|
سوپاس و پێ‌زانین
ژیانی تاراوگه‌نشینی به مانای
دوور که‌وتنه‌وه له خزم و
که‌سوکار و وڵات و به گشتی
هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که
پێکهێنه‌ری بیره‌وه‌رییه خۆش و
ناخۆشه‌کانن. بێگومان دایک و باب
که ڕه‌مزی هه‌بوونی هه‌موو
مرۆڤێکن له سه‌روی هه‌موو
ئه‌وانه‌نن و ئاره‌زوی له باوه‌ش
گرتنیان و حه‌سانه‌وه له
په‌نایان بۆ ساتێکیش له بیر و
زه‌ین ناچێته ده‌ر.
خۆ کاتێکیش به جێگای وه‌دیهاتنی
ئه‌و ئامانج و ئاره‌زویانه
هه‌واڵی دڵته‌زێنی له‌ده‌ستدانی
هه‌رکام له ئازیزانه به‌تایبه‌ت
دایک و باب به‌ده‌ست دگا، ئێش و
ئازاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده قورس و
جه‌رگ بڕه که نه زمان توانای
ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه و
نه هیچ پێنووسێکیش ده‌توانێ
بیهێنێته سه‌ر کاغه‌ز.
له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا ئه‌گه‌ر
ده‌رگای به‌شداری کردن ده‌گه‌ڵ
که‌سوکارانی نزیک له کۆڕی
ماته‌مینه‌کانیشدا له‌و که‌سانه
داخرابێ، هه‌مووجارێک هه‌واڵان و
که‌سانی خاوه‌ن هه‌ستی مرۆڤایه‌تی
جێگای که‌سوکار و خزمانی نزیکیان
گرتۆته‌وه و باری گرانی خه‌م و
په‌ژاره‌کانیان سووکتر کردووه.
له‌وبواره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم
له لایه‌ن خۆم و بنه‌ماڵه‌ی
قاره‌مانی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی
دایکی خوالێخۆشبووم عیسمه‌ت خانمی
شێخ ئاغاییه‌وه پڕ به‌دڵ سوپاسی
هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌م که
به ته‌له‌یفون و مایل و یان خود
به‌شداری کردن له کۆری
ماته‌مینه‌که‌یدا هاوده‌ردی خۆیان
نیشان دا و باری گرانی ئه‌و خه‌م
و په‌ژاره قورسه‌یان له‌سه‌ر
شانی من سووک کرد و جێگای به‌تاڵی
نزیکترین که‌سوکاره‌کانمیان بۆ
پڕ کردمه‌وه.
قاسم قاره‌مانی
2008-04-11
|