه‌ی
زیاتری بۆ ئه‌م کاره ته‌رخان کرد،
به‌لام بۆ به‌جێگه‌یاندنی داخوازی
ئاگای کۆبرن کافی نه‌بوون.
ساڵی پار، کاناڵی عه‌ره‌بی،
ئه‌لحوره، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
په‌یڤی ته‌واوی دوو که‌س که به
تێرۆریستیان ده‌ناسێ، حه‌سه‌ن
نه‌سرۆڵا له حیزبوڵا و ئیسماییل
هه‌نییه له حه‌ماس هاته ژێر
پرسیار و ره‌خنه‌ی توند. له‌و
کاتدا، ئاغای
Hughes
دههڵی که "ئه‌وه هه‌ڵه و
پێشێلکردنی سیاسه‌تی خۆمان بوو."
|