|

ئه‌و كچه‌ی خاوه‌نی دوو ده‌موچاوه
زۆر
جار ئه‌و دێڕه‌مان بیستووه كه
ده‌ڵێت "دوو رووی دراوێك" به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئه‌م
جاره ده‌ی بینین و ده‌یبیستین
"دوو رووی كچێكه"، كچێك له
گوندێكی باكوری هندستان
له‌دایك ده‌بێت به‌بوونی ته‌نها
یه‌ك كه‌لـله سه‌ر و دوو ده‌م و
چاوه‌وه،
پاش
له‌دایك بوونیشی ئێستا ته‌ندروستی
زۆر باشه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی
وه‌كو په‌رستراوێك
سه‌یری ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن.
باوكی كچه‌كه كه ناوی "فینود
سینغ" كه
كابرایه‌كی جوتیارو نه‌بوو
هه‌ژاره وتی: كچه‌كه‌م زۆر
به‌خێره و وێنه‌ی نی یه!
،
"لالی"
كه ناوی كچه‌كه‌یه
نه‌خۆشیه‌كه‌ی زۆر تایبه‌ته ،
سه‌ره‌ڕای بوونی دوو چاو
بۆ هه‌ر یه‌ك له ده‌م و چاوێك و
دوو لووت بۆ هه‌ردوو ده‌م و
چاوه‌كه ، ته‌نها دوو
گوێی هه‌یه بۆ دوو ده‌م و
چاوه‌كه
.
"لالی"
خاوه‌ن دوو ده‌م و چاو پاش
له‌دایك
بوونی له گوندی "ساینی سونبورا"
كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی
نیوده‌لهیه‌وه،
هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه،
سابر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و
نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه
ئه‌م كچه‌ی لێ له‌دایك بووه
ده‌ڵێت : پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م كچه
له‌دایك بوو به 8
سه‌عات له رۆژی 11ی ئازاری مانگی
رابردوودا گه‌وره‌ترین
قه‌ره‌بالغی دروستكرد له
ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كان و ناو
گونده‌كه‌ی و نه‌خۆشخانه‌كه‌ی
منیش‌دا، هه‌روه‌ها
"سابر"
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد : منداڵه‌كه
شیر له هه‌ردوو ده‌میه‌وه
ده‌خوات و
هه‌رچوار چاویشی داده‌خاو
ده‌كاته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا.
له دواتریشدا سینغی
باوكی كچه‌كه وتی: رۆژانه 100
كه‌س سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كات
و پاره ده‌ده‌ن
به "لالی" تاوه‌كو ژیانیان پڕ
به‌ره‌كه‌تبێت.

سه‌رچاوه
PUKmedia:
|